حكم مصافحة المرأة الأجنبية

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: حكم مصافحة المرأة الأجنبية
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه فضيلة الشيخ عبد العزيز بن باز ـ يرحمه الله ـ ، ونصه: « ما حكم مصافحة المرأة الأجنبية ؟ وإذا كانت تضع على يدها حاجزا من ثوب ونحوه فما الحكم ؟ وهل يختلف الحكم إذا كان المصافح شابا أو شيخا أو كانت امرأة عجوزا ؟».
تأريخ الإضافة: 2010-02-23
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/277926
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا

 

 

پرسیارێك كرا له‌ شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته‌ نێوان ده‌ستی هه‌ردوكیانه‌وه‌ وه‌ك جل وبه‌رگێك یان ده‌ستكێش یان هه‌ر شتێكی تر، ئایا حوكمی ئه‌مه‌ چیه‌ ؟ وه‌ ئایا حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی ته‌وقه‌كه‌ ده‌كات گه‌نجێك بێت یان پیرێك، یان ئه‌و ئافره‌ته‌ ئافره‌تێكی پیر بێت ؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ له‌لایه‌ن شێخ ابن بازه‌وه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌م شێوه‌یه‌ بوو : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، جاچی  ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ گه‌نج بێت یان پیر، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ گه‌نج بێت یان پیرێكی به‌ته‌مه‌نیش بێت، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی خراپه‌ و خراپه‌كاری و فیتنه‌ بۆ هه‌ردوولایان، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) لــه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحــدا‌ فه‌رمـوویه‌تی : ( إنّي لّا أُصَافِحُ النِسَاءَ ) واته‌ : من ته‌وقه‌ ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا ، عائیشه‌ی دایكی موسڵمانانیش ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : " مَا مَسَتْ يَدُ رَسُولِ الله – صلى الله عليه وسلم – يَدَ امرأة قَطٌ , مَاكَانَ يُبَايعهنَّ إلاّ بالكَلامِ " واته‌ : هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌ستی به‌ر ده‌ستی ئافره‌تی – نامه‌حره‌م – نه‌كه‌وتوه‌ وه‌ به‌یعه‌تیشی لێ وه‌رنه‌گرتوون به‌ قسه‌ و گوفتار نه‌بێت _ واته‌ : كاتێك كه‌ له‌ پیاوان به‌یعه‌تی وه‌رگرتووه‌ ده‌ستی خستوه‌ته‌ ناو ده‌ستیانه‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا كه‌ به‌یعه‌تی لێ وه‌رگرتوون ته‌نها به‌ قسه‌ و گوفتار و به‌ڵین بووه‌ _ .

جا هیچ جیاوازی نیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌وقه‌كردنه‌ به‌بێ ڕێگر وحاجز بێت یان له‌سه‌ر رێگرو حاجزه‌وه‌ بێت، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و ده‌لیله‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتگیر و عام هاتوون، دیسان له‌به‌ر ( سد الذریعة ) ه‌ش بێت نابێت ڕیگه‌ بدرێت به‌وه‌ها كارێك كه‌ سه‌ر ده‌كێشێت بۆ خراپه‌ وخراپه‌كاری و فیتنه‌ .

** هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا پرسیاریش كرا له‌ شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : لێره‌دا هۆكارێك هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر شتێك ببێت به‌هۆی خراپه‌ وخراپه‌كاری و فه‌ساد وفیتنه‌ ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( مَا تَرَكتُ بَعْدِي فِتْنَةً أضَرُ عَلى الرِّجَالِ مِنَ النِسَاءِ ) واته‌ : من هیچ شتێكم به‌حێ نه‌هێشتوه‌ له‌پاش خۆم كه‌ خراپتر بێت بۆ پیاوان له‌ ئافره‌تان ، گومانی تێدا نیه‌ به‌ركه‌وتنی پێستی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پێستی پیاواندا خراپه‌و فیتنه‌ی لێ ده‌بێته‌وه‌ له‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی نادر و كه‌مدا نه‌بێت، حاڵه‌تی كه‌م ڕوداو ونادریش لای ئه‌هلی عیلم حوكمی له‌سه‌ر بنیات نانرێت، وه‌ زۆرێكیش له‌ئه‌هلی عیلم و زانایان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌یان نووسیوه‌، و ڕوونیان كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ كه‌ دروست نیه‌ و جائز نیه‌ بۆ پیاو كه‌ ته‌وقه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌مه‌ش ووته‌یه‌كی ڕاست و دروسته‌ و جائز نیه‌ ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا جا چی له‌سه‌ر حاجز و ڕێگرێكی وه‌ك قوماشێكه‌وه‌ بێت یان ئه‌و حاجزه‌ش نه‌بێت .

سه‌رچاوه‌ : فتاوی المرأة المسلمة به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه‌ 541 – 542 / الفتاوی ، كتاب الدعوة لسماحة الشیخ ابن باز به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه‌ 184 – 185 ، ڕۆژنامه‌ی المسلون ژماره‌ 2 .

الترجمات ( 1 )
Go to the Top