عشر همسات للنساء
ده چرپه بۆ ئافرهتان
سوپاس وستایش بۆ خوای گهورهومیهرهبان ودرود وڕهحمهتی فراوانیش بۆ سهر گیانی پێغهمبهری ئیسلام محمد المصطفی وسهرجهم هاوهڵ وشوێنكهوتوانی .
ئهم پهیامه ئاڕاستهی ئهو خوشكانه دهكهم كهخۆیان بهنەوە وشوێن كهوتهی فاطمهی زههرا وئەسمای داوێن پاک وبەشەرم وحەیا دهزانن، بۆ ئەو باڵا پۆشانەی کە بەڕێگای عائیشە وحەفصە وسمیە دا دەرۆن، لهم ووتارهدا دهچرپه پێشکەشی دەکەم بەو خوشکە داوێن پاک لە خوا ترسانەی كهبهڵێنیان داوه خزمهت بهئاینی پیرۆزی ئیسلام بكهن :
چرپەی یەکەم : ئەی خوشکی موسڵمان، ئەی ئەو کەسەی کە خوا نیعمەتی لەش ساغی پێ بەخشیوویت، ئەی ئەوکەسەی بەهرەمەند بوویت وخوا نیعمەتی ئیسلامی بەسەردا ڕشتویت.. سوپاسی خوا بکە وهەمیشە با زمان وزارت پاراوو بێت بە یادی خوای گەورە، لە خوای گەورە نزیک بەرەو وفەرمانەکانی جێ بەجێ بکە، چونکە جێ بەجێ کردنی فەرمانی خوای گەورە خێری دونیا ودواڕۆژتی تێدایە، وە نزیک کەوتنەوەت لە خــوای گەورە سەربەرزی دونیــا ودواڕۆژت دەکــات، بزانە خوای گەورە دەفــەرموێت : ( وَمَنْ يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا ) واتە : هەر کەسێک گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بکات، بەڕاستی ئەوە سەرکەوتوە بەسەر کەوتنێکی زۆر گەورە .
چرپەی دووەم: پارێزگاری لە حیجابەکەت بکە، ( يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَاءِ الْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِنْ جَلَابِيبِهِنَّ ذَلِكَ أَدْنَى أَنْ يُعْرَفْنَ ...) ، واتە : ئەی پێغەمبەری خوا بڵێ بە بە خێزانەکانت وبە کچەکانت وخێزانی باوەڕدارانیش کە پۆشاکی باڵا پۆش خۆیان داپۆشن، ئەوە لەبارتین شتە کە پێی بناسرێن ..
بەڵی حیجاب وباڵا پۆشی جوانە نیشانەی ئافرەتی داوێن پاکی بە شەرم وحەیایە.. چۆن وا نیە ؟ بەڵێ باڵا پۆشی ئافرەت دەپارێزێت لە خراپە کاری شەیتان وئادەمیزاد ، خوشکی بەڕێزم بەهەموو شێوەیەک هەوڵبدە پارێزگاری لە حیجابەکەت بکە، ئەگەر ئەوەت کرد خوای گەورە دەتخاتە بەر سۆز ومیهرەبانی نەبڕاوەی خۆی، خوشکی بەڕێزم بزانە حیجاب نهێنی بەختەوەری تۆیە، بەختەوەرت دەکات لە دونیا ودواڕۆژدا، دونیات بە پاکی وعیففەت وخۆشگوزەرانی دوور لەچاوی دڕندەکان بەسەر دەبەیت، دواڕۆژیش ژیانی هەمیشەیی بەهەشتت پێ دەبەخشێت .
چرپەی سێهەم: ئاگادار بە لە وکەسانەی کە بانگەشە بۆ ڕوتی وبەرەڵایی دەکەن، ئەوانە خراپەیان بۆ تۆ ئەوێ، ئەیانەوێت بەناوی پێشکەوتن وبەرگری لەمافەکانی ئافرەتانەوە هەرچۆنێکیان کردوە لە ئاینەکەت دوورت بخەنەوە وبەرەو هەڵدێرت بەرن، جا ئەوەی لەسەر تۆیە ئەوەیە ببیت بە بەربەستێکی ئەستوور لە بەرامبەر قسەو تانە وتەشەرەی ئەوانەدا، وە ببیت بە قەڵایەکی قایم لە بەرامبەر هەواو ئارەزوەکانیاندا، ئەی خوشکی موسڵمانم داپۆشراویت سەربەرزی وپاکییە بۆ تۆ ، دوژمنان ئەیانەوێت لە پێناو تێرکردنی هەواو ئارەزووەکانی خۆیاندا پەلکێشت بکەن وتێکەڵاوی داب ونەریتەکانی ڕۆژئاوات بکەن ودوورت بخەنەوە لە بیروباوەڕ وئاینە پیرۆزەکەت، جا زۆر ئاگاداریان بە ونەکەویتە داویانەوە ( خوا دەزانێت من ئامۆژگاری کەری چاکم بۆ تۆ، تەنها مەبەستم ڕەزامــەندی خوای گەورەیە ) .
چرپەی چوارەم: زمانت بپارێزە لە غەیبەت ودوو زمانی وتێکدانی نێوان خەڵکی، چونکە بەڕاستی غەیبەت ودووزمانی چاکەکانت لە ناو دەبات وە پاداشتەکانت لای خوای گەورە ناهێڵێت : خوای گەورە دەفەرموێت : ( وَلَا يَغْتَبْ بَعْضُكُمْ بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ...) ، واتە : هەندێک لە ئێوە غەیبەتی هەندێکی ترتان نەکەن، ئایا هیچ کەسێک لە ئێوە حەز دەکات گۆشتی براکەی بە مردووی بخوات، بێگومان کەس لە ئێوە حەز بەوە ناکات .
خوشکی بەڕێزم : ئاگاداری ئەو دانیشتن وکۆبونەوانە بە کە بەرەو تاوان وگوناهت دەبات وە زۆر یادی خوای گەورە بکە وسەرگەرمی قورئان خوێندن بە، چونکە بەڕاستی ئەوانە ئەبنە هۆکاری ڕزگار بوونت لە ژیانی دونیا ودواڕۆژتدا .
چرپەی پێنجەم: خوشکی بەرێزم خوا بتپارێزێت، هەوڵبدە خۆت شارەزا بکە لە ئەحکامەکانی دینەکەت و کاروباری بیروباوەڕ وعەقیدەکەت، ئامۆژگاریت دەکەم کە زۆر خەریکی خوێندنەوەی پەرتووک وکتێبە بەنرخەکانی زانا وداناکانی ئوممەتی ئیسلام بیت وخۆت پڕچەک بکە بەچەکی زانست وزانیاری وشارەزایی تاوەکو بەرپەرچی ناحەزانی ئیسلامی پێ بدەیتەوە، ئەوەشت لەبیر نەچێت کە ئامادەی کۆڕ وکۆبوونەوەکانی زیکر وزانست ببە، چونکە ئەو کۆڕ وکۆبونەوانە هۆکاری بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوای گەورەن .
چرپەی شەشەم : ئەى خوشکی ئیماندارم تائێستاش مێژوو ژیانی ئەو ئافرەتە بەڕێز وداوێن پاک وسەربەرزانەمان بۆ دەگێڕێتەوەکە خۆ یان کرد بە قووربانی لە پێناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا با ئێمەش بەڕێگای ئەو ئافرەتە سەربەرز وخۆڕاگرانەدا بڕۆین کە بوون بەڕوناکی بۆ دوای خۆیان، ولەمێژودا دیارن کە هەموو دونیا باسیان دەکات، لەکۆنیشدا وتوویانە: لە پشت هەموو پەروەردەیەکی بەرز وباشەوە ژنێکی باش وبەحەیا بەدی دەکرێت، جا ئایا تۆ ئەبی بە یەکێک لەو ئافرەتانەی کەلە لاپەڕەکانی مێژوودا ناویان تۆمار کراوە، ئەویش بەوەی نەوەیەکی نوێی ناوازە پەروەردە بکەیت، کە خۆشەویستی ئاین وئوممەتی ئیسلامیان تێدا بڕوێنیت، گیانی فیداکاری وبەرخوودانیان تێدا زیندوو بکەیتەوە، نەوەیەک پەروەردەکراوی قورئان وسوننەتەکانی پێغەمبەر ( صلى الله علیە وسلم ) بێت، خوشکی بەڕێزم ئەوە بزانە هیچ هەوڵ وکۆششێک لای خودا وون نابێت وبە یارمەتی خـوای باڵادەست بەرووبووم وئەنجـــامی دەبێت، هــەروەک خوای گەورە دەفــەرموێت. ( وَقُلِ اعْمَلُوا فَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ وَالْمُؤْمِنُونَ ) واتە : ئەی موحەمەد بهو خهڵكهبڵێ ئێوهههرچی دهتوانن لهكار وكردهوهئهنجامی بدهن، چونكهخوا وپێغەمبەر وباوەڕداران کاروکردەوەکانتان دەبینن .
چرپەی حەوتەم: ئەى خوشکی بەڕێزم بەردەوامبە لەسەر ئەنجامدانی نوێژە سوننەتکان وبەخشینی ماڵ ودارایی لە پێناو خوادا، ببە بەیەکێک لەوانەی کەپێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی بەهەشتێکی هەتا هەتایی کە پانتاییەکەی هێندەی ئاسمانەکان وزەوی دەبێت، خوای گەورەش فەرموویەتی : ( سَابِقُوا إِلَى مَغْفِرَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ).. واتە : پێشبڕکێ بکەن لە پێناو بەدەستهێنانی لێخۆشبوون ولێبووردەیی پەروەردگار وبهههشتێك كهپانتایهكهی بهئهندازهی ههموو ئاسمانهكان وزهوی دهبێت ، هەروەها فەرموویەتی : ( وَفِي ذَلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ) ، واتە : بۆ بەدەستهێنانی بەهەشت وڕەزامەندی خوای گەورە با پێشبڕکێ کەران پێشبڕکێ بکەن .ئەى خوشکی بەڕێزم ساحە فراوانە وڕێگاش درێژە، توێشوو کۆبکەرەوە بەتوێشووی ئیمان ولەخواترسان، وخۆت پڕچەک بکە بە چەکی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار تاوەکو لەبەهەشتدا ببیت بەهاودەم وهاونشینی فاتمەی زەهرای سەرداری ئافرەتان وئاسیەی موزاحم ومەریەمی کچی عیمران و هتد ..
چرپەی هەشتەم: ئەی خوشکی بەڕێزم، ئایا چیرۆکی دایکی صاڵحت بیستووە؟ ئەو ئافرەتێکی پیر بوو.. کاتێ کە گەورەیی وخێر وپاداشتی بانگەوازی بیست لە پێناو پەروەردگاردا، لەگەڵ منداڵەکانیدا ڕۆشتن بۆ گوندێک لوگوندەکان.. بۆ ئامۆژگاری کردنی ئافرەتان وشارەزا کردنیان لە ئیسلام.. خوا نموونەی زیاد بکا.. کوان ئەو ئافرەتانەی کەئەیانەوێ وەک ئەوبن؟ خوای گەورە دەفەرمووێت ( وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ). باکۆمەڵێک لە ئێوە دەرچن وبانگەواز بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەن، فەرمان بکەن بەچاکە وقەدەغە بکەن لەخراپە .
ئایا تۆ ئەبی بەیەکێک لەوانە کە لەپێناو ڕەزامەندی پەروەردگارت خەڵکی بانگ بکەیت بۆلای ئاینەکەی، دەی کەواتە لەم ڕۆوە دەست پێ بكه؛ چونکە کاری خێر هەتا زوو بکرێت باشە .
چرپەی نۆیەم: ئەى خوشکی ئیماندارم، تا ئێستاش زۆرن ئەو ئافرەتانەی کەتامەزرۆی ئەوەن یەکێک ئامۆژگارییان بکات ولەخەم وخەفەتیان کەم بکاتەوە، چونکە ئەوان پێویستیان بەیەکێکی وەک تۆ هەیە دەتۆش ببە بەهاندەری خوشکە نزیکەکانت بۆ گەیاندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ویارمەتییان بدە وئامۆژگاریان بکە لەسەر بەردەوام بوونیان بەدەست گرتن بە ڕهوشتی جوان وپارێزگاری کردن لە حجاب و بەها بەرزەکانی ئیسلام، وەببە بەسەرمەشقی چاکە وڕزگار کردنیان خوای گەورە یارمەتیت بدا، ئەو فەرمودەی پێغەمبەرى خوا ( صلى الله علیە وسلم ) بێنەوە بیر خۆت کە دەفەرموێت " فوالله لئن یهدی بك الله رجلا واحدا خیر لك من حمر النعم " واته: سوێند بەخوا ئهگهر لە سەردەستی تۆ خوای گەورە هیدایەتی كهسێك بدات لەگەلە حوشترێکی سوور باشترە کە لەپێناوی خوای گەورەدا بیبەخشی .
چرپەی دەیەم : ئامۆژگاریت دەکەم بەخوێندنەوەی ژیانی ئەو کەڵە ژنانەی کەبوون بەسەرمەشقی چاکە خوازان ونموونەی ناوازە لەمێژوی ئیسلامیدا .. ئەو کۆمەڵە ئافرەتە نموونەی ڕەوشتی بەرز بوون.. بەڕاستە لە ژیانی ئەو ناودارانەدا نموونەی جوانی پەند وئامۆژگاری زۆر هەن کە ئافرەتانی ئەم سەردەمەی خۆمان بیان کەن بە سەرمەشقی خۆیان .
خوای گەورە یار بێت لە فرسەتێکی تردا هەندێک لە ژیانی ئەو بۆ خودا صولحاوانەتان بۆ باس دەکەین تاوەکو بزانین ئیسلام پێویستی بەچ ئافرەتێک هەیە بۆ خزمەت کردنی ڕێبازه جوان وپیرۆزەکەی.
نوسینی: عبدالرحمن موحهمهد ئهلسید.
سهرچاوه: سایتی ( المختار الاسلامی ) .