آداب زيارة المدينة النبوية
ئادابی زیاره‌تكردنی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)
سوپاس و ستایشی نه‌بڕاوه بۆ په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی باڵاده‌ست و درود وسڵاواتیش بۆ سه‌ر گیانی پاكی په‌یامبه‌ری ئیسلام وئه‌هل و به‌یت و سه‌رجه‌م یاران وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
خۆشه‌ویستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر له‌كوردستانیان سه‌فه‌ری ماڵی خودا ده‌كه‌ن وئه‌نجامدانی عومره‌یش به‌م دواییانه به‌ڕێژه‌یه‌كی له‌به‌رچاو زیادی كردووه، به‌پێویستمان زانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئادابی زیاره‌تكردنی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) پێشكه‌ش بكه‌ین.
سه‌ره‌تا ئه‌بێت بزانین زیاره‌تی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ڕوكنێك یان واجبێك نیه له ڕوكن و واجبه‌كانی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه وسلم) یه‌كێكه له‌و مزگه‌وتانه‌ی كه به‌ده‌قی فه‌رمووده‌ی صه‌حیح هانی باوه‌ڕدارانی بۆ دراوه كه كۆڵ وباری خۆیانی بپێچنه‌وه وزیاره‌تی بكه‌ن و نوێژی تێدا ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك ده‌فه‌رموێت : "لاتشدوا الرحال إلا إلى ثلاثة مساجد: المسجد الحرام، ومسجدي هذا والمسجد الأقصى" {متفق علیه} واته : كۆڵ و بار مه‌پێچنه‌وه بۆ سێ مزگه‌وتان نه‌بێت، مزگه‌وتی حه‌رام – له‌مه‌ككه‌ی پیرۆز- وئه‌م مزگه‌وته‌ی من، ومزگه‌وتی ئه‌قصا .
به‌م پێیه‌ش مه‌شروعه كه‌سێك خۆی بپێچێته‌وه و تفاقی سه‌فه‌ر ئاماده بكات به‌مه‌به‌ستی سه‌فه‌ركردن بۆ یه‌كێك له‌م سێ مزگه‌وته، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نوێژكردن له‌م جێگایانه‌دا خێری زۆر زیاتره له‌مزگه‌وته‌كانی تر، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی :"صلاة في مسجدي هذا ، أفضل من ألف صلاة فيما سواه ، إلا المسجد الحرام ، وصلاة في المسجـد الحـرام ، أفضـل من صـلاة فـي مسجـدي هذا بمائة صلاة"{رواه ابن حبان} واته : نوێژكردن له‌م مزگه‌وته‌ی من خێری هه‌زار نوێژ زیاتره له‌نوێژكردن له‌مزگه‌وته‌كانی تر, جگه له‌مزگه‌وتی حه‌رام نه‌بێت، كه نوێژكردن له‌مزگه‌وتی حه‌رام خێری صه‌د نوێژی هه‌یه كه‌له‌م مزگه‌وته‌ی مندا بكرێت .
واته : خێری نوێژێك له‌مزگه‌وتی حه‌رام به صه‌د هه‌زار نوێژی مزگه‌وته‌كانی تره جگه له مزگه‌وتی په‌یامبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه ئه‌ویش خێری هه‌زار نوێژی زیاتره له‌مزگه‌وته‌كانی تر.
برا و خوشكانی حاجی و عومرهكارم : كه ڕێگات كه‌وته شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) چه‌ند ئادابێك هه‌یه ئاگاداریان به نه‌وه‌ك بكه‌ویته هه‌ڵه و كه‌موكوڕیه‌وه و خوانه‌خواسته عیبادهت و پهرستشهكانت به‌تاڵ ببنه‌وه .
وه‌ك ووتمان كاتێك خۆتت پێچایه‌وه بۆ ئه‌و شاره پیرۆزه ته‌نها نیه‌تی ئه‌وه‌ت هه‌بێت كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) باسی كردووه، ئه‌ویش نیه‌تی مزگهوتهكهیت هه‌بێت، نه‌ك گڵكۆ و گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه مه‌به‌ستمان ئه‌وه بێت زیاره‌تی پێشه‌وای ئازیمان نه‌كه‌یت، نه‌خێر به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه نیه‌ت ومه‌به‌ستی سه‌ره‌كیت بۆ مزگه‌وته‌كه بێت، پاشان كه ڕۆشتیته ئه‌وێ زیاره‌تی ئه‌و زاته موبارهكهش بكه كه دواتر ئاماژه به ئادابی ئه‌ویش ده‌كه‌ین.
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: " اللهم لاتجعل قبري وثناً یعبد، اشتد غضب الله علی قوم اتخذوا قبور أنبیائهم مساجد" {رواه إمام مالك فی الموطأ به‌رگی 1/لاپه‌ڕه 172} واته : ئه‌ی خوای گه‌وره گڵكۆ وگۆڕهكهم نه‌كه‌یته بت وصهنهمێك وبپهرسترێت، توڕه‌یی خودا زیادی كرد له‌سه‌ر ئه‌و گه‌له و هۆزه‌ی كه گۆڕی پێغه‌مبه‌ركانیان كرد به‌مزگه‌وت و شوێنی په‌رستگا .
لهفهرموودهیهكی تردا هاتووه : " لاَ تَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قُبُورًا وَلاَ تَجْعَلُوا قَبْرِي عِيدًا وَصَلُّوا عَلَيَّ فَإِنَّ صَلاَتَكُمْ تَبْلُغُنِي حَيْثُ كُنْتُمْ " {رواه الترمذي فی صحیح الجامع} واته : ماڵه‌كانتان مه‌كه‌ن به گۆڕ و گۆڕستان – واته با هه‌میشه یاد وذیكری خودای تێدا بكرێت – وه گۆڕه‌كه‌ی منیش مه‌كه‌ن به‌شوێنی چه‌ژن و كۆبونه‌وه‌تان،و صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه صهڵاواتدانتان ده‌گات پێم له‌هه‌ر كوێیه‌ك بن .
له‌م دوو فه‌رمووده‌یه و كۆمه‌ڵیك فه‌رمووده‌ی تریشه‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه پێشه‌وای ئازیزمان پێی خۆش نه‌بووه كه گۆڕه‌كه‌ی بكرێته شوێن وجێگای كۆبوونه‌وه وقهرهباڵهخی، هه‌ر بۆیه قه‌ده‌غه‌ی كردووه له‌وه‌ها كارێك، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناحاڵی بچنه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی و داوای شتی لێ بكه‌ن و لێی بپاڕێنه‌وه و ئه‌و مافانه‌ی كه تایبه‌تن به په‌روه‌ردگار بیده‌ن به‌ئه‌ویش، به‌مه‌ش باوه‌ڕداری پێ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامی پێ ده‌رده‌چێت .
كاتێك خوای گه‌وره فه‌زڵی كرد به‌سه‌رتا وگهیشتیته مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) قاچی ڕاستت پێش بخه‌و ئه‌م دوعایه بخوێنه "بسم الله والصلاة والسلام علی رسول الله، اللهم اغفر لی ذنوبي، وافتح لي أبواب رحمتك" {رواه الترمذي} واته : به‌ناوی خوای گه‌وره و صه‌لات وسهلام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا، ئه‌ی خوای گه‌وره لهگوناههكانم خۆش به وده‌رگاكانی ره‌حمه‌تی خۆتم لێ بكه‌ره‌وه .
وه‌كاتێكیش هاتیته ده‌ره‌وه بڵێ : " بسم الله والصلاة والسلام علی رسول الله، اللهم اغفر لي ذنوبي، وافتح لي أبواب فضلك " {رواه الترمذي} واته : به‌ناوی خوای گه‌وره و صه‌لات وسهلام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خودا، ئه‌ی خوای گه‌وره لهگوناههكانم خۆش به وده‌رگاكانی فه‌زڵی خۆتم لێ بكه‌ره‌وه .
ئه‌گه‌ر كاتی كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان نه‌بوو، دوو ڕكات نوێژی (تحیة المسجد) ئه‌نجام بده، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) لهفهرموودهیهكی صهحیحـدا فه‌رموویه‌تی :" إذا دخل أحدكم المسجد، فلیركع ركعتین قبل أن یجلس " {رواه البخاری} واته: هــهركهسێك له‌ئێوه ڕۆشته مزگه‌وته‌وه با دوو ڕكات نوێژ بكات پێش ئه‌وه‌ی دابنیشێت .
خۆ ئه‌گه‌ر توانیت ئه‌و دوو ڕكاته نوێژه له ڕه‌وضه‌ی شه‌ریفه بكه‌یت باشتره، له‌به‌ر ئه‌م فه‌رمووده صهحیحهی كه هاتووه وده‌فه‌رموێت : " مابین بیتي ومنبري روضة من ریاض الجنة، ومنبري علی حوضي " {رواه البخاري} واته : نێوان ماڵه‌كه‌م و مینبهرهكهم باخێكه له‌باخه‌كانی به‌هه‌شت، ومینبهرهكهشم له‌سه‌ر حه‌وزه‌كه‌مه .
پاش ئه‌وه‌ی له‌و دوو ركاته نوێژه بوویته‌وه یان له نوێژی فه‌رز بوویته‌وه، ڕوو بكه‌ره حوجره شه‌ریفه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامی لێ بكه‌یت، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی كه ڕوو بكه‌یته حوجره‌كه و پشتت له‌قیبله بێت و بڵێ : " السلام علیك یارسول الله " سه‌لامی خوای گه‌وره‌ت لێ بێت ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم)، به‌ڵام ئاگاداربه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕوو نه‌كه‌یته حوجره و گڵكۆكه‌ی و دوعا نزا بكه‌یت، چونكه هیچ كه‌سێك له هاوه‌ڵ ویارانی ئه‌و كاره‌یان نه‌كردووه، یان هه‌رگیز له دوعا ونزاكانتدا جگه له‌خوای گه‌وره له‌كه‌سی تر نه‌پاڕێیته‌وه و پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) نه‌كه‌یته هاوبه‌ش و شه‌ریكی، چونكه خوای گه‌وره‌ش له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : (وَلَا تَدْعُ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنْفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ فَإِنْ فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًا مِنَ الظَّالِمِينَ) {یونس:106} واته : ئه‌ی موحه‌مه‌د جگه له‌خوای گه‌وره له‌هیچ كه‌سێكی تر نه‌پاڕێیته‌وه كه هیچ سوود وزیانێكت پێ ناگه‌یه‌نن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌یت ئه‌وه بێگومان تۆ له سته‌مكاران ئه‌بیت.
فه‌رمانێكیش بۆ پێغه‌مبه‌ری خودا بێت (صلی الله علیه وسلم) بۆ ته‌واوی ئومهتهكهیشێتي, چونكه له‌جێگایه‌ك بۆ ئه‌و دروست نه‌بێت بۆ هیچ كه‌سێكی تریش دروست نیه له‌غه‌یری خودا بپاڕێته‌وه، جا نه‌كه‌یت حه‌ج و عومرهكهت به‌و كارانه به‌تاڵ بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی شوێن كه‌وتنی پێغه‌مبه‌ری خودایه كه تا له‌ژیاندا مابوو هه‌رگیز ڕازی نه‌بوو كه‌س بیخاته ڕیزی په‌روه‌ردگاره‌وه، یان ناوی هاوتای ناوی ئه‌و بكات، له‌م باره‌یه‌شه‌وه عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌ڵێت : قال رجل للنبي صلى الله عليه وسلم : ما شا‌ء الله وشئت . فقال : أجعلتني لله ندا ؟ قل : ما شا‌ء الله وحده" {رواه النسائي وصححه الألباني} واته : پیاوێك ووتی به پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) : خوای گه‌وره و تۆ بتانه‌وێت، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو :ئایا من ده‌كه‌یت به هاوبه‌ش و شه‌ریكی خودا؟ بڵێ : ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها خودا بیه‌وێت .
ئه‌وه‌شی مه‌شروع و ڕێگا پێدراو بێت له هه‌قی پێشه‌وای ئازیزماندا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌یه هه‌تا ده‌كرێت صه‌ڵاواتی له‌سه‌ر بده‌یت، چونكه خۆی باوه‌ڕدارانی هان داوه بۆ صه‌ڵاواتدان له‌سه‌ری وه‌ك فه‌رموویه‌تی : " من صلى عليَّ صلاة واحدة صلى الله عليه بها عشرا " {رواه مسلم} واته : هه‌ركه‌س یه‌ك صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات خوای گه‌وره ده صه‌ڵاواتی له‌سه‌ر ئه‌دات .ئاشكرایه صه‌ڵاواتی خودا‌ش له‌سه‌ر به‌نده‌كانی واتای لێ‌خۆش بوون و خستنه به‌هه‌شتیانه .
له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه : " أكثروا عليَّ من الصلاة في يوم الجمعة فإن صلاة أمتي تعرض عليَّ في كل يوم جمعة, فمن كان أكثرهم عليّ صلاة كان أقربهم مني منزلة " {رواه البيهقي وحسنه الألباني} واته: ڕۆژانی هه‌ینی زۆر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بده‌ن، چونكه صه‌ڵاواتی ئومهتهكهم هه‌موو ڕۆژانێكی هه‌ینی پیشانم ده‌ردێت، هه‌ركه‌س زیاتر صه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وه جێگا ومهكانهتی زیاتر له‌منه‌وه نزیكتره له‌ڕۆژی دوایدا .
پاش ئه‌وه‌ی سه‌لامت كرد له‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌مجا سه‌لامیش بكه له هاوه‌ڵی كۆچ و خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌می موسڵمانان ئه‌بوبه‌كری صدیق (خوای لێ ڕازی بێت) وبڵێ : ( السلام علیك یا أبا بكر) پاش ئه‌ویش سه‌لام له عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (خوای لێ ڕازی بێت) بكه وبڵێ : ( السلام علیك یا عمر بن الخطاب) ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر (خوایان لێ ڕازی بێت) هه‌ركاتێك له‌سه‌فه‌ر بهاتایه‌ته‌وه ده‌چووه سه‌رگۆڕه‌كانیان و به‌و شێوه‌یه سه‌لامی ده‌كرد كه ئاماژه‌مان پێدا {سه‌یری الموطأ لإمام مالك به‌رگی 1/لاپه‌ڕه66 بكه } .
هه‌ندێكی تر له‌زانایان ئه‌وه به‌ڕاستر ئه‌زانن سه‌لامكردن له ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ری كوڕی خه‌تابیش ( خوایان لێ ڕازی بێت ) وه‌ك سه‌لامكردنی تر وابێت له كاتی ڕۆشته گۆڕستان كه سوننه‌ته بڵێیت ( السلام علیكم أهل الدیار من المؤمنین و المسلمین، وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون، أسأل الله لنا ولكم العافیة ) .
یه‌كێكی تر له‌و جێگایانه‌ی كه سوننه‌ته له‌شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) سه‌ردان و زیاره‌تی بكه‌یت گۆڕستانی به‌قیع و شه‌هیدانی ئوحوده كه گۆڕی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوه‌ڵان ویاران وسه‌له‌فی صاڵحی ئه‌م ئومه‌ته‌ی لێیه (خوا لێیان خۆش بێت)، به‌قیع ده‌كه‌وێته نزیك مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له لای چه‌پیه‌وه كه ڕوو ده‌كه‌یته قیبله، و شه‌هیدانی ئوحودیش كه گۆڕی نزیكه‌ی حه‌فتا له‌شه‌هیدانی جه‌نگی ئوحود له‌خۆ ده‌گرێت ده‌كه‌وێته دامێنی چیای ئوحود .
جا كه ڕۆشتیته ناویانه‌وه سوننه‌ت وایه سه‌لامیان لێ بكه‌یت به‌و شێوازه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) پیاده‌ی كردوه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه عائیشه‌ی دایكی باوه‌ڕداران ( خوای لێ رازی بێت) ڕیوایه‌تی كردوه و ده‌ڵێت : كان رسول الله صلى الله عليه وسلم كلما كان ليلتها من رسول الله صلى الله عليه وسلم - يخرج من آخر الليل إلى البقيع، فيقول:" السلام عليكم دار قوم مؤمنين، وأتاكم ما توعدون، غداً مؤجلون، وإنا إن شا‌ء الله بكم لاحقون، اللهم اغفر لأهل بقيع الغرقد " { رواه مسلم } واته : پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و شه‌وه‌ی لای عائیشه بمایه‌ته‌وه له‌كۆتایی شه‌وه‌وه ده‌رده‌چوو بۆ گۆڕستانی به‌قیع و ئه‌یفه‌رموو : " سه‌لامتان لێ بێت ئه‌ی ماڵی باوه‌ڕداران، ئه‌وه‌ی به‌ڵێنتان پێ‌درابوو هات بۆلاتان – مه‌به‌ست پێی مردنه - سبه‌ینێش بۆ كه‌سانێكی تره كه دواكه‌وتوون، و ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر وویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێت ده‌گه‌ین پێتان، ئه‌ی خوای گه‌وره له خه‌ڵكی به‌قیعی غه‌رقه‌د خۆش به .
جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ووریابه هه‌رگیز له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕستانه شتێك ئه‌نجام نه‌ده‌یت كه خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) پێیان ناخۆش بێت، بۆنموونه له مردووه‌كان بپارێیته‌وه، یان بچیت وه‌ك هه‌ندێك كه‌سی نه‌زان و نه‌فام ده‌یكه‌ن خۆڵ و گڵی سه‌ر گۆڕه‌كان بهینیته‌وه به‌مه‌به‌ستی شیفای نه‌خۆشان، ئاگاداربه هه‌موو ئهوانهدهچنه خانه‌ی شیرك و هاوه‌ڵ په‌یداكردنه‌وه وخۆتانی لێ بپارێزه و شتێك ئه‌نجام بده كه پێشینی ئه‌م ئومه‌ته كردبێتیان، و گوێ به‌قسه و قسه‌ڵۆكی خه‌ڵكی نه‌فام مه‌ده و حه‌ج و عومرهكهت به‌تاڵ مه‌كه‌ره‌وه .
جێگایه‌كی تر كه سوننه‌ته سه‌ردانی بكه‌یت مزگه‌وتی ( قباء ) ه كه یه‌كه‌م مزگه‌وتێك بوو پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) له‌ڕێگای كۆچكردنیدا بۆ شاری مه‌دینه دروستی كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه دوانزه سیانزه ڕۆژێك له‌ناوی هۆزی به‌نی عه‌وف مایه‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكی بێ شووماردا به‌ڕێكه‌وت تا ووشتره‌كه‌ی له‌م جێگایه‌ی ئێستای مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) یه‌خی دا {ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه}.
خـوای گه‌وره له‌باره‌ی مزگه‌وتی قوبائهوه له‌قورئانی پیرۆزدا فه‌رموویه‌تی: ( لَمَسْجِــدٌ أُسِّسَ عَلَـى التَّقْــوَى مِــنْ أَوَّلِ يَـــوْمٍ أَحَــقُّ أَنْ تَقُــومَ فِيــهِ فِيــهِ رِجَـــالٌ يُحِبُّــونَ أَنْ يَتَطَهَّـرُوا وَاللَّـهُ يُحِـبُّ الْمُطَّهِّرِينَ) {التوبة:108} .
بۆ زیاره‌تی ئه‌م مزگه‌وته‌ش سوننه‌ته له‌ماڵه‌وه یان له‌جێگاكه‌ی خۆت له هۆتیلهكهتهوه ده‌ستنوێژ بگریت و ئه‌مجا بچیت بۆ ئه‌وێ و دوو ڕكات نوێژ له‌وێ بكه‌یت، پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) له‌م باره‌یه‌وه فه‌رموویه‌تی : " من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء فصلى فيه صلاة كان له كأجــر عمرة " {رواه أحمد والنسائي وابن ماجه} واته : هه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆی ده‌ست نوێژ هه‌ڵبگرێت و پاشان بڕوات بۆ مزگه‌وتی (قباء) ونوێژێكی تێدا بكات، پاداشتی وه‌ك پاداشتی عومره كردنێك وایه .
به‌م شێوه‌یه‌ش ئادابی زیارهتهكانی شاری مه‌دینه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) كۆتایی هات، جگه له‌و شوێنانه‌ی كه باسمانكرد هیچ شوێنێكی تر سوننه‌ت نیه بچیت بۆ سه‌ردانی، وه‌ك چوون بۆ مزگه‌وتی ( قیبلتین) و مزگه‌وتی ( الجمعة ) ومزگهوتهكانی تری ناو شاری مه‌دینه .
هیوادارم به‌م چه‌ند ڕونكردنه‌وه‌یه توانیبێتم مشتێك له‌خه‌رمانی زانیاریتانم زیاد كردبێت و له‌په‌روه‌ردگاری میهره‌بان داواكارم له‌گوناهه‌كانمان خۆش بێت و بمانگێڕێت به ئومه‌تی محمد المصطفی وبمانخاته به‌ر شه‌فاعه‌تی ئه‌و له ڕۆژیی دواییدا و له‌و كه‌سانه بین له له‌ده‌ستی موباره‌كی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) ئاوی كهوسهریان ده‌درێتێ إن شا‌ء الله .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته