حكم العلاقات العاطفية قبل الزّواج
حوكمی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا
وه حوكمی بینینی ئافره‌ت له‌كاتی خوازبێنیدا
پرسیار: ئايا به‌ستنی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا دروسته پێش هاوسه‌رگیری؟
وه‌ڵام: پێش به‌ستنی عه‌قدی زه‌واج دروست نیهپهیوهندی به‌ستن له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا، وه‌دروست نیهلهزهت وه‌رگرتن له‌ئافره‌تی نا مه‌حره‌م چ به‌ته‌ماشا كردن بێ یان به‌چێژ وه‌رگرتن له‌ده‌نگی یان بهكۆبوونهوهلهگهڵیدا به‌ته‌نیا، هه‌ر وه‌ك لهپێغهمبهرهوهصلى الله علیه وسلم هاتوه: (( لا يخلون رجل بامرأة إلا مع ذي محرم ولا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم ولا تسافر)).
واتا با هیچ پیاوێك به‌ته‌نیا كۆ نهبێتهوهلهگهڵ هیچ ئافره‌تیكی نا مه‌حره‌م، وه‌هیچ ئافره‌تێك نه‌چێت بۆ سه‌فه‌ر به‌بێ مه‌حره‌م.
به‌ڵام دوای به‌ستنی عه‌قدی زه‌واج و پێش گواستنه‌وه خۆشه‌ویستی ته‌ماشا كردن و چێژ وه‌رگرتن له‌ده‌نگی یان كۆبوونهوهلهگهڵیدا به‌ته‌نیا دروسته، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاو كردنی داب و نه‌ریتی خه‌ڵكی و پاراستنی حه‌یاو حیشمه‌ت.
وه‌هه‌روه‌ها دروستهقسهكردن به‌ئه‌ندازه‌ی پێویستی له‌گه‌ڵ ده‌ست گیراندا چ به‌ته‌له‌فۆن بێت یان بهڕاستهوحۆ به‌ڵام به‌حزوری مه‌حڕه‌م .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و زه‌مانه‌دا ڕوو ده‌دات له‌قسه‌و گفت‌و گۆ كردنی نێوان كوڕان و كچان دا به‌ناوی یه‌كتر ناسین و بیر‌و ڕا گۆڕینه‌وه پێش خواز بێنی دروست نیه‌و به‌زۆری سه‌ر ده‌كێشێت بۆ فیتنه‌و خهراپهكاری.
وهخوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: (ولا تخضعن بالقول فيطمع الذي في قلبه مرض وقلن قولا معروفاً).
بۆیهپێوستهئافرهتی مسوڵمان قسه‌له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حڕه‌م نه‌كات ته‌نها بۆ پێویستی نه‌بێت، وهههركاتێ قسه‌شی له‌گه‌ڵ پیاوی نامه‌حڕه‌مدا كرد به‌شێوه‌یه‌ك نه‌بێت كه‌ببێته‌هۆی سه‌رنج ڕاكێشان و سه‌ر نه‌كێشێت بۆ فیتنه.
پرسیار: ئایا حوكمی بینینی ئافره‌ت له‌كاتی خوازبێنیدا دروسته؟
وه‌ڵام: حوكمی بینینی ده‌ستگیران(مخطوبة) له‌كاتی خوازبێنیدا
شه‌رع بڕیاری داوهكهبهپێی توانا ده‌ستگیران ببینرێت پێش ماره‌بڕین وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان صلى الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (( إذا خطب أحدكم المرأة فإن استطاع أن ينظر منها إلى ما يدعوه إلى نكاحها فليفعل فإن ذلك أحرى إلى أن يؤدم بينهما)).
واتا ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهئێوهویستی ئافره‌تێك بخوازێ ئه‌گه‌ر توانی ئهوهندهلهو ئافرهتهببینێ كه‌هانی ده‌دات بیكا به‌هاوسه‌ری حۆی با بیبینێت چونكهئهوهدهبێتهمایهی به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌نی و خۆشه‌ویستیان.
ئه‌م فهرموودهیهئيمامي أحمد و ئه‌بو داود بهئیسنادێكی باشهوهلهجابرهوه- خوا لێی ڕازی بێت-گێڕاویانه‌ته‌وه، وهحاكم به‌ڕاستی داناوه.
وهئيمامي أحمد و ترمزی و نه‌سائی ئیبن و ماجهلهموغیڕهی كوڕی شوعبهوهخوا لێی ڕازی بێت-گێڕاویانهتهوهكهموغیڕه - ئافره‌تێكی خواستوه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێی فه‌رمووه: (( انظر إليها فإنه أحرى إلى أن يؤدم بينكما)).
واتا ته‌ماشاي بكه چونكهئهوهباشترهبۆ به‌رده‌وام بوونی خۆشه‌ویستیتان، وهئيمامي موسليم له صه‌حیحی خۆیدا گێڕاویهتهوهكه پیاوێك لای پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم باسی كردوه كه ئافره‌تێكی خواستوه، پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم پێی فه‌رمووه: (( أنظرت إليها؟ قال: لا، قال: اذهب فانظر إليها )).
واتا ته‌ماشات كرد؟ گوتی: نا، فه‌رمووی: ده‌بڕۆ سه‌یری بكه.
بێگومان ئه‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم به‌ڕوونی پیشانی ده‌ده‌ن كه‌شه‌رع ڕێگای داوهبهبینینی ئافره‌ت پێش ماره‌بڕینی كارێكی باشه‌و وهشهرع هانی داخوازی كه‌ر - خاطب- ده‌دات كه‌پێش ماره‌بڕین -مخطوبة-داخوازی كرا‌و ببینێت.
وه‌بینینی ده‌ستگیران پێش ماره‌بڕین ده‌بێته‌هۆی به‌رده‌وام بوونی خۆشه‌ویستی و پته‌و بونی په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی و له‌مه‌ودوا.
وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌بینینی ده‌ستگیران- له‌كاتی داخوازی كردن- پێش ماره‌بڕین دوور نیهببێتههۆی ته‌ڵاق به‌تایبه‌ت كاتێ بۆ پیاوهكهڕوون دهبێتهوهكهئهو ئافرهتهبهو شێوهیهننیهكهبۆی وه‌سف كراوه، یان بۆ ئافرهتهكهڕوون دهبێتهوهكهئهو پیاوهبهو شێوهیهنیهكهبۆی وه‌سف كراوه .
وه‌ڵامدانه‌وه: شێخ عبدالعزيز بن عبد الله بن باز، وه‌شێخ محمد صالح العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت.
سه‌رچاوه: فتاوی المرأة المسلمة : لاپهڕه٦٠٠ـ ٦٠٥