الإيمان بالأنبياء والمرسلين (صلى الله عليهم أجمعين)
ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام )
پێناسه‌ی ( نه‌بی و ڕه‌سول ) :
یه‌كه‌م: نه‌بی له‌زمانی عه‌ره‌بیدا: وه‌رگیراوه‌له ( نبأ ) ، واتهههواڵ، خوای گهورهدهفهرموێت: { عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ * عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلۡعَظِيمِ } واته: (ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له‌یه‌کتر ده‌پرسن؟ده‌رباره‌ی ههواڵهگهورهو گرنگه‌که!! (که‌ڕۆژی قیامه‌ته).
وه‌وتراوه: ( نه‌بی)وه‌رگیراوه‌له(النبوة)، واته: شوێنێكی به‌رز له‌زه‌ویدا.
وه‌په‌یوه‌ندی وشه‌ی (نه‌بی) وماناكه‌ی له‌زماندا روونه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ( نه‌بی) ێیك پله‌ی به‌رزی هه‌یه‌له‌لای خوای گهورهلهدونیا و دوارۆژدا.
دووه‌م: نه‌بی له‌شه‌رعدا: ئه‌و كهسهیهكهوا خوای گهورهههواڵی پێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌شه‌ریعه‌تی پێش خۆی بكات، وهخوای گهورهدهینێرێت بۆ قه‌ومێك باوه‌ڕیان ههیهبهشهریعهتی پێش خۆیان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌و بیدعانهپوچهڵ بكاتهوهكهوا دایانهێناوه، وه‌ئه‌و شتانهڕاست كاتهوهكهههڵهیان تێیدا كردوه...
سێیه‌م: ڕه‌سول له‌زمانی عه‌ره‌بیدا:وه‌رگیراوه‌له(البعث)ه‌وه، واته : نێردراو بهپهیامێك، خوای گهورهدهفهرموێت ده‌رباره‌ی مه‌لیكه‌ی سبأ:{ وَإِنِّى مُرۡسِلَةٌ إِلَيۡہِم بِهَدِيَّةٍ۬ فَنَاظِرَةُۢ بِمَ يَرۡجِعُ ٱلۡمُرۡسَلُونَ}واته: جا به‌ڕاستی من دیارییه‌كی به‌نرخ و گه‌وره‌یان بۆ ده‌نێرم، ئه‌نجا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م كهنێردراوهكان به‌چی یهوهدهگهڕێنهوه.
چواره‌م: ڕه‌سول له‌شه‌رعدا: ئه‌و كهسهیهكهوا خوای گهورهوهحی شه‌رعی پێ ده‌گه‌ێینێت وڕه‌وانه‌ی ده‌كات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپێچی فرمانه‌كانی خوای گه‌وره‌ده‌كه‌ن، یان ڕه‌وانه‌ی ده‌كات بۆ قهمێك كه‌پێشتر پێغه‌مبه‌ریان بۆ نه‌نێردراوه.
له‌پاش ئه‌م پێناسهیهدهڵێین ئیمان هێنان به‌پێغه‌مبه‌ران (علیهم الصلاة والسلام )واته: ئیمان هێنان به‌و كه‌سانه‌ی كه‌خوای په‌روه‌دگار وه‌حی بۆ كردن و كردوونی به‌نێردراوی خۆی بۆ هیدایه‌ت دانی خه‌ڵكی و دهربازكردنیان له‌تاریكای كوفر‌و شیرك و گومڕایی بۆ ڕووناكی ئیمان و یه‌كخواپه‌رستی وهیدایه‌ت .
ئه‌وانیش ژماره‌یان زۆره یه‌كه‌مینیان (نوح)ه(علیه السلام) دواهه‌مینیان (محمد)ه(صلی الله علیه وسلم) .
وهئیمان هێنان به‌وه‌ی كه‌هه‌موویان له‌لایه‌ن خوای گهورهنێردراون و هه‌روه‌ها ڕاستگۆشن له‌وه‌ی بانگی خه‌ڵكی بۆ ده‌كه‌ن .
وهئیمان بهێنین به‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان په‌یامی خوایان به‌ته‌واوه‌تی گه‌یاندووه‌و خیانه‌ت و كه‌م ته‌رخه‌می و لادان زۆر دوورهلێیان .
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئیمان بهێنین به‌هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران .
نابێ باوه‌ڕ بكه‌ین به‌هه‌ندێكیان و باوه‌ڕ نه‌كه‌ین به‌هه‌ندێكی تریان.چونكه باوه‌ڕ نه‌بوون به‌یه‌ك پێغه‌مبه‌ر كه‌ناوی هاتووه له‌قورئان یان له‌سوننه‌ت كافر بوونهبهرامبهر هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی تر وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت {إِنَّ الَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِاللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيُرِيدُونَ أَنْ يُفَرِّقُوا بَيْنَ اللَّهِ وَرُسُلِهِ وَيَقُولُونَ نُؤْمِنُ بِبَعْضٍ وَنَكْفُرُ بِبَعْضٍ وَيُرِيدُونَ أَنْ يَتَّخِذُوا بَيْنَ ذَلِكَ سَبِيلًا (150) أُولَئِكَ هُمُ الْكَافِرُونَ حَقًّا وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا } (النساء/١٥٠ـ١٥١) .
واته: ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌خواو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ، ده‌یانه‌وێت جیاوازی بخهنهنێوان خودا‌و پێغه‌مبه‌رانی . كاتێك ده‌ڵێن باوه‌ڕ به‌هه‌ندێكیان ده‌كه‌ین و باوه‌ڕ به‌هه‌ندێكی تریان ناكه‌ین به‌ڕاستی ئهمانهكافری ڕاسته‌قینه‌ن .
وه‌نابێ جیاوازی بخهینهناویان وه‌ده‌بێ گوێڕایه‌ڵیان بكه‌ین و سه‌رپێچیان نه‌كه‌ین وه‌كو خوای گهورهدهفهرموێت: { مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ وَمَنْ تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا } (النساء/80) .
واته: هه‌ركه‌سێ گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بكات ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ی كردووه. هه‌روه‌ها ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ به‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران جاكترینی خه‌ڵكن له‌رووی خوڕه‌وشت و كرده‌وه‌و گوفتارو ڕه‌فتاردا وهراستگۆترینینیان .
وهه‌ندێ تایبه‌ت مه‌ندیان هه‌یه كه هیچ له‌مرۆڤه‌كانی تر نی یه‌تی هه‌روه‌ها خوای گه‌وره پاراستوونیهتی (عصمهم ) له‌هه‌موو خراپه‌كاریه‌ك و درۆ‌و خیانه‌ت و غه‌ش كردن و زوڵم و سته‌م وهشاردنهوهو كه‌مته‌رخه‌می له‌ڕاگه‌یاندنی په‌یامی خودا .
هه‌روه‌ها له‌كردنی تاوانی بچووك و گهورهتهنها جار جار هه‌ڵه‌ی بچووكیان ڵی رووده‌دات وه‌ك خواردنی ئاده‌م بۆ ئه‌و داره‌ی خودا له‌سه‌ری حه‌رام كردبوو .
به‌ڵام به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ری و پاشگه‌ز دهبنهوهڵی ی .
هه‌روه‌ها ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ به‌وه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆ مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی ره‌وانه‌كراون ، كه‌ئه‌ویش یه‌كخواپه‌رستی و دووركهتنهوهیهلهشرك و كوفر‌و طاغووتان .
وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت { وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ فَمِنْهُمْ مَنْ هَدَى اللَّهُ وَمِنْهُمْ مَنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ الضَّلَالَةُ فَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ } (النحل/٣٦) .
واته: بهدڵنیایهوهبۆ هه‌موو میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووهكهپێیان رابگه‌یه‌نێ كه‌ته‌نها خودا بپه‌رستن و دووربكهونهوهلهطاغوتان .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت { بَلْ قَالُوا أَضْغَاثُ أَحْلَامٍ بَلِ افْتَرَاهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِآَيَةٍ كَمَا أُرْسِلَ الْأَوَّلُونَ } (الأنبياء/5) .
واته: نه‌مان ناردووهلهپێش تۆ لهپێغهمبهرێك ئیلا پێمان ڕاگه‌یاندووه‌و وه‌حیمان بۆ كردووه، كه‌وا به‌بێ گومان هیچ خوایه‌ك نی یهبهحهق جگه‌له‌من _ جا بم په‌رستن .
هه‌روها ده‌بی ئیمانمان هه‌بی به‌وه‌ی كه‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌ك ئێمهمرۆڤبوونهلهخوێن و گۆشت بوونه، وه‌هه‌موویان پیاو بوونهوهك خوای گهورهدهفهرموێت { وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَدًا لَا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ } (الأنبياء/7).
واته: نه‌مان ناردووهپێش تۆ ئه‌ی محمد له‌پێغه‌مبه‌ران ئیلا پیاوانێك بوون وه‌حیمان بۆیان ده‌كرد .
هه‌روه‌ك سه‌جه‌م مرۆڤه‌كانی تر ، خواردنیان ده‌خوارده‌وه‌و ژنیان ده‌هێناو مناڵ و نه‌وه‌یان هه‌بووه. وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت: { وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآَنَ مَهْجُورًا } (الفرقان/٣٠) .
واته: پێش تۆ نه‌مان ناردووهلهپێغهمبهران ئیلا هه‌موویان نانیان ده‌خوارد و هاموشۆی بازاره‌كانیان ده‌كرد .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِنْ قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَاجًا وَذُرِّيَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآَيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ } (الرعد/٣٨) .
واته: پێش تۆ ئه‌ی محمد پێغه‌مبه‌رمان ره‌وانه‌كردووه، ژن وماڵ و نه‌وه‌شمان پێ یان به‌خشیوه، هه‌روه‌ها وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت (ولكنى أصوم وأفطر وأصلي وأرقد وأتزوج النساء ) .
واته: به‌ڵام من ڕۆژ ههیهبهڕۆژوو ئه‌بم و ڕۆژ ههیهبهڕۆژوو نابم ، وه‌شه‌و نوێژیش ئه‌كه‌م و ئه‌ش خه‌وم وهژنیش ده‌هێنم ) .
هه‌روه‌ها ده‌بێ بزانین كه‌وا پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) هیج سوود و قازانجێكیان به‌ده‌ست نی یهوهغهیب نازانن ته‌نها ئه‌وه‌ی خودا پێ ی راگه‌یاندوون ، وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت: { قُلْ لَا أَمْلِكُ لِنَفْسِي نَفْعًا وَلَا ضَرًّا إِلَّا مَا شَاءَ اللَّهُ وَلَوْ كُنْتُ أَعْلَمُ الْغَيْبَ لَاسْتَكْثَرْتُ مِنَ الْخَيْرِ وَمَا مَسَّنِيَ السُّوءُ إِنْ أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ } (الاعراف/١٨٨) .
واته: ئه‌ی محمد بڵێ هیج سودو قازانجێكم بۆ خۆم به‌ده‌ست نی یه. ئیلا ئه‌وه‌ی خودا مه‌به‌ستی ڵی یه‌تی .
وه‌ئه‌گه‌ر غه‌یبم بزانیایه. ئه‌وا هه‌ر قازانجم ده‌كرد و قه‌د تووشی زه‌ره‌رو زیان نه‌ده‌بووم وهقهت تووشی ناخۆشی نه‌ده‌هاتم به‌ڵكو من ته‌نها ئاگادار كه‌ره‌وه‌م له‌دۆزه‌خ وهموژدهرم بۆ گه‌لێكی ئیماندار .
وه‌ده‌بێ ئیمان بهێنین به‌و (٢٥) پێغه‌مبه‌ری كه‌ناویان له‌قورئان هاتووهیهكهبهیهكهیان وه‌ئه‌وانه‌ی تریش به‌گشتی ئیمان یان پێ ده‌هێنین جونكهژمارهیان زیاترهلهوه(٢٥) وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت: { وَرُسُلًا قَدْ قَصَصْنَاهُمْ عَلَيْكَ مِنْ قَبْلُ وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ وَكَلَّمَ اللَّهُ مُوسَى تَكْلِيمًا } ( النساء/١٦٤) .
واته: هه‌ندێك پێغه‌مبه‌رمان بۆت باس كردووه وهه‌ندێكی تریشمان بۆت باس نه‌كردووه.
سه‌رچاوه:
1. كتێبی ( بیان اركان الإيمان ) ، نوسینی عبدالله صالح القصيّر، چاپی یه‌كه‌م ١٤٢٤ كۆچی.لاپه‌ڕه:٤٢.
2. كتێبی ( ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ) ، نوسینی الیاس محمد ،چاپی دووه‌م،لاپه‌ڕه:١٦ تا ١٨.
3. پوخته‌ی ته‌فسیری قورئان، محمد مه‌لا صالح، چاپی سییه‌م.
4. ته‌فسیری ئاسان،بورهان محمد امین.