جميع الأنبياء دعوا إلى جميع أنواع التوحيد
سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران بانگه‌وازیان بۆ گشت جۆره‌كانی یه‌كتاپه‌رستی كردووه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ عه‌بدوڵڵا بن جبرین ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كرا .
پرسیار : ئایا سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بانگه‌وازیان كردوه بۆ گشت جۆره‌كانی یه‌كتاپه‌رستی به‌هه‌ر سێ جۆره‌كه‌یه‌وه ( یه‌كتاپه‌رستی له خوایه‌تی و یه‌كتاپه‌رستی له‌په‌رستن و یه‌كتاپه‌رستی له‌ناو صیفه‌ته‌كاندا ) یان ته‌نها بانگه‌وازیان بۆ یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره كردوه له په‌رستندا ؟ چونكه هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵین : پێغه‌مبه‌ران بانگه‌وازیان ته‌نها بۆ ( توحید الإلوهية = یه‌كتاپه‌رستی له په‌رستن ) دا كردوه، له‌به‌ر ئه‌وه شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) هه‌ڵه‌ی كردوه كه هێنده گرنگی به یه‌كتاپه‌رستی ناو و صیفهتهكان داوه و پێداگری له‌سه‌ر كردووه، ئایا شێخ الإسلام ابن تیمیة به‌م كاره‌ی له مه‌نهه‌ج و پڕۆگرامی پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) ده‌رچووه یان نا ؟ ڕاو بۆچوونی جه‌نابتان له‌م باره‌یه‌وه چیه ؟
وه‌ڵامی شێخ به‌م شێویه بوو : گومانی تێدا نیه كه سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بانگه‌وازیان بۆ گشت جۆره‌كانی یه‌كتاپه‌رستی كردوه، كه ئه‌ویش سه‌ره‌تا له یه‌كتاپه‌رستی خوایه‌تیدا ( التوحید الربوبية ) خۆی ده‌بینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دان بنێن به یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره له په‌رستندا ( التوحید الإلوهية ) هه‌روه‌ك نوح ( علیه السلام ) به‌گه‌له‌كه‌ی ووت : ( أَلَمْ تَرَوْا كَيْفَ خَلَقَ اللَّهُ سَبْعَ سَمَوَاتٍ طِبَاقًا ) { نوح : 15 } واته : ئایا نابینن كه‌خوای گه‌وره چۆن هه‌ر حه‌وت ئاسمانه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌ك دروستكردوه؟ تا كۆتایی ئایه‌ته‌كانی تر هه‌موویان ته‌ئكید له یه‌كتاپه‌رستی خوایه‌تی خوای گه‌وره ( التوحید الربوبیة ) ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێغه‌مبه‌ران ( علیه السلام ) زۆر ته‌ئكید و پێداگریان له‌سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی له‌په‌رستندا ( التوحید الإلوهية ) كردوه‌ته‌وه چونكه گه‌له‌كانیان غه‌یری خوای گه‌وره‌یان ده‌په‌رست و هاوه‌ڵ و شه‌ریكیان بۆ بڕیار ده‌دا له په‌رستندا، له‌هه‌مان كاتدا جه‌ختیشیان كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ته‌وحیدی ئه‌سماء و صیفات، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره ڕێنومایی كردوون ، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر زاری عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ( علیه السلام ) وه ده‌فه‌رموێت : ( تَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِي وَلَا أَعْلَمُ مَا فِي نَفْسِكَ إِنَّكَ أَنْتَ عَلَّامُ الْغُيُوبِ ) { المائدة : 116 } واته : تۆ ده‌زانیت به‌هه‌رچی له دڵ و ده‌روونمدا هه‌یه، به‌ڵام من هيچ شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له نه‌فس وزاتی تۆدایه نازانم, به ڕاستیی ته‌نها هه‌ر خۆتی به‌هه‌موو نادیاره‌كان زانایت .
هه‌ره‌وه‌ها كاتێك موسی ( علیه السلام ) فه‌رمووی : (..قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنْظُرْ إِلَيْكَ .. ) { الأعراف : 143 } واته : موسى بۆپتر دڵنیایی وخۆشهوستیی به‌په‌رۆشه‌وه گوتی : په‌روه‌ردگارم خۆتم پێنیشانده، زۆر ئاره‌زوومه بتبینم , يان كاتێك خوای گه‌وره به موسی وهارونی فه‌رموو سه‌لامی خوایان لێ بێت : ( قَالَ لَا تَخَافَا إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى ) { طه : 46 } واته : خوا دڵنیای كردن و فه‌رمووی: مه‌ترسن به‌ڕاستی من له‌گه‌ڵ ئێوه‌م، هه‌موو شتێك ئه‌بیستم و هه‌مووشتێكیش ئه‌بینم .
به‌نسبه‌ت جه‌خت كردنه‌وه و پێداگری زۆری شێخ الإسلام ابن تیمیةش له‌سه‌ر ته‌وحیدی ئه‌سماء و صیفات، مه‌به‌ست لێی وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و فیرقه هدهستهیه بوو كه به ( المعطلة ) ته‌عطیل كه‌رانی ناو صیفه‌ته جوانه‌كانی خوای گه‌وره ناسراو بوون، كه له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا بانگه‌شه‌یان زۆر بوو، له‌پێش ئه‌وانیش ئه‌شعه‌ریه‌كان كه صیفه‌ته فیعلیه‌كانی خوای گه‌وره‌یان نه‌فی ده‌كرد، وه‌ك دابه‌زینی خوای گه‌وره بۆ ئاسمانی دونیا و ئیستوای حه‌قیقی خوای گه‌وره، له‌گه‌ڵ صیفه‌تی ( الرضا = ڕه‌زامه‌ندی ) و صیفه‌تی ( الغضب = تووڕه بوون ) و صیفه‌تی ( الحب = خۆشه‌ویستی ) وصیفهتی ( الكراهیة = ڕق لی بوونه‌وه ) وه صیفه‌تی ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره موتهكهلیمی حه‌قیقی قورئان بێت، وه له‌م باره‌یه‌شه‌وه شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) موناقه‌شه وحیواری له‌گه‌ڵدا كردوون، له‌كاتێكدا ئه‌و فیرقه‌و ده‌سته و كۆمه‌ڵانه ئه‌و كه‌سه‌ی صیفه‌ت و ناوه جوانه‌كانی بۆ خوای گه‌وره جێگیر بكردایه به ( المشبهة و المجسمة ) ناویان ده‌برد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ئه‌و وا پێویستی ده‌كرد كه ده‌مه‌قاڵێ و موناقه‌شه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵدا بكات و ڕه‌دیان بداته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) قسه‌شی زۆر كردوه له‌سه‌ر ته‌وحید له‌په‌رستندا، هه‌روه‌ك رسالهیهكی گه‌وره‌ی نووسیوه له‌سه‌ر ( التوسل و الوسیلة ) و رسالهیهكیش له‌سه‌ر ( الواسطة ) و رسالهیهكی تر له‌سه‌ر ( العبودیة ) و نووسینی كتێبێكی گه‌وره‌ش به‌ناوی ( اقتضا‌ء الصراط المستقيم ) غه‌یری ئه‌مانه‌ش چه‌ند په‌راو وكتێبێكی تریش ، خوای گه‌وره زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی شێخ عه‌بدوڵڵا بن جبرین فه‌توای ژماره 5275 .