آداب التعامل مع الزوجة
ففي هذه المقالة بيان لجملة من الآداب المتعلقة بالتعامل مع الزوجة...
ئادابى هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خێزاندا
هاوسه‌رگیرى له ئیسلامدا مایه‌ى سوكنایى ده‌رون و حه‌سانه‌وه‌ى دڵ و ئارامى ویژدانه، پێكه‌وه‌ژیانى ژن و پیاوه، له‌سه‌ر بنه‌ماى خۆشه‌ویستى و سۆز و میهر و گونجان و هاوكارى و ئامۆژگارى و لێبورده‌یى، تا بتوانن پێكه‌وه له‌و كه‌شو هه‌وا ئارامه‌دا، خانه‌ى به‌خته‌وه‌رى دامه‌زرێنن و نه‌وه‌ى نوێ بهێننه ئاراوه‌و خێزانێكى موسڵمانانه دامه‌زرێنن، خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا به‌جوانترین شێوه ئه‌م په‌یوه‌ندییه فیترییه به‌رده‌وامه‌ى نێوان پیاو و ژنى وێناكردوه‌و فه‌رمویه‌تى: {وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ} الروم/21. واته: له‌نیشانه‌كانى خواى گه‌وره ئه‌وه‌یه، كه بۆى دروستكردون له‌ره‌گه‌زى خۆتان، هاوسه‌رانێك، بۆ ئه‌وه‌ى له‌لایان ئارام بگرن و خۆشه‌ویستى و به‌زه‌یى خستۆته نێوانتان، به‌راستى له‌وه‌دا نیشانانێك هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه بیر ده‌كه‌نه‌وه.
هاوسه‌ر له ئیسلامدا چاكترین مه‌تاع و پێویستى ژیانى دونیایه، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمویه‌تى: (الدنیا متاع، وخیر متاعها المرأة الصالحة) رواه مسلم. به واتاى: ژیانى دونیا مه‌تاعه و چاكترینیان ئافره‌تێكى بۆخوا سوڵحاوه.
هه‌روه‌ها فه‌رمویه‌تى: (تنكح المرأة لأربع: لمالها، ولحسبها، ولجمالها، ولدینها، فاظفر بذات ا‌لدین تربت یداك)متفق علیه.واته: بۆ چوار مه‌به‌ست ئافره‌ت ده‌خوازرێت: ماڵ و سامانى، پله‌وپایه‌و بنه‌ماڵه‌ى، جوانی، ئاییندارى.. دینداره‌كه هه‌ڵبژێره، ئاسوده ده‌بیت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت بواره‌كانى تر فه‌رامۆش بكرێت، پیاو ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵى ده‌بژێرێت بۆ هاوسه‌رى ژیانى، شێوه‌و روخسارى ئافره‌ته‌كه‌ى به‌دڵ بێت و ته‌ماشاى كردبێت، تا تێ نه‌كه‌وێت و په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
لێره‌دا باسه‌كه‌مان له چه‌ند برِگه‌یه‌كدا به‌كورتى ده‌خه‌ینه رِوو:
یه‌كه‌م/ له‌پێناوى چاكترین و گونجاوترین شێوه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا، ئایینى پیرۆزى ئیسلام داوا ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى چاك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ى باشترین كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا به‌چاكى هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره له قورئاندا فه‌رمویه‌تى: {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِنْ كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَنْ تَكْرَهُوا شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللَّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا} النساء/19. واته: ره‌فتاریان به‌چاكى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن (ژیانیان له‌گه‌ڵدا به‌سه‌ر به‌رن)، جا ئه‌گه‌ر حه‌زتان لێیان نه‌بوو (ته‌ڵاقیان مه‌ده‌ن) چونكه له‌وانه‌یه ئێوه حه‌ز نه‌كه‌ن له شتێك و خواى گه‌وره چاكه‌یه‌كى زۆرى له‌و شته‌دا دانابێت.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم )فه‌رمویه‌تى: (أكمل المؤمنین إیمانا أحسنهم خلقاً وخیاركم خیاركم لنسائهم ) رواه الترمذی. واته: ته‌واوترین و كامڵكترینى برِواداران، ئه‌وانه‌ن كه چاكترین ره‌وشتیان هه‌یه، چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه چاكترینتانه بۆ هاوسه‌ره‌كانیان.
دووه‌م/ له‌نێو چاك مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا ئه‌وه‌یه، به ویژدان و دادپه‌روه‌ریانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و دان به كار و ئاكاره جوان و چاكه‌كانیدا بنه‌یت، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك هه‌ڵه و كه‌موكورتى هه‌بێت، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى:(لا یفرك مؤمن مؤمنة، إن كره منها خلقا رضی منها آخر) رواه مسلم.
به‌واتاى : هیچ پیاوێكى برِوادار رق و قینى له ژنێكى برِوادار نیه ، گه‌ر له ره‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وتێكى رازى نه‌بێت ئه‌وا له‌وانى تر‌ى رازییه .
سێیه‌م/ شادى و سۆز و خۆشه‌ویستى بخه‌یته نێو دڵ و ده‌رونیه‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌نها به سڵاو ورێز و روێكى خۆش گه‌شاوه‌ش بێت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره له قورئانى پیرۆزدا فه‌رمویه‌تى: {فَإِذَا دَخَلْتُمْ بُيُوتًا فَسَلِّمُوا عَلَى أَنْفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُبَارَكَةً طَيِّبَةً}النور/61. واته: كاتێك چوونه (هه‌ر ماڵێك) له ماڵان، ئه‌وا سه‌لام له یه‌كتر بكه‌ن (له‌وانه‌ى كه وه‌ك خۆتان وان)، به سه‌لام كردنێك كه له‌لایه‌ن خواوه هاتووه، سه‌لامێكى جوان و چاك و پاك. هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى : (إذا دخلت على أهلك فسلم ، یكن سلامك بركة علیك ، وعلى أهل بیتك ) رواه الترمذى وحسنه الالبانى رحمه الله.
به‌واتاى : كاتێك چویته‌وه ماڵه‌وه سلاَویان لێ بكه ، سلاَوكردنه‌كه‌ت ده‌بێته مایه‌یى خێر‌و به‌ره‌كه‌ت بۆ خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت .چواره‌م/ وازهێنان و دوركه‌وتنه‌وه له سه‌رزه‌نشتكردنى به‌هۆى كه‌موكورتییه‌ك له ئاماده‌كردنى خواردن و خواردنه‌وه‌و ئیشوكاردا، چونكه ده‌بێته مایه‌ى خه‌م و په‌ژاره‌و دڵ ره‌نجانى، ئه‌مه‌ش ره‌وشتێكى به‌رزى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بووه، (ما عاب النبي طعاماً قط، إن اشتهاه أكله، وإن كرهه تركه) متفق علیه. واته: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌نگى له هیچ خواردنێك نه‌ده‌گرت، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوى بكردبایه ده‌یخوارد و ئه‌گه‌ر ئاره‌زوى نه‌كردبایه وازى لێ ده‌هێنا.
پێنجه‌م/ به‌كارهێنانى (قوامه) به‌شێوه‌یه‌كى چاك و دروست، كه له‌میانه‌یه‌وه پیاو سه‌رجه‌م خه‌رجیه‌كانى خانه‌واده‌كه‌ى ده‌گرێته ئه‌ستۆ و، له خواردن و خواردنه‌وه‌و كه‌لوپه‌ل و شوێنى نیشته‌جێ بوون و .... هتد ، به پێى ئاست و تواناى ئابورى خۆى . ئافره‌تانیش چاودێرى و په‌روه‌رده‌ى منداڵه‌كان و كاروبارى نێو ماڵ له ئه‌ستۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ( فه‌رمویه‌تى: (ألا كلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته ، فالإمام الذي على الناس راع وهو مسؤول عن رعيته ، والرجل راع على أهل بيته وهو مسؤول عن رعيته ، والمرأة راعية على أهل بيت زوجها وولده وهي مسؤولة عنهم ، وعبد الرجل راع على مال سيده وهو مسؤول عنه ، ألا فكلكم راع وكلكم مسؤول عن رعيته) رواه البخاري. واته: هه‌مووتان چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیارن و هه‌مووتان به‌رپرسن له‌وانه‌ى له‌ژێرده‌ستاندایه، ئه‌میر چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاره، پیاو چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاره له‌نێو خانه‌واده‌كه‌یدا، ئافره‌ت چاو‌دێر و سه‌رپه‌رشتیاره له ماڵ و منداڵى مێرده‌كه‌ى، هه‌مووتان چاودێرن و سه‌رپه‌رشتیارن و هه‌مووتان به‌رپرسیارن له‌وانه‌ى له‌ژێر ده‌ستاندایه.
شه‌شه‌م/ گه‌ر پیاو له یه‌ك خێزان زیاترى هه‌بوو، پێویسته دادپه‌روه‌ر بێت له نێوانیاندا، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى: (إذا كان عند الرجل امرأتان فلم یعدل بینهما، جا‌ء یوم القیامة وشقه ساقط). واته: ئه‌گه‌ر پیاوێك دوو هاوسه‌رى هه‌بێت و له‌نێوانیاندا دادپه‌روه‌ر نه‌بێت، له‌رۆژى دواییدا دێت و لایه‌كى پێوه نیه‌و كه‌وتووه .
حه‌وته‌م/ پاراستنى نهێنیه‌كان و ده‌رنه‌خستنى كه‌موكورتیه‌كانى بۆ هیچ كه‌سێك. پیاوى موسڵمان و برِوادار نابێت وشه‌ى بێزراو و خراپ و برینداركه‌ر به‌كاربهێنێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ریداو، ره‌چاوى هه‌ست و سۆزى بكات، هیچ شتێك به‌كار نه‌هێنێت كه ده‌بێته مایه‌ى ئازار و ئه‌زیه‌ت دانى، به‌پێچه‌وانه‌وه، گه‌ر ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتى دژ په‌یرِه‌و بكات، ئه‌وا روناكى سۆز و خۆشه‌ویستى ده‌كوژێته‌وه‌و جیاوازى و دوبه‌ره‌كى ته‌شه‌نه ده‌سێنێت، ژیانى خێزانى روبه‌روى قه‌یران و كاره‌سات و ترازان ده‌بێته‌وه.
هه‌شته‌م/ فێركردن و شاره‌زاكردنى له بوارى ئایین و بواره‌كانى تردا. پیاوى موسڵمانى هوشیار سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌موكورتى هاوسه‌ره‌كه‌ى پرِ بكاته‌وه له بوارى زانستى و شێوازى هه‌ڵسوكه‌وتدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باشتریت رێچكه‌و گونجاوترین شێواز ده‌گرێته به‌ر، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات خێزانى له‌لادان بپارێزێت و بیخاته‌وه سه‌ر راسته شه‌قام، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم و نیان و زیره‌كانه‌و، له‌به‌رده‌م چاوى خه‌ڵكى لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتى ناكات.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خواى گه‌وره داوا له برِواداران ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ} التحریم 6 . به‌واتاى : ئه‌ى برِواداران خۆتان و كه‌سوكارتان بپارێزن له ئاگرێك كه سوته‌مه‌نیه‌كه‌ى به‌رد و ئاده‌میزاده .
نۆیه‌م/ رێزى كه‌سوكار و هاوه‌ڵانى هاوسه‌ره‌كه‌ى ده‌گرێت. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا( صلی الله علیه وسلم ) رێزى هاورِێكانى خه‌دیجه‌ى ده‌گرت، خواى لىَ رازى بێت، له‌كاتى ژیان و له‌دواى مردنیشى.
ده‌یه‌م / پاراستن و به‌رگریكردن لێى له‌هه‌ر ئه‌زیه‌ت و قسه‌و قسه‌ڵۆكه‌و ره‌فتارێكى نه‌شیاوو ناپه‌سه‌ند كه روبه‌رِوى ئافره‌ت ده‌بێته‌وه .یازده / هاوكاریكردنى له‌كاروبارى ماڵ و ، گوێگرتن له وته‌و راوبۆچونه‌كانى و رێزگرتنى پێشنیار و تێبینیه‌كانى . پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمویه‌تى ( خیركم خیركم لأهله و أنا خیركم لأهلي ) صحیح ، رواه ابوداود و الترمذی و صححه الالبانى .
واتا : چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه چاكترینن بۆ خێزان و كه‌سوكاریان ومن چاكترینتانم بۆ خێزان و خانه‌واده‌كه‌م .