تفسير الآيات الواردة في ( الإخلاص )
ته‌فسیری ئه‌و ئایه‌تانه‌ی ده‌رباره‌ی ( ئیخلاص ) هاتوون
موسڵمانانی خۆشه‌ویست ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌وا ده‌رباره‌ی ئیخلاص ودڵسۆزی هاتوون له قورئانی پیرۆزدا زۆرن، هه‌ندێكیان ڕاسته‌وخۆ باسی ئیخلاص ده‌كات وه‌هه‌ندێكیان به مانای ئیخلاص دێت، وه له‌م بابه‌ته ته‌نها باسی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌كه‌ین كه‌وا ڕاسته‌وخۆ باسی ئیخلاص ده‌كات به‌م دوو شێوه‌یه:
یه‌كه‌م: ئاینی ( گه‌ردن كه‌چی ) ته‌نها بۆ خوای گه‌وره:
1-{قُلْ أَتُحَاجُّونَنَا فِي اللَّهِ وَهُوَ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ وَلَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُخْلِصُونَ} (البقرة:139).
واته: بڵێ: ئایا ده‌مه‌وه‌ریمان له‌گه‌ڵ ئه‌که‌ن له‌کاری خوا له‌کاتێکدا ئه‌و په‌روه‌ردگاری ئێمه‌و ئێوه‌یه وه کرده‌وه‌ی خۆمان بۆخۆمانهو کرده‌وه‌ی خۆتان بۆ خۆتانه وه ئێمه ته‌نها دڵسۆزی ئه‌و خوایهین.
٢-{ قُلْ أَمَرَ رَبِّي بِالْقِسْطِ وَأَقِيمُوا وُجُوهَكُمْ عِنْدَ كُلِّ مَسْجِدٍ وَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ كَمَا بَدَأَكُمْ تَعُودُونَ}(الأعراف:29).
واته: بڵێ په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی به دادپه‌روه‌ری داوه، وه له کاتی هه‌موو نوێژێکدا ڕاست ڕوو بکه‌نه خوا و دڵسۆزانه هاواری لێ بکه‌ن و بیپه‌رستن هه‌رچۆنێ له یه‌که‌م جاره‌وه (خوا) دروستی کردون به‌و شێوه‌یه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا.
3-} إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ فَاعْبُدِ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (2) أَلَا لِلَّهِ الدِّينُ الْخَالِصُ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ}(الزمر:2-3).
واته: بێگومان ئێمه به حه‌ق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ هێناوه‌ته خواره‌وه که‌واته خوا بپه‌رسته‌و به ته‌نها هه‌ر بۆ ئه‌و ملکه‌چ به.
بێ‌دار به ئایینی (گه‌ردن که‌چی) پاك و خاوێن هه‌ر بۆ خوایه وه که‌سانێ جگه له‌و (خوا) چه‌ند په‌رستراوێکیان بۆ خۆیان داناوه (ده‌ڵێن) ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یان په‌رستین نزیکمان بکه‌نه‌وه له خوا بێگومان خوا بڕیار ده‌دات له نێوانیاندا له‌و شتانه‌دا که ئه‌وان تیایا جیاواز بوون به‌ڕاستی خوا ڕێنموونیی که‌سێ ناکات که درۆزنی زۆر بێ باوه‌ڕه.
٤-} قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (11) وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ}(الزمر:11-12).
واته: ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێ دراوه که خوا بپه‌رستم به دڵسۆزی بۆی ملکه‌چ بم.
وه فه‌رمانم پێ دراوه که یه‌که‌می موسوڵمانان (ی ئوممه‌تم) بم.
٥-} قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَهُ دِينِي (14) فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُمْ مِنْ دُونِهِ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلَا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ}(الزمر:14-15).
واته: بڵێ من هه‌ر خوا ده‌په‌رستم به پاکی و ته‌نیا هه‌ر بۆ ئه‌و ملکه‌چم.
به بێ باوه‌ڕان بڵێ ئێوه‌ش جگه له خوا چیتان ویست بیپه‌رستن بڵێ بێگومان زه‌ره‌رمه‌ندان که‌سانێکن که خۆیان و که‌س و کاریان له‌ده‌ست داوه له ڕۆژی قیامه‌ت دا بێداربن هه‌ر ئه‌وه‌یه زه‌ره‌ر مه‌ندی ئاشکراو دیار.
٦-} هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آَيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ رِزْقًا وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَنْ يُنِيبُ (13) فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ}(غافر:13).
واته: ئه‌و زاتێکه نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان ده‌دات وه له ئاسمانه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان بۆ ده‌نێرێته خواره‌وه که‌س بیرناکاته‌وه (په‌ند وه‌رناگرێ) مه‌گه‌ر که‌سێك ڕوو له خوا بێت.
که‌واته له خوا بپاڕێنه‌وه و به‌پاکی بۆی گه‌ردن که‌چ بن هه‌رچه‌نده بێ باوه‌ڕانیش پێیان ناخۆش بێ.
7-} هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}(غافر:65).
واته: هه‌ر زیندووه‌و هیچ په‌رستراوێك نی یه جگه له‌و که‌واته خوا بپه‌رستن به دڵسۆزی و ته‌نها بۆ ئه‌و ملکه‌چ بن سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان.
٨-} وَمَا تَفَرَّقَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ إِلَّا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَتْهُمُ الْبَيِّنَةُ (4) وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاءَ وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ}(البينة: 4-5).
واته: وه جیانه‌بوونه‌وه ئه‌وانه‌ی که په‌یامیان بۆ هاتبوو دوای ئه‌وه نه‌بێ که نیشانه ڕوونه‌که‌یان بۆ هات (که پێغه‌مبه‌ری ئیسلام) ه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که فه‌رمانیان پێ نه‌درا بوو مه‌گه‌ر به‌وه‌ی که په‌رستشی خوا بکه‌ن به‌دڵسۆزی ملکه‌چی بۆ بکه‌ن خۆیان به دوور بگرن له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی خوارو خێچ وه نوێژ بکه‌ن و زه‌کات بده‌ن وه ئه‌مه‌یه ئاینی ڕاست.
٩-} إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا (145) إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَاعْتَصَمُوا بِاللَّهِ وَأَخْلَصُوا دِينَهُمْ لِلَّهِ فَأُولَئِكَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ وَسَوْفَ يُؤْتِ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ أَجْرًا عَظِيمًا}(النساء:145-146).
واته: با بزانن به‌ڕاستی دووڕووه‌کان له خانه‌و ته‌به‌قی هه‌ره ژێره‌وه‌ی ئاگردان وه هه‌رگیز ڕزگار که‌رێکت بۆ ئه‌وان ده‌ست ناکه‌وێت.
جگه له‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه و خۆیان چاك ده‌که‌ن و ده‌ست ده‌گرن به(ئایینی) خواوه و ئایینه‌که‌یان پاك و خاوێن ده‌که‌ن بۆ خوا جا ئه‌وانه(ی ئه‌و مه‌رجانه‌یان به جێ هێنا) له‌گه‌ڵ ئیمانداراندا ده‌بن بێگومان له داهاتوودا خوا ده‌یبه‌خشێ به ئیمانداران پاداشتێکی زۆر گه‌وره.
١٠-} هُوَ الَّذِي يُسَيِّرُكُمْ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ حَتَّى إِذَا كُنْتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِمْ بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِنْ كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنْجَيْتَنَا مِنْ هَذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ}(يونس:22).
واته: خوا زاتێکه هاتوچۆتان پێ ده‌کات له وشکایی و له ده‌ریادا هه‌تا کاتێ ئێوه له که‌شتی دان (که‌شتیه‌کان) ده‌یان گێڕێت به‌هۆی بایه‌کی چاك و خۆشه‌وه و خۆش حاڵ ده‌بن پێ ی (له‌پڕ) بایه‌کی زۆر به‌هێز له‌و (که‌شتی یانه) هه‌ڵکات شه‌پۆلیان بۆ بێت له هه‌موو لایه‌که‌وه وا گومان به‌رن که ده‌ور دراون (و له‌ناو ده‌چن) هاوار ده‌که‌نه خوا به دڵسۆزی گه‌ردنی بۆ که‌چ ده‌که‌ن (و ده‌ڵێن) سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر ڕزگارمان بکه‌یت له‌م سه‌ختی یه بێگومان ئێمه له سوپاس گوزارا‌ن ده‌بین بۆ تۆ.
١١-} فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (65) لِيَكْفُرُوا بِمَا آَتَيْنَاهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ}(العنكبوت:65-66).
واته: ئینجا کاتێ ئه‌و (بێ باوه‌ڕانه) سوار که‌شتی ده‌بن (و ترسان له نوقم بوون) ته‌نها هاوار له خوا ده‌که‌ن به دڵسۆزی و گه‌ردن که‌چی یه‌وه که‌چی کاتێ خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه وشکانی کوت و پڕ ئه‌وان هاوبه‌ش بۆ خوا داده‌نێن.
با دان نه‌نێن به‌وه‌ی ئێمه پێمان دان وه با به‌هره و له‌زه‌ت ببه‌ن له‌ژیان جا له‌مه‌ولا ده‌زانن ئه‌نجامی ئه‌و کرده‌وه خراپانه‌یان چی ده‌بێ.
١٢-} أَلَمْ تَرَ أَنَّ الْفُلْكَ تَجْرِي فِي الْبَحْرِ بِنِعْمَةِ اللَّهِ لِيُرِيَكُمْ مِنْ آَيَاتِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (31) وَإِذَا غَشِيَهُمْ مَوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُمْ مُقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِآَيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ}(لقمان:31-32).
واته: ئایا نه‌تزانیوه (نه‌ت دیوه) که که‌شتیه‌کان به چاکه‌و فه‌زڵی خوا ده‌ڕۆن له ده‌ریادا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له نیشانه‌کانی خۆیتان نیشان بدات چونکه به‌ڕاستی له‌مه‌دا (که‌باسکرا) چه‌ند به‌ڵگه‌یه هه‌یه بۆ هه‌موو ئارامگرێکی شوکرانه بژێر.
وه هه‌رکاتێ (له ده‌ریادا) شه‌پۆلێکی وه‌ك هه‌وره‌کان دایان پۆشێ (ترسی نوقم بوونیان ببێ) هاوار له خوا ده‌که‌ن دڵسۆزانه هه‌ر بۆ ئه‌و ملکه‌چ ده‌بن ئینجا کاتێ (خوا) ڕزگاری کردن بۆ وشکانی ئه‌وسا هه‌ندێکیان مام ناوه‌ندی یه (هه‌ندێکی تریان کافره وه‌دان نانێ به چاکه‌ی خوادا) که‌س نیشانه‌کانی ئێمه ئینکار ناکات جگه له په‌یمان شکێنانی ناشوکور واته سپڵه.
١٣-} وَإِنْ كَانُوا لَيَقُولُونَ (167) لَوْ أَنَّ عِنْدَنَا ذِكْرًا مِنَ الْأَوَّلِينَ (168) لَكُنَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (169) فَكَفَرُوا بِهِ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ}(الصافات:167-170).
واته: بێگومان هه‌رچه‌نده بت په‌رستان ده‌یان وت.
به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کتێبێك (ی ئاسمانی وه‌ك کتێبی) پێشینانمان هه‌بوایه.
به‌ڕاستی ئێمه له به‌نده پاك و خاوێنه‌کانی خوا ده‌بووین.
ئینجا (که کتێبیان بۆ هات) باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناو به زوویی ده‌زانن (سه‌رئه‌نجامی بێ بڕواییه‌که‌یان چۆن ده‌بێ) ت.
دووه‌م: دڵسۆزی هه‌ندێ له به‌نده‌كانی خوای گه‌وره:
أ- پێغه‌مبه‌ران علیهم الصلاة والسلام :
١٤-} وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَا أَنْ رَأَى بُرْهَانَ رَبِّهِ كَذَلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ السُّوءَ وَالْفَحْشَاءَ إِنَّهُ مِنْ عِبَادِنَا الْمُخْلَصِينَ}(يوسف:24).
واته: سوێند به‌خوا بێگومان ئه‌و ژنه نیازی (تێکه‌ڵی ژن و مێردی) یوسفی کرد یوسفیش نیازی ئه‌و (ژنه) ی کرد ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڵگه ڕوونه‌ی په‌وه‌ردگاری نه‌دیایه ئا به‌و جۆره (به‌ڵگه‌مان نیشانی یوسف دا) بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌و داوێن پیسی لێ دوور بخه‌ینه‌وه چونکه به‌ڕاستی ئه‌و (یوسف) له به‌نده پاك و هه‌ڵبژارده‌کانی ئێمه‌یه.
١٥-} وَاذْكُرْ فِي الْكِتَابِ مُوسَى إِنَّهُ كَانَ مُخْلَصًا وَكَانَ رَسُولًا نَبِيًّا}(مريم:51).
واته: له قورئاندا باسی مووسا بکه به‌ڕاستی ئه‌و (که‌سێکی) هه‌ڵبژارده بوو (بێگه‌رد بوو له ناته‌واوی) و نێرراو و پێغه‌مبه‌ر بوو (بۆ خه‌ڵك) ی.
١٦- }وَاذْكُرْ عِبَادَنَا إبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ أُولِي الْأَيْدِي وَالْأَبْصَارِ (45) إِنَّا أَخْلَصْنَاهُمْ بِخَالِصَةٍ ذِكْرَى الدَّارِ}(ص:45-46).
واته: وه باسی به‌نده‌کانی ئێمه بکه ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که خاوه‌نی هێزو توانا و بینایی بوون.
به‌ڕاستی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه ڕۆژی دواییان له‌بیردا بوو ئێمه (به به‌نده‌ی تایبه‌تی خۆمان) هه‌ڵمان بژاردن.
ب-ئه‌و ئیماندارانه‌ی كه رزگاریان ده‌بێت له سزای دونیا یان له سزای دواڕۆژ یان له گومڕایی شه‌یتتان:
١٧-} قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَرِينَ (37) إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ (38) قَالَ رَبِّ بِمَا أَغْوَيْتَنِي لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِي الْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (39) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ}(الحجر:36-40).
واته: وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌ی مۆڵه‌تم بده تا ڕۆژێ (مردووان) زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
خوا فه‌رمووی ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانی.
تا ڕۆژێ که کاتی دیاری کراوه.
وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومڕات کردم بێگومان خۆشی دنیایان له زه‌وی دا بۆ ده‌ڕازێنمه‌وه وه به‌ڕاستی هه‌موویان گومڕا ده‌که‌م.
به‌نده دڵسۆزه‌کانت نه‌بێت.
١٨-} إِنَّكُمْ لَذَائِقُو الْعَذَابِ الْأَلِيمِ (38) وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (39) إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ (40) أُولَئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَعْلُومٌ (41) فَوَاكِهُ وَهُمْ مُكْرَمُونَ (42) فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ}(الصافات: 38-43).
واته: به‌ڕاستی ئێوه سزای سه‌خت ده‌چه‌ژن.
و ئێوه ته‌نها تۆڵه‌ی ئه‌و (خراپانه) تان لێ ئه‌سه‌نرێ که کردوتانه.
به‌ڵام به‌نده پاك و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.
ئه‌وانه‌ن ڕزق و ڕۆزی دیار کراویان بۆ هه‌یه.
که میوه‌هاتی جۆراو جۆره وه ئه‌وان ڕێز لێ گیراون.
له به‌هه‌شتانی پڕ نازو نیعمه‌تدا.
١٩-} إِنَّهُمْ أَلْفَوْا آَبَاءَهُمْ ضَالِّينَ (69) فَهُمْ عَلَى آَثَارِهِمْ يُهْرَعُونَ (70) وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ الْأَوَّلِينَ (71) وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِمْ مُنْذِرِينَ (72) فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُنْذَرِينَ (73) إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ}(الصافات: 69-74).
واته: به‌ڕاستی ئه‌وان باو‌و باپیرانی خۆیانیان به گومڕایی بینی.
ئینجا ئه‌وان هان ده‌دران بۆ شوێن که‌وتنیان (له گومڕایی) دا.
سوێند به‌خوا بێگومان پێش ئه‌و (گومڕایانه‌ی قوڕه‌یش) زۆربه‌ی گه‌له پێشینه‌کان گومڕا بوون.
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌ناو خۆیاندا (پێغه‌مبه‌رانی) ترسێنه‌رمان بۆ ناردن.
ئینجا (ئه‌ی موحه‌ممه‌د(صلی الله علیه وسلم)) سه‌رنج بده سه‌رئه‌نجامی ترسێنراوه‌کان چۆن بوو.
بێجگه له به‌نده هه‌ڵبژێراوه‌کانی خوا.
٢٠-} وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (123) إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَلَا تَتَّقُونَ (124) أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ الْخَالِقِينَ (125) اللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ آَبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ (126) فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ (127) إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ}(الصافات: 123-128).
واته: به‌ڕاستی ئیلیاس (پێغه‌مبه‌رێك بوو) له پێغه‌مبه‌ران.
کاتێ به گه‌له‌که‌ی وت ئه‌وه له خوا ناترسن واته خۆتان ناپارێزن.
ئایا (بتی) به‌عل ده‌په‌رستن و واز دێنن له (په‌رستنی) چاکترینی دروست کاران.
که خوای په‌روه‌ردگاری ئێوه و باو‌و باپیره پێشینه‌کانتانه.
که‌چی باوه‌ڕیان نه‌هێنا به ئیلیاس که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده ده‌کرێن (له دۆزه‌خ) دا.
جگه به‌نده هه‌ڵبژێراوه‌کانی خوا.
٢١-} أَمْ لَكُمْ سُلْطَانٌ مُبِينٌ (156) فَأْتُوا بِكِتَابِكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (157) وَجَعَلُوا بَيْنَهُ وَبَيْنَ الْجِنَّةِ نَسَبًا وَلَقَدْ عَلِمَتِ الْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ (158) سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ (159) إِلَّا عِبَادَ اللَّهِ الْمُخْلَصِينَ}(الصافات:156-160).
واته: یان به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونتان (له‌م باره‌یه‌وه) هه‌یه.
ده‌ی کتێبه‌که‌تان (به‌ڵگه‌که‌تان) بێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن.
وه ئه‌و (بێ باوه‌ڕانه) له نێوان خوا‌و جنۆکه‌دا خزمایه‌تی یان بڕیار داوه سوێند به‌خوا بێگومان جنۆکه‌کان ده‌یان زانی که به‌ڕاستی ئه‌وان ئاماده ده‌کرێن (له ڕۆژی دوایی) دا.
پاك و بێگه‌رده خوا له‌وه‌ی ئه‌و (بێ باوه‌ڕانه) ده‌یڵێن.
هه‌موویان سزا ده‌درێن بێجگه به‌نده خاوێن کراوه‌کانی خوا.
22-} قَالَ رَبِّ فَأَنْظِرْنِي إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ (79) قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ الْمُنْظَرِينَ (80) إِلَى يَوْمِ الْوَقْتِ الْمَعْلُومِ (81) قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ (82) إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ الْمُخْلَصِينَ}(ص: 79-83).
واته: شه‌یتان وتی ئه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌ی مۆڵه‌تم بده (نه‌مرم) تا ڕۆژێ (مردووان) زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
خوا فه‌رمووی: ده‌ی به‌ڕاستی تۆ له مۆڵه‌ت دراوانی.
تا ڕۆژی کاتی دیاری کراو.
شه‌یتان وتی ئینجا سوێندبه عیزه‌تت هه‌ر هه‌موویان گومڕا ده‌که‌م.
ئه‌وانه‌یان نه‌بێ که به‌نده‌ی پاك و هه‌ڵبژارده‌ی تۆن.