الإيمان باليوم الآخر

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: الإيمان باليوم الآخر
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: اليوم الآخر هو: يوم القيامة، يوم البعث والقيام لرب العالمين، سُمي اليوم الآخر لأنه يأتي بعد هذه الدنيا. والإيمان باليوم الآخر هو أحد أركان الإيمان، وقد دلّت النصوص على فلاح من آمن به وعمل له ـ مخلصاً لله تعالى بما شرع ـ وعلى كفر من أنكره وجحده...
تأريخ الإضافة: 2009-03-04
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/193859
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی
335 KB
فتح: ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی.doc
2.
ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی
162 KB
فتح: ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی.pdf
نبذة موسعة

 

ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی


 

 

پێناسه‌ی رۆژی دوایی:

ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی یه‌كێكه ‌له‌پایه‌كانی ئیمان،وه‌ده‌قه‌كانی قورئان وسوننه‌ت به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتووی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێیه‌و و كاری بۆ ده‌كات ، وه‌كافر بوونی ئه‌و كه‌سه‌ی ئیمانی پێی نییه‌.

خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت:{ وَلَكِنَّ الْبِرَّ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَالْمَلائِكَةِ وَالْكِتَابِ وَالنَّبِيِّينَ } (البقرة: له‌ الآية177 ) .

واته‌: به‌ڵكو كرداری چاك و كاری باش بریتیه‌له‌وه‌ی كه‌ئاده‌میزاد باوه‌ڕی هێنابێت به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی و به‌فریشته‌كان و به‌كتێبه‌كان و به‌پێغه‌مبه‌ران،.

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:{ وَمَنْ يَكْفُرْ بِاللَّهِ وَمَلائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالا بَعِيداً } (النساء: له‌ الآية136).

واته‌: جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی نه‌بێت به‌خواو فریشته‌کانی و به‌کتێبه‌کانی و به‌پێغه‌مبه‌رانی و به‌رۆژی دوایی، ئه‌وه‌به‌ڕاستی گومڕابووه‌به‌ئه‌وپه‌ڕی گومڕایی.  

وه ئیمان هێنان به‌ڕۆژی دوایی‌بریتیه‌له‌ئیمان هێنان به‌و رۆژه‌ی كه‌تیایدا هه‌موو زینده‌وه‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌بۆ گۆره‌پانی مه‌حشه‌ر كۆده‌كرێنه‌وه‌و حه‌ق و حیسابیان له‌گه‌لدا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی باش بووه‌ له‌مرۆڤه‌كان بۆ به‌هه‌شت،  وه‌ئه‌وه‌ی خراپ بووه‌بۆ دۆزه‌خ ده‌چێت .

جا ئیمان هێنان به‌رۆژی دوایی چه‌ند شتێك ده‌گرێته‌وه‌، له‌وانه‌:

یه‌كه‌م : ئیمان هێنان به‌زیندووبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له‌دوای له‌ناوچوونی دونیاو مردنی سه‌رجه‌م دروستكراوه‌كان .

ئه‌مه‌ش حه‌قیقه‌تێكه‌و نكۆلی له‌راستیه‌كه‌ی ناكرێ . خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ } (المؤمنون/١١٥) .

واته‌: ئه‌ی كافران ئێوه‌هه‌روا ئه‌زانن كه‌ئێمه‌هه‌ر به‌بێ هۆ و مه‌به‌ست ئێوه‌مان دروست كردووه‌وه‌ناگه‌رێنه‌وه‌بۆلامان ؟ !!

وه‌ده‌فه‌رمه‌ێت: { يَوْمَ نَطْوِي السَّمَاءَ كَطَيِّ السِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَا أَوَّلَ خَلْقٍ نُعِيدُهُ وَعْدًا عَلَيْنَا إِنَّا كُنَّا فَاعِلِينَ } (الأنبياء/104) .

واته‌: وه‌ك چۆن یه‌كه‌م جار دروستمان كردن ئه‌وا دیسان دروستیان ده‌كه‌ینه‌وه‌به‌ڵێنمان داوه‌به‌دڵنیایه‌وه‌ئه‌مه‌به‌كرده‌وه‌ئه‌نجامی بده‌ین .

وه‌هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: { ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ ، ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ } (المؤمنون/١٥ـ١٦) .

واته‌: ئێوه‌له‌دوای دروست بوونتان به‌بێ گومان ده‌مرن . پاشان له‌رۆژی دوایی دا زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت :(( یحشر الناس یوم القیامه‌حفاة ....)) واته‌: خه‌ڵكی حه‌شر ده‌كرێن له‌رۆژی دوایی به‌پێ خواسی ، وه‌به‌بێ خه‌ته‌نه‌كراوی .

دووه‌م : ئیمان هێنان به‌حیساب له‌گه‌ڵدا كردن و پاداشت دانه‌وه‌( الحساب والجزاء ) .

واته‌: ئیمان هێنان به‌وه‌ی خوای گه‌وره‌، حه‌ق و حیساب له‌گه‌ڵ به‌نده‌ده‌كات ئینجا پاداشت ده‌درێته‌وه‌به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كانی .

ئه‌مه‌ش سه‌لمیندراوه‌به‌قورئان و سوننه‌ت وكۆڕای موسڵمانان .

خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمویت: { إِنَّ إِلَيْنَا إِيَابَهُمْ ، ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُمْ } (الغاشیة:٢٥/٢٦).

واته‌: به‌دڵنیایه‌وه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆلای ئێمه‌یه‌پاشان له‌سه‌ر ئێمه‌یه‌حیساب كردن له‌گه‌ڵیان . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێت :(( لا تزول قدما عبد حتى يسئل عن عمره فيما أفناه ؟ وعن علمه فيم فعل ؟ وعن ماله من أين اكتسبه وفيم أنفقه ؟ وعن جسمه فيم أبلاه )) .

واته‌: له‌ڕۆژی مه‌حشه‌ر به‌نده‌قاچی ناجوڵێنێ و ناڕوات بۆ هیچ لایه‌ك هه‌تا پرسیاری ڵی ده‌كرێت ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی له‌چی دا بردیه‌سه‌ر ؟ وه‌له‌زانستی له‌پێناو چی و بۆچ شتێك بووه‌؟ وه‌له‌ماڵ و سه‌روه‌تی له‌كوێ ده‌ستی كه‌وتووه‌وه‌له‌چی دا سه‌رفی كردووه‌. هه‌روه‌ها له‌چی دا به‌كاری هێنا .

سێ یه‌م : ئیمان هێنان به‌به‌هه‌شت و دۆزه‌خ ( الایمان بالجنة والنار ) .

واته‌: ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ كه‌وا خوای گه‌وره‌به‌هه‌شت و دۆزه‌خی داناوه‌بۆ مرۆڤه‌كان وه‌ك پاداشت و سزا بۆیان .

هه‌ردووكیان خوای گه‌وره‌دروستی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی ببن به‌شوێنی هه‌تا هه‌تایی مرۆڤ ، به‌هه‌شت كه‌خانه‌خۆشی و شادی و رابواردن و ره‌زامه‌ندی خوایه‌بۆ چاكه‌كاران، وه‌دۆزه‌خیش كه‌خانه‌ی ناخۆشی و ئێش و ئازارو سزادان و توڕه‌یی خوایه‌بۆ خراپه‌كاران . بوونی راسته‌قینه‌ی به‌هه‌شت و دۆزوخیش ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی زۆری ئایه‌ته‌كانی قورئان به‌ڵگه‌یه‌له‌سه‌ری چ ڕاسته‌وخۆ وه‌چ ناڕاسته‌وخۆ .

خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: { إِنَّ الَّذِينَ آَمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّاتُ الْفِرْدَوْسِ نُزُلًا } (الكهف/١٠٧) .

واته‌: ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه‌به‌كرده‌وه‌ی چاكه‌سه‌لماندیان ، ئه‌وا به‌هه‌شت وه‌ك شوێنی میوانداریه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تای ئاماده‌كراوه‌بۆیان .

هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : { وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّهَ عَلَى مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ } ( البقرة /24) .

واته‌: خۆتان بپارێزن له‌و دۆزه‌خه‌ی كه‌سوته‌مه‌نیه‌كی بریتی یه‌له‌خه‌ڵكی و به‌رد ، ئاماده‌كراوه‌بۆ كافره‌كان .

وه‌چه‌ندان به‌ڵگه‌ی تر .

به‌گشتی ده‌بێ ئیمانمان هه‌بێ كه‌ڕۆژێك دێت هه‌موو گه‌ردوون له‌ناو ده‌چێت به‌ئیزنی خوداو سه‌ر له‌نوێ زینده‌وه‌ران زیندوو ده‌كرێنه‌وه‌بۆ حه‌ق و حیساب .

وه‌ئیمان بهێنین به‌هه‌موو ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رباره‌ی ئه‌م بنچینه‌یه‌پێ ڕاگه‌یباندووین .

هه‌روه‌ها ئیمان هێنان به‌و شتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌مه‌سه‌له‌ی قیامه‌ت هه‌یه، ‌وه‌ك میزان و صراط وتاقی كردنه‌وه‌ی ناو قه‌بر و عه‌زاب و خۆشی ناو قه‌بر .

 

سه‌رچاوه‌كان:

١- بیان اركان الایمان، عبدالله صالح القصیر، لاپه‌ڕه‌: ٥٦ .

٢- ئیمان له‌لای ئه‌هلی سوننه‌وجه‌ماعه‌، الیاس محمد، لاپه‌ڕه‌: ١٩و٢٠ .

Go to the Top