الإيمان بالملائكة
ئیمان هێنان به‌مه‌لائیكه‌ت
ده‌بێ ئيمان به‌وه بهێنین كه‌وا مه‌لائیكه‌ت دروست كراوێكی خوای گه‌وره‌ن. له‌نور دروست كراون نه‌نێره و نه‌مێ یه‌ن ، وه‌نه‌ده‌خۆن ونه‌ده‌خۆنه‌وه . خوای گه‌وره ته‌نها دروستی كردوون بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانی خۆی، وهخوای گه‌وره به‌شێوه‌یه‌ك دروستی كردوون كه‌قه‌ت سه‌رپیجی فه‌رمانه‌كانی ناكه‌ن و خودا جی فه‌رموو ، ئهوهئهنجام ئه‌ده‌ن .
هه‌روه‌ها جیهانی ئه‌وان جیهانیكی غه‌یبی یه.
واتهنادیاره، وهجهندهها جۆرن ، وه‌ژماره‌شیان یه‌كجار زۆرهكهس نایزانێ ته‌نها خوای گه‌وره‌نه‌بێ ، وه‌هه‌ر یه‌ك كار‌و فرمانێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: جبریل: فه‌رمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، له‌لایه‌ن خوای گهورهوهدایدهبهزێنێتهسهر پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام.
دووه‌م: ئیسرافیل: فه‌رمانی پێ كراوه بهنهفخی صور، وهیهكێكهلاوهنهی عرشیان هه‌ڵگرتوه.
سێیه‌م: میكائیل: فه‌رمانی پێ كراوه به باران بارین و روهك( القطر والنبات ) .
وه‌ئه‌م سیانهههمووییان فه‌رمانیان پێ كراوهبهوهی ژیانی تێیدایه، ئهواتهجبیرل فرمانی پێ كراوه‌به‌وه‌حی، ئه‌ویش ژیانی تایهبۆ دڵه‌كان، وهمیكائیل فه‌رمانی پێ كراوه به( قطر و نبات ) ئه‌ویش ژیانی تێدایه‌بۆ زه‌وی، وهئیسرافیل فوو ده‌كاته ( صور ) ، ئه‌ویش ژیانی تێدایه بۆ لاشه‌كان له‌رۆژی قیامه‌تدا.
هه‌روه‌ها هه‌یانه فه‌رمانی پێ كراوه به‌گیان كێشانی مرۆڤ یان هه‌موو گیان له‌به‌رێك، ئه‌ویش ( ملك الموت ) ته له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان، وه‌ئه‌و مه‌لائیكه‌ته پێی ناوترێت ( عزرائیل )؛ چونكه جێگر نه‌بووه له پێغه‌مبه‌ری خواوه كه ئه‌وه ناوی بێت.خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لا يُفَرِّطُونَ } (الأنعام: من الآية61) وه‌ده‌فه‌رموێت : {قُلْ يَتَوَفَّاكُمْ مَلَكُ الْمَوْتِ الَّذِي وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ } (السجدة:11) . به‌ڵی خۆشه‌ویستان: ده‌بێت ئێمه‌باوه‌ڕمان هه‌بێت به‌و ناوانه‌ی كه‌هاتوون له‌قورئان و سوننه‌تدا، وهباوهڕمان هه‌بێت به‌و فه‌رمانانه‌ی كه‌پێیان كراوه له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت:{وَلَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَنْ عِنْدَهُ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ (19) يُسَبِّحُونَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ } ( الأنبياء/19ـ20) واته: ئه‌وانه‌ی له‌لای خودان (مه‌لا ئیكهتهكان) خۆیان به‌گه‌وره‌تر نازانن له‌وه‌ی خوای گه‌وره‌بپه‌رستن وهبهشهو و ڕۆژ ذكر و ته‌سبیحاتی خودا ده‌كه‌ن و ماندوو نابن .
هه‌روه‌ها خوای گهورهدهفهرموێت : { يَخَافُونَ رَبَّهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ} (النحل/٥٠) .
واته: وه له په‌روه‌ردگاریان كهلهسهریانهئهترسن، وهئهوهئهنجام ئه‌ده‌ن كه‌فه‌رمانیان پێ كراوه.
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی سیفه‌تیان ده‌فه‌رموێت : { الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ } (فاطر/1) .
واته: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه. وهمهلائیكهتی گێڕاوهبهپهیامبهر كه‌وه‌حی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌هێنی ، ئه‌و مهلائیكهتانهیش هه‌یانه. دوو باڵی هه‌یه . ههیانهسێ باڵی ههیهوههیانهچوار.......وه‌هه‌ندێكیان لهمهزیاترو هه‌ندێكیان لهمهكهمتر وهخوای گهورهباڵا ده‌سته‌به‌سه‌ر هه‌موو شتێك.
هه‌روه‌ها ابن مسعود(خوای لێ ڕازی بێت) ده‌فه‌رموێت. پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌وسلم ) (( رأى جبريل (عليه السلام) له ستمائة جناح)) ئیمام بوخاری ریوایه‌تی كردوه .
واته: (جبریل) بینی (٦٠٠) باڵی هه‌بوو .
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌رباره‌ی ئه‌و ماده‌یه‌ی ڵی ی دروست كراون ده‌فه‌رموێت : (( خلقت الملائكة من نور ))، ئیمام موسلیم ریوایه‌تی كردوه .
واته: مه‌لائیكه‌ت له‌نور دروست كراوه.
ئهمهبهكورتی ئیمان هێنان بوو به‌مه‌لائیكه‌ت .
سه‌رچاوه:
١-شه‌رحی عه‌قیده‌ی واسطیه، شێخ موحه‌مه‌د صاڵح العثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ لاپه‌ڕه: ٤٥ تا ٤٨، دار الثریا للنشر ١٤٢٦ كۆچی.
٢-ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه، نوسینی:الیاس محمد كوردی، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه: ١٢ و ١٣.