حكم قراءة سورتين بعد الفاتحة في الركعتين الأوليين
حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م
پرسیار : ئایا دروسته خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م، وه ئایا له ڕكاتی سێهه‌م وچواره‌میشدا دروسته بخوێنرێت پاش سوره‌تی الفاتحة ؟
وه‌ڵام : له‌و نوێژانه‌ی كه چوار ڕه‌كاتین وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر و عیشا له‌گه‌ڵ دوو ڕكاتی سه‌ره‌تای نوێژی مه‌غریب، سوننه‌ته كه له‌پاش سوره‌تی الفاتحة به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنیت، ئه‌ویش به‌وه‌ی ته‌واوی سوره‌ته‌كه بخوێنیت یان به‌شێكی بخوێنیت، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئایه‌تێكیش بێت، هیچ قه‌یدی ناكات، به‌ڵام هه‌تا خوێندنه‌كه درێژتر بێت ئه‌وه باشتره به‌تایبه‌تی له نوێژه چوار ڕكاتیه‌كانی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر وعیشادا، به‌ڵام له‌نوێژی مه‌غریبدا باشتره‌وایه كه قورئانی كه‌متر بخوێنریت پاش سوره‌تی الفاتحة، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جاریش درێژ بكرێته‌وه ئه‌وه سوننه‌ته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ثابت بووه كه له‌نوێژی مه‌غریبدا ( پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة ) سوره‌تی المرسلات و سوره‌تی الطور ی خوێندوه، وه جاری واش بووه سوره‌تی الاعرافی كردوه بۆ دوو به‌شه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕكاته‌كه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر جار سوره‌ته كوورته‌كانی خوێندوه پاش الفاتحة { ئیمامی بوخاری ئه‌مه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه}
به‌ڵام به‌نسبه‌ت دوو ڕكاتی كۆتای وارد نه‌بووه و مه‌شروع نیه كه پاش سوره‌تی الفاتحة هیچ شتێكی تر له قورئان بخوێنریت ، ئه‌مه‌ش سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا بووه (صلی الله علیه وسلم ) وه‌ك قه‌تاده لێوه‌ی ڕیوایه‌تكردوه، كه ده‌ڵیت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) له دوو ڕكاتی كۆتایی نوێژه چوار ڕكاتیه‌كان وڕكاتی كۆتای له نوێژی مه‌غریب هیچ شتێكی نه‌خوێندوه له‌قوئان، به‌ڵكو ته‌نها سوره‌تی الفاتحه‌ی خوێندوه {ئیمامی بوخاری ئه‌مه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه} .
خوای گه‌وره‌ش زانا تره .
سه‌رچاوه : المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان عضو هیئة كبار العلما‌ء وعضو اللجنة الدائمة بالمملكة العربیة السعودیة به‌رگی دووه‌م العبادات / لاپه‌ڕه 126 .