ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
زمان: كوردی سوراني
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ‌؟".
مێژوی زیادكردن: 2010-04-05
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/289293
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
421.5 KB
: ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟.doc
2.
ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟
190.3 KB
: ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟.pdf
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

ئایا دروسته‌ ناوی كچان به‌ ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

 

 

پرسیار : به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌م كچێكمان ببێت، وه‌ ده‌مه‌وێت ناوی بنێم ( فیرده‌وس ) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوی بنێیم، ئه‌مه‌وێت بپرسم ئایا حوكمی ناونانی كچان  به‌ناوی ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) چیه‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ .

ئه‌صڵ و بنه‌ما له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه‌ دروسته‌ هه‌موو ناوێك بنرێت له‌منداڵان، جگه‌ ئه‌وه‌ ناوانه‌ نه‌بێت كه‌ شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام ڕێگری لێ كردووه‌ .

له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ له‌ ( الموسوعة الفقهیة ) به‌رگی 11 لاپه‌ڕه‌ 331 دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: ( الأصل : جواز التسمية بأي اسم إلا ما ورد النهي عنه ) واته‌ : له‌بنه‌مادا وایه‌ كه‌ دروسته‌ به‌هه‌ر ناوێكه‌وه‌ ناو بنرێت جگه‌ له‌و ناوه‌ نه‌بێت كه‌ له‌شه‌رعدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه‌ .

ئه‌وه‌یشی ئێمه‌ بزانین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه‌ به‌رگری له‌وه‌ بكات كه‌ ناوی كچان به‌ ناوه‌كانی ( فیرده‌وس ) و ( جنة ) بنرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌ك نیه‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا, چونكه‌ ئه‌م دوو ناوه‌ مانایه‌كی ناسك وجوانیان هه‌یه‌ .

( فیرده‌وس ) له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێدا بێت كه‌ پێویسته‌ له‌باخ وباخاتدا هه‌بێت .

( جنة ) یش به‌مانای ئه‌و باخ و بێستانه‌ دێت كه‌ دار خورما ودره‌ختی جوان وڕازاوه‌ی تێدا بێت .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سه‌رنج بده‌نه‌ ( القاموس المحیط ) لاپه‌ڕه‌ 725 و 1532 هه‌روه‌ها ( تهذیب اللغة ) به‌رگی 13 لاپه‌ڕه‌ 104 ، 105 .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

هه‌روه‌ها ته‌ماشا بكه‌ ( 1 )
Go to the Top