هل يجوز تسمية البنت باسم فردوس أو جنة؟
ئایا دروسته ناوی كچان به ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
پرسیار : به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره .
ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه دروسته هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه ئه‌وه ناوانه نه‌بێت كه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه له ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه 331 دا هاتووه كه ده‌ڵێت: ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه ) واته : له‌بنه‌مادا وایه كه دروسته به‌هه‌ر ناوێكه‌وه ناو بنرێت جگه له‌و ناوه نه‌بێت كه له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه .
ئه‌وه‌یشی ئێمه بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه به‌رگری له‌وه بكات كه ناوی كچان به ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه ئه‌م دوو ناوه مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه .
( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه پێویسته له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .
( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه دێت كه دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه 104 ، 105 .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .