هل يصوم مع بلده أو مع أي بلد رأى الهلال؟

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: هل يصوم مع بلده أو مع أي بلد رأى الهلال؟
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: أجاب الشيخ عبد العزيز بن باز ـ يرحمه الله تعالى ـ عن سائل يقول هل يصوم مع بلده أو مع أي بلد رأى الهلال؟؛ ومما جاء في الجواب: عليك أن تبقى مع أهل بلدك، فإن صاموا فصم معهم، وإن أفطروا فأفطر معهم؛ لقول النبي صلى الله عليه وسلم : (الصوم يوم تصومون ، والإفطار يوم تفطرون ، والأضحى يوم تضحون).
تأريخ الإضافة: 2010-08-05
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/318800
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژووبگرێت یان لــه‌گــه‌ڵ هــه‌ر ووڵاتێـك كــه‌ مــانگیــان بینــی ؟
180.1 KB
فتح: ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژووبگرێت    یان لــه‌گــه‌ڵ هــه‌ر ووڵاتێـك كــه‌ مــانگیــان بینــی ؟.pdf
2.
ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژووبگرێت یان لــه‌گــه‌ڵ هــه‌ر ووڵاتێـك كــه‌ مــانگیــان بینــی ؟
2.5 MB
فتح: ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژووبگرێت    یان لــه‌گــه‌ڵ هــه‌ر ووڵاتێـك كــه‌ مــانگیــان بینــی ؟.doc
نبذة موسعة

 

ئایا له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كه‌ی خۆی ڕۆژووبگرێت یان لــه‌گــه‌ڵ هــه‌ر ووڵاتێـك كــه‌ مــانگیــان بینــی ؟

 

 

پرسیار : من چی بكه‌م له‌كاتێكدا له‌هه‌ندێك ووڵاتانی ئیسلامیدا مانگ بینرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وڵاته‌ی من كاری تێدا ده‌كه‌م سیهه‌م _ 30 _ رۆژی شه‌عبانیان ته‌واو كردوه‌ وڕه‌مه‌زانیش سی _ 30 _ ڕۆژ بوو، ده‌ی كه‌واته‌ ئایا هۆكاری جیاوازی خه‌ڵكی له‌هاتن وڕۆشتنـی ڕه‌مـه‌زاندا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ و درود  و ڕه‌حمه‌تی فراوان بۆسه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان :

پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ووڵات و شاره‌كه‌ی خۆتدا بیت، ئه‌گه‌ر ده‌ستیان كرد به‌ڕۆژوو گرتن تۆش له‌گه‌ڵیاندا ڕۆژوو بگریت، خۆ ئه‌گه‌ر شكاندیشیان تۆش بیشكێنیت ( مه‌به‌ست له‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن به‌جه‌ژن ) ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( الصوم يوم تصومون ، والإفطار يوم تفطرون ، والأضحى يوم تضحون ) {رواه أبو داود } واته‌ : ڕۆژوو ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ ڕۆژوو ده‌گرن، وه‌ شكاندیشی ئه‌و رۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌یشكێنن و ده‌یكه‌ن به‌جه‌ژن، وه‌ جه‌ژنی قوربانیش ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ده‌یكه‌ن به‌جه‌ژن .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ خیلاف و ڕاجیاوازی له‌وه‌ها كارێكدا خراپه‌ و شه‌ڕه‌ و بۆیه‌ واجبه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌تدا بیت، جا ئه‌گه‌ر موسڵمانان ڕۆژووه‌كانیان شكاند و كردیان به‌جه‌ژن تۆش له‌گه‌ڵیاندابه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوویش بوون تۆش له‌گه‌ڵیاندا به‌ڕۆژووبه‌ .

هۆكاری دروست بوونی ڕای جیاوازیش له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بینینی مانگ، بۆیه‌ ده‌بینین هه‌ندێك مانگ ده‌بینن و هه‌ندێكی تریش نابینن، ئه‌وانه‌ی كه‌مانگیان بینیوه‌ خه‌ڵكانێكی تر بڕوا و متمانه‌یان پێ ده‌كه‌ن وبێگومان ده‌بن و كار به‌و مانگ بینینه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن وبه‌ڕۆژوو ده‌بن له‌گه‌ڵیاندا، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێكی تر متمانه‌ به‌ قسه‌ وئه‌و بینینه‌ ناكه‌ن و كار به‌ووته‌ی ئه‌وان ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی و خیلافه‌ له‌نێوان خه‌ڵكیدا، بۆیه‌ ده‌بینین له‌ووڵاتێك مانگ ده‌بینرێت و ئه‌و وڵاته‌ كار به‌و بینینه‌ ده‌كات و ده‌یكات به‌ڕه‌مه‌زان، به‌ڵام ووڵاتیكی تر متمانه‌ به‌بینینی مانگی ئه‌و وڵاته‌ ناكه‌ن و ئه‌و ڕۆژه‌ نایكه‌ن به‌ ره‌مه‌زان یان به‌جه‌ژن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سیاسی وچه‌ند هۆكارێكی تریشی له‌پشته‌وه‌یه‌.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ر موسڵمانان هه‌ركاتێك مانگیان بینی هه‌موویان پێكه‌وه‌ رۆژوو بگرن، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌كۆتای ڕه‌مه‌زانیشه‌وه‌ مانگیان بینیه‌وه‌ رۆژوو نه‌گرن و بیكه‌ن به‌جه‌ژن، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( إذا رأيتم الهلال فصوموا ، وإذا رأيتم الهلال فأفطروا ، فإن غم عليكم فأكمــلوا العـدة ثلاثين ) { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : ئه‌گه‌ر مانگتان بینی ڕۆژوو بگرن، وه‌ ئه‌گه‌ر بینیشتانه‌وه‌ ڕۆژوو بشكێنن و ( بیكه‌ن به‌جه‌ژن ) خۆ ئه‌گه‌ر ڕۆژێكی هه‌ور و ته‌م و مژ بوو ( كه‌ ده‌بوو به‌هۆی نه‌بینی مانگ له‌سه‌ره‌تا و كۆتاییه‌وه‌ ) ئه‌وه‌ سی -30 - ڕۆژ ته‌وا بكه‌ن ( واته‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌رتای مانگه‌وه‌ هه‌ور بوو نه‌یده‌هێشت مانگ ببینن ئه‌وا ده‌بێت مانگی شه‌عبان حیسابی -30-رۆژی بۆ بكه‌ن ئه‌مجا ده‌ست بكه‌ن به‌ گرتنی ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌یش كه‌ بڵییت به‌یانی جه‌ژن بێت یان نه‌زانیت كه‌ جه‌ژنه‌ ئه‌و رۆژه‌ش هه‌ور و ته‌م مژ بوو نه‌یده‌هێشت مانگ ببینن ئه‌وا ده‌بێت مانگی ڕه‌مه‌زانیش -30- ڕۆژ بگرن ئه‌مجا بیكه‌ن به‌جه‌ژن ) .

جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مانگ بینرا و هه‌موولایه‌ك دڵنیا بوون له‌بینینی ئه‌وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووان كه‌ به‌بینینی به‌ڕۆژووبن، به‌ بینینیشی له‌كۆتایی ڕه‌مه‌زانه‌وه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن و بیكه‌ن به‌جه‌ژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو موسڵمانان جیاوازیان تێكه‌وت وهه‌ندێكیان متمانه‌یان نه‌بوو به‌هه‌ندێكی تریان، ئه‌وه‌ له‌و كاته‌دا پێویسته‌ له‌سه‌ر تۆ له‌گه‌ل خه‌ڵكی ووڵاته‌كه‌ی خۆت به‌ڕۆژوو ببیت، وه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش رۆژوو نه‌گریت، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕایانگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ جه‌ژنه‌ تۆش له‌گه‌ڵ ئه‌وان بیت. ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ له‌پێشه‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا كه‌ فه‌رمووی : ( الصوم يوم تصومون ، والإفطار يوم تفطرون ، والأضحى يوم تضحون ) {رواه أبو داود } .

له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسیشه‌وه‌ ( خوایان لێ ڕازی بێت ) جێگیر بووه‌ كه‌ كاتێ هه‌واڵیان پێــدا كه‌ خه‌ڵكی شام ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژوویان گرتووه‌، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئێمه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ مانگمان بینیوه‌ به‌رده‌وامیش به‌ڕۆژوو ده‌بین هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مانگ ده‌بینین، یان ئه‌گه‌ریش نه‌مابینی ئه‌وه‌ -30- سی ڕۆژه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كه‌ین.

 ده‌بینین كه‌ ابن عباس كاری نه‌كردوه‌ به‌ بینینی مانگی خه‌ڵی شام, ئه‌ویش له‌به‌ر دووری شام له‌مه‌دینه‌وه‌،  هه‌روه‌ها له‌به‌ر جیاوازی شوێن وكاتی هه‌ڵهاتنی مانگیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین ابن عباس ( خوای لێ ڕازی بێت ) ڕای وابووه‌ كه‌ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ جێگای ئیجتهـاد وتێڕامــانی زانایانه‌، بۆیه‌ پێت ده‌ڵێن : له‌به‌ر شوێن پێهه‌ڵگرتن و ( أسوة ) به‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس تۆ ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی شار و ووڵاته‌كه‌ی خۆتدا به‌ڕۆژوو بیت و هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا بیشكێنیت وبیكه‌یت به‌جه‌ژن، خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌ری هه‌موو لایه‌ك بێت .

Go to the Top