آداب التعامل مع الضيف
ئادابى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ میواندا
له ئایینى پیرۆزى ئیسلامدا رێزگرتن له میوان پایه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه‌و چه‌ندین ده‌قى قورئان و فه‌رموده ئاماژه به‌م رێزگرتنه ده‌كه‌ن و ، هانى مسوڵمانان ده‌ده‌ن كه خۆیان به‌م ره‌وشت و ئادابه به‌رزه برِازێننه‌وه ، تا ئه‌و ئاسته‌ى رێزگرتنى میوان به‌سراوه‌ته‌وه به بڕوابوون به‌خواو به رۆژى دوایى، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌گه‌یه‌نێت كه میوان چه‌ند ئازیز و به‌رِێز و خۆشه‌ویسته.له‌میانه‌ى باسه‌كه‌ماندا له چه‌ند برِگه‌یه‌كدا پشتیوان به‌خوا، به‌كورتى رێزگرتن له میوان رون ده‌كه‌ینه‌وه:
یه‌كه‌م/ رێزگرتنى میوان یه‌كێكه له‌و شتانه‌ى كه ئایینى پیرۆزى ئیسلام زۆر گرنگى پێداوه‌و راسته‌وخۆش به‌ستویه‌تى به برِوابوون به خوا‌و رۆژى دواییه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به‌رووى خۆش و سنگى فراوان و به‌وپه‌رِى رێزه‌وه پێشوازى له میوان بكرێت و شایسته‌ترین جێگه‌ى ماڵه‌كه‌ى بۆ ئاماده بكه‌یت و خواردنى حه‌ڵاڵ و دروستى پێبدرێت و، شوێنى ده‌ستشۆرین و (ته‌والێت)ى پێ نیشان بدرێت و كارئاسانیشى بۆ بكرێت، له‌كاتى نوستندا ئیزنى لێ وه‌ربگیرێت و كاتى له‌خه‌وهه‌ستانى له‌گه‌ڵدا دیارى بكرێت. سه‌باره‌ت به‌و رێزگرتنه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت: (من كان یؤمن بالله والیوم الاخر فلیكرم ضیفه). متفق علیه.
واتا : ئه‌وه‌ى بڕواى به‌خواو به‌رِۆژى دواییه با رێزى میوانه‌كه‌ى بگرێت .
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: ( .... وان لزوارك علیك حقا ) متفق علیه .
واتا: میوانه‌كه‌ت مافى به‌سه‌رته‌وه هه‌یه .
دووه‌م/ پێویسته خاوه‌ن ماڵ به‌جوانى و ده‌م به‌خه‌نده‌وه پێشوازى له میوانه‌كانى بكات و وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ى جوان به‌كاربێنێت كه‌ببێته مایه‌ى خۆشحاڵى .
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم ) له پێشوازى فاتیمه‌ى كچیدا خواى لێڕازیبێت فه‌رموى: ( مرحبا بابنتي ) متفق علیه .
سێیه‌م/ زوو خواردن پێدانى میوان له سنورى تواناى بژێوى خۆتدا بێ ته‌كلیف له خۆكردن، چونكه ته‌كلیف له ئیسلامدا نیه، هه‌روه‌ك سه‌له‌فى ساڵح (خوایان لێ رازى بێت) دروشمیان بۆ میوان به‌رێكردن ئه‌مه بوو (نجود بالموجود، ولا نتكلف بالمفقود). به واتاى له‌وه‌ى هه‌مانه‌و له‌به‌رده‌ستدایه به‌خشنده‌ین و، له‌وه‌ى نیمانه خۆمان بارگران ناكه‌ین.
چواره‌م/ ئه‌گه‌ر میوانه‌كه ناچار بوو كه سه‌ر له ماڵى هاورِێیه‌كى بدات له‌سه‌ر خاوه‌ن ماڵه‌كه‌یه كه كاتى ده‌رچوونى میوانه‌كه بزانێ و پێشتر خواردنى بۆ ئاماده بكات و ئه‌گه‌ر توانرا له‌گه‌ڵیدا ده‌رچێت بۆ ئه‌وه‌ى میوانه‌كه له كاره‌كه‌ى دوانه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها به هه‌مان شێوه كاتى هاتنه‌وه‌ى بزانرێت بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ماڵ له‌پێش میوانه‌كه‌دا له‌ماڵ ئاماده بێت بۆ پێشوازى میوانه‌كه دووباره، ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌ن ماڵ بۆى نه‌كرا پێش میوان بگه‌رِێته‌وه ماڵه‌وه، با ئیزن له میوانه‌كه وه‌ربگرێت و كه‌سێكى دى له‌برى خۆى دابنێ كه پێشوازى له‌میوانه‌كه بكات، چونكه له‌م باره‌یه‌وه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ } النور/27.
واتا: ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى برِواتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێ جگه له‌ماڵه‌كانى خۆتان، هه‌تا پرس ده‌كه‌ن به‌خاوه‌نه‌كانیان وه دواى ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ت دران سه‌لام بكه‌ن له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه، ئه‌وه چاكتره بۆتان بۆ ئه‌وه‌ى په‌ند و ئامۆژگارى وه‌ربگرن .
پێنجه‌م/ ئه‌گه‌ر بكرێت واچاكتره موسوڵمان ژورێكى سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ت بكات بۆ میوان و هه‌موو پێداویستى حه‌وانه‌وه‌ى بۆ دابین بكات، تاكو له‌كاتى میواندارى هاوڕێ و خزم و دۆستیدا قورسایى بۆ ئه‌ندامانى خێزانه‌كه‌ى دروست نه‌كات و پشویان لێ تێك نه‌دات .
شه‌شه‌م/ با میوانیش هه‌وڵ بدات له سێ رۆژ زیاتر به‌بێ ئیش له‌و ماڵه‌دا نه‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رقاڵى بۆ خاوه‌ن ماڵ دروست نه‌بێت و زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى بدات، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: (الضيافة ثلاثة أيام فما زاد فصدقه) متفق علیه.
مه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ خۆى زۆر بكات له میوانه‌كه كه زیاتر بمێنێته‌وه، له‌سه‌ر میوانه‌كه پێویسته له‌كاتى رۆشتنه‌وه‌یدا ئیزن له خاوه‌ن ماڵ وه‌ربگرێت بێ ئیزن ماڵه‌كه به‌جێ نه‌هێڵێت.
حه‌وته‌م/ ده‌بێت به‌و شێوه‌یه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ میواندا بكرێت، كه پێى خۆشه‌و، تا وا هه‌ست بكات زۆر خۆشحاڵیت به بینینى و دڵگران ده‌بیت به جودابونه‌وه‌ى، ئه‌حواڵى كاروبار و كه‌سوكارى بپرسه، هه‌رگیز نه‌كه‌یت ده‌ستكورتى خۆت له‌پێش چاویدا باس بكه‌یت، یان له كه‌سێك خۆت تورِه بكه‌یت، تاكو پێی دڵگران نه‌بێت و نه‌یباته سه‌ر خۆى، ئه‌گه‌ر پێشتریش خۆت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێتاقه‌ت بوویت، هه‌وڵ بده به سیماته‌وه دیار نه‌بێت.
هه‌شته‌م/ پێویسته له‌سه‌ر میوان ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك نه‌یتوانى میواندارى بكات بگه‌ڕێته‌وه‌و دڵى گه‌رد نه‌گرێت، وه‌كو خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: { وَإِنْ قِيلَ لَكُمُ ارْجِعُوا فَارْجِعُوا } النور/28.
به‌واتا: ئه‌گه‌ر پێیان وترا بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه .
نۆیه‌م/ به‌رێكخستنى به‌شێوازێكى شایسته‌و به‌كارهێنانى وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ى ناسك و هه‌ست بزوێن ، ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌رى باشى ده‌بێت له‌سه‌ر دڵ و ده‌رون و هه‌ستى میوانه‌كان .
هه‌روه‌ها نه‌چیته ژوره‌وه‌و ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ت دانه‌خه‌یت تا میوانه‌كه ده‌رِوات، ئه‌مه‌ش مایه‌ى رێز‌و حورمه‌ته بۆ میوانه‌كه .
ده‌یه‌م/ گه‌ر توانیت دیاریه‌كى پێشكه‌ش بكه له‌كاتى ماڵئاوایدا چونكه دیارى كاریگه‌رێتى گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى له‌ناو مسوڵماناندا .
هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى ( تهادوا تحابوا ) حسن، رواه البیهقی والبخارى فی الأدب المفرد وحسنه الألباني . به‌واتاى : دیارى ببه‌خشن تا خۆشه‌ویستى له نێوانتاندا دروست بێت .
یازده/ پێویسته دوعاى خێر بۆ میوانه‌كه‌ت بكه‌یت تاخێرى دونیا‌و قیامه‌تى به‌ركه‌وێت.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌نجى راكێشیت به‌وه‌ى كه خۆشحاڵ بوى به‌سه‌ردانه‌كه‌ى و دوباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كانى له ئاینده‌دا خۆشحاڵترى ده‌كات .