حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م

وتاره‌كان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م
زمان: كوردی سوراني
نووسه‌ر: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
وه‌رگێڕان: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: له‌و نوێژانه‌ی كه‌ چوار ڕه‌كاتین وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر و عیشا له‌گه‌ڵ دوو ڕكاتی سه‌ره‌تای نوێژی مه‌غریب، سوننه‌ته‌ كه‌ له‌پاش سوره‌تی الفاتحة به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنیت...
مێژوی زیادكردن: 2011-04-23
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/340834
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
هاوپێچه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ ( 2 )
1.
حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م
175 KB
: حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م.pdf
2.
حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م
568 KB
: حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م.doc
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م

 

 

پرسیار : ئایا دروسته‌ خوێندنی دوو سووره‌ت له‌پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م ودووه‌م، وه‌ ئایا له‌ ڕكاتی سێهه‌م وچواره‌میشدا دروسته‌ بخوێنرێت پاش سوره‌تی الفاتحة ؟

وه‌ڵام : له‌و نوێژانه‌ی كه‌ چوار ڕه‌كاتین وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر و عیشا له‌گه‌ڵ دوو ڕكاتی سه‌ره‌تای نوێژی مه‌غریب، سوننه‌ته‌ كه‌ له‌پاش سوره‌تی الفاتحة به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی بۆت ده‌كرێت قورئان بخوێنیت، ئه‌ویش به‌وه‌ی ته‌واوی سوره‌ته‌كه‌ بخوێنیت یان به‌شێكی بخوێنیت، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئایه‌تێكیش بێت، هیچ قه‌یدی ناكات، به‌ڵام هه‌تا خوێندنه‌كه‌ درێژتر بێت ئه‌وه‌ باشتره‌ به‌تایبه‌تی له‌ نوێژه‌ چوار ڕكاتیه‌كانی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر وعیشادا، به‌ڵام له‌نوێژی مه‌غریبدا باشتره‌وایه‌ كه‌ قورئانی كه‌متر بخوێنریت پاش سوره‌تی الفاتحة، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جاریش درێژ بكرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ سوننه‌ته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ ثابت بووه‌ كه‌ له‌نوێژی مه‌غریبدا ( پاش خوێندنی سوره‌تی الفاتحة ) سوره‌تی المرسلات و سوره‌تی الطور ی خوێندوه‌، وه‌ جاری واش بووه‌ سوره‌تی الاعرافی كردوه‌ بۆ دوو به‌شه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو ڕكاته‌كه‌، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر جار سوره‌ته‌ كوورته‌كانی خوێندوه‌ پاش الفاتحة { ئیمامی بوخاری ئه‌مه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه‌}

به‌ڵام به‌نسبه‌ت دوو ڕكاتی كۆتای وارد نه‌بووه‌ و مه‌شروع نیه‌ كه‌ پاش سوره‌تی الفاتحة هیچ شتێكی تر له‌ قورئان بخوێنریت ، ئه‌مه‌ش سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خودا بووه‌ (صلی الله علیه وسلم ) وه‌ك قه‌تاده‌ لێوه‌ی ڕیوایه‌تكردوه‌، كه‌ ده‌ڵیت پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) له‌ دوو ڕكاتی كۆتایی نوێژه‌ چوار ڕكاتیه‌كان وڕكاتی كۆتای له‌ نوێژی مه‌غریب هیچ شتێكی نه‌خوێندوه‌ له‌قوئان، به‌ڵكو ته‌نها سوره‌تی الفاتحه‌ی خوێندوه‌ {ئیمامی بوخاری ئه‌مه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه‌} .

خوای گه‌وره‌ش زانا تره‌ .

سه‌رچاوه‌ : المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان عضو هیئة كبار العلماء وعضو اللجنة الدائمة بالمملكة العربیة السعودیة به‌رگی دووه‌م العبادات / لاپه‌ڕه‌ 126 .

Go to the Top