دعوة التوحيد في الحج
ومن معالم التوحيد في الحج التلبية التي يعقد بها الحاج والمعتمر نسكه ، وتكون هي ذكْرُه الذي يكرُّره ، ويتقرب إلى الله به ؛ لبيك اللهمَّ لبيك ؛ لبيك لاشريك لك لبيك ؛ فهذه التلبية تتضمن الاستجابة لله عز وجل ، والإنابة إليه ، والمسارعة إلى أمره بالفعل ، وإلى نهيه بالتـرك وإلى خبره بالتصديق...
بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی له‌حه‌جدا
سوپاس و ستایش بۆ خوای تاك وته‌نها ودرود وسه‌ڵاوات بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی وهه‌ڵگری په‌یامی یه‌كتاپه‌رستی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه.
نوێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یمان وبه‌ڵێنه‌ی كه‌خوای گه‌وره له‌نه‌وه‌كانی ئاده‌می وه‌رگرتوه كه‌بریتیه له‌یه‌كتاپه‌رستی ویه‌ك خواناسی له‌پێشی پێشوه‌ی شهعائرهكانی حه‌جی ماڵی خودایه،خوای گه‌وره له‌دێر زه‌مانه‌وه په‌یمانی له‌نه‌وه‌كانی ئاده‌میزاد وه‌رگرتوه كه‌جگه له‌زاتی حه‌ق ته‌عالای ئه‌و كه‌سی تر نه‌په‌رستن وهیچ شتیكی تر نه‌كه‌ن بهپهرورهدگاری خۆیان، هه‌ره‌وه‌ك فه‌رموویه‌تی : ( وإذ أخذَ رّبُّكَ منْ بَني آدم من ظهورهِمْ ذُرِّيتهمْ وأشهَدَهُمْ على أنفسِهِمْ ألسْتُ بربَكُمْ قَالُوا بَلى شَهِدنا أنْ تَقُولوا يَومَ القيَامةِ إنَا كَنَا عنْ هذا غَافِلين ) { الأعراف : 172 } واته: یادی ئه‌و كاته بكه‌ره‌وه- ئه‌ی موحه‌مه‌د -كهپهروهردگارت پشت وپشتی نه‌وه‌كانی ئاده‌می كۆكرده‌وه( له‌جیهانی غه‌یب وپهنهان وشارهوهدا په‌یمانی لێوه‌رگرتن ) وكردنی به‌شاهید به‌سه‌ر خۆیانه‌وه و پێی فه‌رموون : ئایا من په‌روه‌ردگاری ئێوهنیم ؟ هه‌موو ووتیان : به‌ڵێ شاهیدیمان داوه كه‌تۆ په‌روه‌ردگارمانیت ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو له‌ڕۆژی قیامه‌تدا بڵێن : به‌ڕاستی ئێمه له‌مه بێ ئاگا بووین .
ئاشكرایه نیوه‌ی زیاتر له‌ته‌مه‌نی بانگه‌وازی پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلى الله عليه وسلم ) بۆ چه‌سپاندی بیروباوه‌ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو، ئه‌ویش له‌پێناو جێگیر بوونی په‌كتاپه‌رستی له‌دڵ ده‌روونی باوه‌ڕداران و ئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و په‌رستنی خوای گه‌وره، وئاماده‌كردنیان بۆ به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وبهرپاكردنیان به‌هه‌موو دڵ فراوانی وپێخۆش بوونێك ئه‌ویش له‌به‌ر به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌ر نرخ وقیمهتێك بووبێت، چونكه باوه‌ڕداران به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌رده‌گاریان له‌هه‌موو شتیكی تر به‌لاوه گرنگتره، ئه‌نجامدان وبه‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌جیش هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویه‌وه هه‌تا كۆتا هه‌نگاوی یه‌كپارچه‌یه له‌یه‌كتاپه‌رستی، چونكه مل كه‌چ بوون له‌به‌رده‌م فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره وته‌سلیم بوون پێیان لووتكه‌ی هه‌ره‌به‌رزی یه‌كتاپه‌رستی یه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هه‌موو پارچه‌یه‌كی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌وه ڕوو ده‌كه‌نه خاكی مه‌ككه‌ی پیرۆز ومه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره، له‌گه‌ڵ ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه ناڕه‌حه‌تی وماندوو بوونه، به‌ئومێد وهیوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێیان خــــۆش بێت وبكه‌ونه به‌ر ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كـــهپێغهمبهری خــــوا ( دردوی له‌سه‌ر بێت )داویه‌تی به‌باوه‌ڕداران كه ده‌فه‌رموێت : ( من حج ولم یفسق و لم یرفث رجع كیوم ولدته أمه ) واته: هه‌ركه‌س حه‌جی ماڵی خودا بكات، به‌و مه‌رجه‌ی دوور بكه‌وێته‌وه له‌قسه‌ی پڕوپوچ وبێ هووده وتاوان ئه‌وه خوای گه‌وره- له‌گوناهه‌كانی خۆش ده‌بیت - وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ی لێدێتهوهكهلهدایك بووه.
ئه‌م پاداشته گه‌وره‌یه‌ش كه خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردوه بۆ حاجیانی ماڵه پیرۆزه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كهحهج كردن یه‌كێكه لهئهركان وپایه‌كانی ئیسلام ونوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان وبه‌ڵێنی یه‌كتاپه‌رستیه له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، چونكه حه‌ج كردن به‌جێ هێنانی شهعائرهكانی بریتیه له‌دووباره كردنه‌وه‌ی په‌رستنی یه‌ك خالق و یه‌ك په‌روه‌ردگار و یه‌ك په‌رستراو ویه‌ك حاكم وڕهدكردنهوهی هه‌موو په‌رستراوێكی تره جگه له له‌زاتی پیرۆزی ( الله ) به‌مه‌ش باوه‌ڕداری ڕاسته‌قینه ئه‌وه حاڵی ده‌بێت مرۆڤ له‌دونیادا كاری سه‌ره‌كی وراسته‌قینه‌ی بیریته له‌په‌رستنی په‌روه‌ردگاری به‌تاك و ته‌نها و دوور كه‌وتنه‌وه له‌هه‌ر شتێكی تر كه‌ناوی درۆێنهی خودای لێ‌نرا بێت .
مل كه‌چ بوون و ڕازی بوون به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره به‌وه‌ی كه‌فه‌رمانی كردوه به‌باوه‌ڕداران له‌ته‌مه‌نیاندا یه‌ك جار حه‌جی ماڵه‌كه‌ی ئه‌نجام بده‌ن، هاتن به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌ی په‌روه‌ردگاره‌وه بنچینه‌ی ئه‌و یهكتاپهرستیهیه كهباوهڕدارانی پێ گه‌ردنگیر كراوه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین باوه‌ڕداران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به‌كلیلی یه‌كتاپه‌رستی ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ئه‌نجامدانی حه‌جه‌كه‌یان، ئه‌ویش كاتێك كهئیحرام ده‌به‌ستن له‌میقات و خۆ داده‌ماڵن له‌جل وبه‌رگ، باوه‌ڕداران به‌و نیه‌ته ده‌ست ده‌كه‌ن بهحهجهكهیان كــــهدهڵێن ( لبیك اللهم حجا وعمرة ) واته: ئه‌ی خوای گه‌وره ئه‌وه هاتم به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌ی تۆ وهونیهتم هه‌یه حه‌ج وعومره له‌به‌ر ره‌زامه‌ندی تۆ ئه‌نجام ده‌ده‌م، یان ده‌ڵێت : ( لبیك اللهم حجا ) ئه‌گه‌ر نیه‌تی ته‌نها به‌حه‌ج به‌ستبێت، جا ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار له‌واتا و مانای ئه‌م ووشانه وورد ببێته‌وه بۆی ده‌سه‌لمێت له‌به‌ر چی پاداشتی حه‌ج كردن هێنده گه‌وره‌یه، چونكه له‌و ساته‌وه شتانیكی زۆر له‌خۆی حه‌رام ده‌كات له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و زاته پیرۆزه وه‌ك له‌به‌ركردنی جل وبه‌رگ وبۆنی خۆش له‌خۆدان ونینۆك وموو له‌خۆ كردنه‌وه ودوركه‌وتنه‌وه له‌تاوان وقسه‌ی گاڵته‌و گه‌پ وبێ هوودهو كۆبونه‌وه وجووت بوون له‌گه‌ڵ خێزان وڕاوكردن و داربڕین وكۆمه‌ڵێك شتی تریش، هه‌موو ئه‌مانه بریتین لهبهگهورهگرتنی فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار وه‌ك ده‌فه‌رمـوێت : ( وَمنْ يُعَظم شَعائرَ اللهِ فإنَّها مِنْ تَقوى القلُوب ) { الحج : 32 } واته: هه‌ركه‌سێك دروشم وفه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره به‌گه‌وره بگرێت ئه‌وه نیشانه‌ی پارێزكاری ولهخواترسانی دڵه‌كانه.
له‌پاش ئه‌وه‌ی كهئیحرامیشی به‌ست سوننه‌ته كهذكره به‌ناوبانگه‌كه‌ی وه‌رزی حه‌ج هه‌تاوه‌كو ده‌ست پێكردنی ته‌واف زۆر بڵێته‌وه كه‌ئه‌ویش بریتیه لهناوكرۆك و ناوه‌ڕۆكی یهكاتپهرستی ( لبیك اللهم لبیك لبیك لاشریك لك لبیك إن الحمد والنعمة لك والملك لاشریك لك ) واته ئه‌ی په‌روه‌ردگار هاتم به‌ده‌م بانگه‌كه‌ی تۆوه، ئه‌و بانگه‌ی كه‌بریتیه له‌وه‌ی كه تۆ تاك وتهنهایت و هیچ شه‌ریك وهاوهڵت نیه، هه‌موو سوپاس و نیعمه‌ت وموڵكێك هه‌ر هی تۆیه وبۆ تۆیه، وه‌هیچ شه‌ریك وهاوهڵێكیشت نیه.
پاشان ڕووده‌كاته كه‌عبه‌ی پیرۆز وده‌ست ده‌كات به‌ته‌واف كردن به‌ده‌وریدا وپاشتریش سه‌عی نێوان صه‌فا و مه‌روه، كهڕۆح وڕوكنی گه‌وره‌ی حه‌ج و عومرهكهیهتی ئه‌وه‌وه بیر باوه‌ڕدار ده‌هێنێته‌وه كه‌ساڵانێكی زۆر وپێش فه‌تح كردنی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌ساڵی هه‌شتی كۆچی‌دا ئه‌م ماڵه‌ی خوای گه‌وره ته‌ژی وپڕبوو له بته گه‌وره‌كانی قوڕه‌یش وسه‌رده‌می نه‌فامی بت په‌رستان، به‌ڵام پاش ئه‌و مێژووه پێغهمیهری خوا وهاوهڵه به‌ڕێزه‌كانی توانیان ڕوگه‌ی باوه‌ڕداران بۆ هه‌تا هه‌تایه له‌شیرك وبت په‌رستی پاك بكه‌نه‌وه، وبانگی یه‌كتاپه‌رستی به‌گوێی جیهاندا بچڕن، به‌ڵی حاجیان ماڵی خودا بهڕوگه( قبلة ) ی ڕه‌مزی یه‌كتاپه‌رستیان شاد ده‌بن، ئه‌و ڕوگهیهی به‌دڕێژای ته‌مه‌نی تا ئه‌و ساته ڕۆژی پێنج جار وزیاتریش له‌نوێژه‌كانیاندا ڕووی تێده‌كه‌ن، به‌م سه‌فه‌ره پڕ لهبهرهكهتهیان جارێكی تر په‌یمانی یه‌كتاپه‌رستی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریاندا نوێ ده‌كه‌نه‌وه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه حاجیانی ماڵی خودا میوانه به‌ڕێزه‌كانی یه‌كتاپه‌رستی : ووریای خۆت بیت نه‌كه‌یت له‌كاتی به‌جێ هێنانی ئه‌م ڕوكنه گه‌وره‌یه‌ی ئیسلامدا له‌غه‌یری خوای گه‌وره پباڕێیتهوه! نه‌كه‌یت هاوار له‌غه‌یری ئه‌و بكه‌یت! نه‌كه‌یت هه‌ندی زیاده‌كراو وبدعه وداهێنراو بخیته نێو حهجهكهتهوه، چونكه ئه‌وه بزانه تۆ هاتوویت په‌یمانی یه‌كتاپه‌رستی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارتا نوێ بكه‌یته‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌ته‌واوی ئه‌و ذكر و ووردانه‌ی كهلهحهجدا ده‌كرێت ته‌نها بۆ جارێكیش ناوی پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی له‌سه‌ر بیت ) نه‌كراوه بههاوناوی په‌روه‌ردگار. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ر ( دردوی خوای له‌سه‌ر بیت ) ئه‌فه‌رموێت : ( خير الدعا‌ء دعاء يوم عرفة، وخير ماقلت أنا والنبيون من قبلي: لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شي‌ء قدير ) واته : چاكترين وباشترين دوعايه‌ك دوعاي ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه، باش‌ترين نزايهكيش من وپێغه‌مبه‌رانی پێش منيش ووتبيێتمان ئه‌مه‌یه ( لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد، وهو على كل شي‌ء قدير ) هیــچ په‌رستراوێكی بههـــهق نیه، جگهلهزاتی حه‌ق تهعــالای ( الله )كهخوایهكی تاك وته‌نهایه وهیچ شه‌ریك وهاوهڵێكی نیه، هه‌موو موڵك وسوپاس گوزاریهكیش هه‌ر بۆ ئه‌وه، وه‌هه‌ر ئه‌ویش به‌ده‌سه‌ڵاته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا .
سه‌رنج بده ئه‌م ذكره باشترین ذكرێكه كهتهوای پێغه‌مبه‌ران ووتبێتیان، پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش محمد المصطفی له‌ڕۆژی عه‌ره‌فه‌دا زیاتر ئه‌م ذكرهی وتوه‌ته‌وه كه‌سه‌رتاپای ئه‌م ذكره بریتیه له مل كه‌چی وته‌سلیم بوونی ته‌واو وته‌نها بۆ خوای گه‌وره و ره‌دكردنه‌وه‌ی هه‌موو پهرستنێكیش بۆ غه‌یری په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست .
له‌پاش هاتنه‌وه لهعهرهفهش په‌روه‌ردگار ڕێنومایی حاجیانی ماڵه پیرۆزه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت :{ إِذَا أَفَضْتُم مِّنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُواْ اللّهَ عِندَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ وَاذْكُرُوهُ كَمَا هَدَاكُمْ وَإِن كُنتُم مِّن قَبْلِهِ لَمِنَ الضَّآلِّينَ ) { البقرة : 198 } واته : جا هه‌ركاتیك له‌عه‌ره‌فات دابه‌زین و گه‌ڕانه‌وه، یادی و ذكری خودا بكه‌ن له‌لای ( المشعر الحرام كه كێوێكه له‌داوێنی موزده‌لیفه) ویاد وذكریشی بكه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت داون وڕێنمونی كردون بۆ ئاینی پیرۆزی ئیسلام كه‌ئاینی یه‌كتاپه‌رستیه، چونكه به‌ڕاستی ئێوه پێش ئه‌م ئاین وڕێنوماییه سه‌رگه‌ردان وگومڕابوون .
به‌ڵێ یاد وذكری خودا به‌ته‌نها، یاد وذكر وسوپاسی په‌روه‌ردگار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باوه‌ڕدارانی ڕزگار كرد له‌تاریكی وگومڕایی وسهرگهردانی بت په‌رستیه‌وه بۆ ڕووناكی و نووری یهكاتپهرستی ویهكخواناسی .
خۆشه‌ویستان یه‌كێكی تر له‌دروشمه‌كانی حه‌جی ماڵی خودا سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وخوێن ڕشتن وقوربانی كردنه بۆ خوای گه‌وره،كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه بۆ غه‌یری خودا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش جێ به‌جێكردنی ئه‌و په‌یمانه‌یه كه‌باوه‌ڕدار وموسڵمانان ڕۆژی پێنج جار له‌كاتی ده‌ست پێكردنی نوێژه‌كانیاندا ده‌یڵێنه‌وه( إن صَلَاتي وَنُسكي وَمَحَيَايَ ومَمَاتي للهِ رَبِّ العَالَمين، لاشَريكَ له وَبِذلِكَ أمرتُ وَأنا منَ المُسلِمين ) واته: نوێژ وقوربانی وسهڕبین وژیان ومردنم هه‌ر هه‌مووی بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستی جیهانه، كه‌هیچ شه‌ریك وهاوه‌ڵی نیه، وه‌من به‌وه فه‌رمانم پێدراوه وه‌من یه‌كێكم له موسڵمانان .
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ وقوربانی كردن بۆ غه‌یری په‌روه‌ردگار باوه‌ڕداری پێ له‌ئاین ده‌رده‌چێت، چونكه هه‌موو ئه‌وانه سنورێكن نابێت ببه‌زێنرێن وبهزاندنیان باوه‌ردار ده‌خاته مههلهكهو تیاچونه‌وه( خوا په‌نامان بدات ) .
له‌پاش هاتنه‌وه لهموزدهلیفه حاجیان بهذكر ویادی خوداوه ڕوده‌كه‌نه به‌جێهنانی واجبێكی تری حه‌جه‌كه‌یان ئه‌ویش بریتی لهڕهمی جه‌مه‌رات و هاوێشتنی به‌رده‌كان بۆ ئه‌و جهمرانهی كهڕهمزی سه‌رپێچی ویاخی بوونی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراون، به‌مه‌ش حاجیان زیاتر پێداگری له‌سه‌ر یهكاتپهرستی ده‌كه‌نه‌وه به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوێشتنی به‌ردێكدا الله أكبر ده‌كه‌ن وئه‌و جهمهرانهی كهووتمان ڕه‌مزی سه‌رپێچی شه‌یتانن بهبهردهكانی ده‌ستیان ڕه‌جم ده‌كه‌ن وسه‌رپێچی په‌روه‌ردگاریان ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه.
له‌پاش ئه‌وه‌ش كهههرسێ ڕۆژه‌كه‌ی جه‌ژن حاجیان له( مونی ) مانه‌وه جارێكی تر ده‌چنه‌وه بۆ به‌جێهێنانی ته‌وافی ( إفاضة ) كه‌ئه‌مه‌ش ڕوكنی حه‌جه‌و دوپاتكردنه‌وه‌ی په‌یامی یه‌كتاپه‌رستیه بۆ په‌روه‌ردگار .
له‌كۆتای هه‌موو ئه‌م كارانهوهش په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( إِذَا قَضَيْتُم مَّنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُواْ اللّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرا ) { البقرة : 200 } واته: هه‌ركاتێك لێبوونه‌وه لهمهناسك و كار وفه‌رمانه‌كانی حه‌ج ئه‌و كاته جارێكی تر یاد وذكری خودا بكه‌نه‌وه- به‌وه‌ی په‌یمانی یهكتاپهرستیهكهتان له‌گه‌ڵ خودادا توند وتۆڵ بكه‌نه‌وه- زۆر له‌و یاد وذكرهی كه‌له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا بۆ باوباپیرانتان دهتانكردهوه.
به‌م شێوه‌یه بۆمان ڕون بویه‌وه حه‌جی ماڵی خودا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتای هاتنی بریتیه له‌ووتنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و كار وفه‌رمانانه‌ی كه‌په‌یمانی یه‌كتاپه‌رستی پێ نوی ده‌كرێته‌وه، جا بۆیه حاجیانی ماڵی خودا میوانه خۆشه‌ویسته‌كانی په‌روه‌ردگار ووریابن ئه‌گه‌ر پێشتریش شتێكتان كردوه یان ووتوه بۆنی شیرك و هاوه‌ڵ په‌یداكردنی لێهاتوه له‌پاش ئه‌م سه‌فه‌ره پیرۆزه ته‌وبه‌ی لێ بكه‌ن وداوای لێ‌خۆش بوون له‌خوای گه‌وره بكه‌ن چونكه هه‌موو گوناهێك لای خوای گه‌وره شایانی لێ‌خۆش بوون ولێبوردنه ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌نها شیرك وهاوهڵ په‌یداكردن نه‌بێت، كه‌هه‌موو كارێكی پاش وحهسهناتێك ده‌سڕێته‌وه وخاوه‌نه‌كه‌ی به‌هه‌تا هه‌تایی ڕۆدهكات به‌نیو ئاگری جه‌هه‌نمدا، وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِيداً ) { النساء : 116 } واته: بێگومان وبه‌ڕاستی خوای گه‌وره هه‌رگیز خۆش نابێت له‌وه هاوه‌ڵ وشهریكی بۆ بڕیار بدرێت، به‌ڵام جگه له‌گوناهـ وتاوانی شه‌ریك بڕیاردان خوای گه‌وره خۆش ده‌بێت له‌هه‌ركه‌سێك كه‌خۆی بیه‌وێت، وهههركهسیش هاوه‌ڵ وشهریك بۆ خودا بڕیار بدات، به‌ڕاستی بهگومڕایهكی زۆر گه‌وره گومڕابووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو خوای گه‌وره به‌خۆشه‌ویسترین كه‌سیشی له‌به‌نده‌كانی كه محمد المصطفی یه ده‌فه‌رموێت : ( وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ) واته: سوێند بێت نیگا و وه‌حی كراوه بۆ تۆ ئه‌ی محمد، وه‌بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ریك وهاوهڵ بۆ خودا بڕیار بده‌یت ئه‌وا بێگومان كار وكرده‌وه‌كانت هه‌مووی پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه ودهشچیتهڕیزی خه‌سارۆمه‌ندانه‌وه.
جا ئه‌ی برای خۆشه‌ویستم میوانی خانه‌ی خودا له‌كاتێكدا ئه‌وه بڕیاری خوای گه‌وره بێت به‌رامبه‌ر به‌پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) تۆش نه‌كه‌یت حه‌جه‌كه‌ت به‌تاڵ بكه‌یته‌وه بهكاروكردهوهیهك كه‌ئیسلام وزانایانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه بهشیركیان داناوه به‌تایبه‌ت كاتێك ده‌چیته شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز وبهدیداری حه‌ره‌می مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر ( دردوی خوای له‌سه‌ر بێت ) شاد ده‌بیت و زیاره‌تی گۆڕی ره‌سول الله و خه‌لیفه‌كان وهاوه‌ڵانی ده‌كه‌یت، بزانه ته‌نها ئه‌وه وارد بووه له‌سه‌له‌فی صالحی ئه‌م ئومه‌ته‌وه كهسهلامیان لێ بكه‌یت، نه‌ك بچیت لێیان بپاڕێیتهوهو داوای ڕزق وڕۆزی وبه‌ره‌كه‌ت و منداڵ بوون و منداڵ به‌خشینیان لێ بكه‌یت، چونكه ئه‌و كارانه ده‌بێته هۆی به‌تاڵ بوونه‌وه‌ی حه‌ج وسه‌رجه‌م كاروكرده‌وه باشه‌كانی تریشت . جا ووریابه ئه‌گه‌ر بیروباوه‌رت له‌پێشتر شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی له‌خۆ گرتوه له‌م سه‌فه‌ره‌دا ته‌وبه‌ی لێ بكه وپه‌یمان بده كه‌ته‌نها وته‌نها له‌خوای گه‌وره بپاڕێیته‌وه وداوای ڕزق ڕۆزی وبه‌ره‌كه‌ت ولێخۆش بوون وله‌ش ساغی وسه‌لامه‌تی وهه‌مووی شتێكی تر له‌ئه‌و بكه‌یت ، چونكه هه‌موو ئه‌وانه به‌تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی په‌روه‌ردگارن وسنوور و قهدهغكراوی ئه‌ون وبهزاندنیان خه‌سارۆمه‌ندی قیامه‌ت وهه‌تا هه‌تای به‌شوێنه‌وه‌یه.
ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌تۆ ده‌پاڕێینه‌وه له‌هه‌موو لایه‌كمان خۆش بیت ولهموهحید ویهكتاپهرستانمان بگێریت، و ئه‌گه‌ر تا ئێستاش كارێكمان كردوه وهه‌ستمان نه‌كردوه كه‌بۆنی شیرك وهاوهڵ په‌یداكردنی لێهاتبێت لێمان خۆش به‌و له‌دواڕۆژیشدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران وڕاستگۆیان وپیاوچاكان وشههیدهكاندا حه‌شرمان بكه وهه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش بمانخه‌ره به‌هه‌شته پان وبهرینهكهی خۆته‌وه( آمين یا رب العالمین ) .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته