لها إخوة من الرضاعة وزوجها لا يعترف بأحكام الرضاعة
چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه، وه‌مێرده‌كه‌ی ئیعتیراف ناكات به‌ئه‌حكامی شیردان ( رضاعة )
پرسیار: ژنێك چه‌ند برایه‌كی شیری هه‌یه، وه‌مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت: سه‌لامیان لێ مه‌كه، وه‌به هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵدا مه‌كه،به بیانوی ئه‌وه‌ی كه ئیعتیراف به‌شیردان ( رضاعة )ناكات، ئایه بۆچونی ئێوه چیه ده‌رباره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه؟
وه‌ڵام: الحمد لله
" ئه‌گه‌ر شیر خواردنه‌كه روویدا و هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا بوو، كه پێنج جار بێت یان زیاتر، وه‌له ماوه‌ی دوو ساڵدا بوو، ئه‌وه شیر خۆر ده‌بێته مه‌حره‌م بۆ شیرده‌ر وكچه‌كانی ودایكه‌كانی و خوشكه‌كانی، وه‌برای ژنه‌كه له شیردانه‌وه ده‌بێت مه‌حره‌م بۆی، وه بۆ مێرده‌كه‌ی نیه ئه‌و مه‌حره‌میه قه‌ده‌غه بكات، وه بۆی نیه‌خێزانه‌كه‌ی قه‌ده‌غه بكات له‌سه‌لام دان به‌برا شیریه‌كه‌ی وقسه‌كردن له‌گه‌ڵیدا، به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : (يَحْرُمُ مِنْ الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ مِنْ النَّسَبِ) .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر برای شیر خۆر له‌سه‌ر ئیستیقامه نه‌بوو، وه‌مه‌ترسی لێی ده‌كرا له‌سه‌ر ناموسی، ئه‌وه بۆی هه‌یه خێزانه‌كه‌ی ـ كه ده‌كاته خوشكی ئه‌و كابرایه له شیره‌وه ـ قه‌ده‌غه بكات له‌چاو پێكه‌وتنی ومانه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌ته‌نیا".
سه‌رچاوه: فتاوى المرأة المسلمة" (2/853، 854) .