مكفرات الذنوب

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: مكفرات الذنوب
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: فهذه رسالة إلى كل مسلم يعبد الله ولا يشرك به شيئا حيث أن الغاية الكبرى لكل مسلم هي أن يخرج من هذه الدنيا وقد غفر الله له جميع ذنوبه حتى لا يسأله الله عنها يوم القيامة ويدخله جنات النعيم خالدا فيها لا يخرج منها أبدا: وفي هذه الرسالة القصيرة تذكير ببعض الأعمال التي تكفر الذنوب والتي فيها الأجر الكبير من أحاديث الرسول صلى الله عليه وسلم الصحيحة
تأريخ الإضافة: 2010-05-29
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/309609
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌گوناهـ وتاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌
471 KB
فتح: ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌گوناهـ وتاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌.doc
2.
ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌گوناهـ وتاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌
215.7 KB
فتح: ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌گوناهـ وتاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌.pdf
نبذة موسعة

 

ئه‌و كاروكرده‌وه‌ چاكانه‌ی كه‌گوناهـ وتاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌

 

 

سوپاس وستایش بۆخوای گه‌وره‌ و میهره‌بان ودرود وڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وگشت هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

خۆشه‌ویستان كاروكرده‌وه‌ چاكه‌كان به‌گشتی ئه‌بن به‌هۆی سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهـ، ئه‌میش به‌به‌ڵگه‌ی ئايه‌تێكی قورئانی پیرۆز كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( إنَّ الحَسَنَاتِ يُذهِبْنَ السَّيئاتِ .. )  { هود :114 } واته‌ : كرده‌وه‌ چاك و جوانه‌كان خراپه‌ و تاوانه‌كان ده‌سڕنه‌وه‌ وله‌ناویان ده‌به‌ن، هه‌روه‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحیشدا هاتووه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( إتَقِ اللهَ حيثُما كُنتَ, وأتبِعِ السَّيئةَ الحسَنَةَ تمْحُها, وَخَالقِ النَّاسَ بِخُلُقٍ حَسَنْ ) { رواه رواه أحمد والحاكم والترمذي } واته‌ : له‌خوای گه‌وره‌ بترسه‌ له‌هه‌ركوێیه‌ك بوویت، به‌دوای هه‌موو خراپه‌یه‌كدا چاكه‌ بكه‌ ده‌یسڕێته‌وه‌، وه‌ به‌كرده‌وه‌ی جوان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ .

ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كرده‌وه‌ی جوان و چاكه سڕه‌ره‌وه‌ی خراپه‌یه‌، به‌ڵام چه‌ند كاروكرده‌وه‌یه‌كی حه‌سه‌ن وچاكه‌ هه‌یه‌ له‌فه‌رمووده‌ سه‌حیحه‌كاندا ده‌ست نیشان كراون كه‌ ده‌بن به‌هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهه‌كانی به‌‌نی ئاده‌م،خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌رمان بێت ئاماژه‌ به‌ژماره‌یه‌ك له‌و كرده‌وه‌ چاكانه‌ ده‌كه‌ین :

یه‌كه‌م : ته‌وبه‌كردنێكی ڕاست ودروست : له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( من تاب قبل أن تطلع الشمس من مغربها ، تاب الله عليه ) { رواه مسلم } واته‌ : هه‌ركه‌س پێش ئه‌وه‌ی رۆژ له‌ڕۆژئاواوه‌ هه‌ڵبێت – مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌یه‌ پێش هاتنی ڕۆژی دوای - ته‌وبه‌ بكات و بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ ‌ خوای گه‌وره‌ ته‌وبه‌ی لێوه‌رده‌گرێت .

ئاشكراشه‌ هه‌ركه‌سیش په‌روه‌ردگار ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرێت ئه‌وه‌ لێیخۆش ده‌بێت و تاوان و گوناهه‌كانی ده‌سڕێته‌وه‌ .

دووه‌م : ده‌ستنوێژهه‌ڵگرتن : له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پێشه‌وای ئازیزمان محمد المصطفی (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( من توضأ فأحسن الوضوء ، خرجت خطاياه من جسده حتى تخرج من تحت أظفاره ) {  رواه مسلم } واته‌ : هه‌ركه‌س ده‌ستنوێژێكی جوان و ڕێكوپێك بگرێت، ئه‌وه‌ تاوان و گوناهه‌كانی له‌ژێر جه‌سته‌ ولاشه‌یه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، ته‌نانه‌ت له‌ژێر نینۆكه‌كانیشیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت .

كه‌وابوو ده‌ستنوێژگرتن هۆكارێكی تره‌ بۆ نه‌هێشتن و سڕینه‌وه‌ی تاوان و گوناهـ، ئاشكراشه‌ مرۆڤی باوه‌ڕدار له‌ شه‌و ڕۆژێكدا لایه‌نی كه‌م پێنج جار ده‌ه‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژه‌كانی، جا برای ئازیز و خۆشه‌ویست بزانه‌ گرنگی ده‌ستنوێژ سه‌ره‌ڕای پاكوخاوێنی ڕاگرتنی جه‌سته‌ ده‌بێته‌ پاك بوونه‌وه‌ی ڕۆحیش له‌ تاوان و گوناهـ .

سێهه‌م : ویرد و ذیكره‌‌كانی پاش نوێژ كردن : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌شی ته‌ئكید له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( من سبـح دبر كــل صـلاة ثلاثــاً وثلاثين ، وحمــد ثلاثـاً وثلاثيـن ، وكبـر ثـلاثـاً وثـلاثيـن فتـلك تسعـة وتسعــون ، ثم قــال : لا إلــه إلا الله وحــده لا شــريك لــه ، له المــلك وله الحــمد وهـــو علــى كـل شــيء قــديـــر ، غفـــرت لــه خـــطــاياه وإن كـانت مثل زبد البحر ) { رواه مسلم } واته‌ : هه‌ركه‌س سی وسێ جار ( سبحان الله، پاك  وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌ ) بكات و سی و سێ جار ( الحمد لله، سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ ) بكات، و سی وسێ جاریش ( الله أكبر، خوا له‌هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌ ) بكات، كه‌ ئه‌وه‌ هه‌مووی ده‌كاته‌ نه‌وه‌د ونۆجار له‌سه‌ری صه‌دهه‌م جاردا بڵێ ( لا إله إلا الله وحده لاشریك له، له الملك وله الحمد وهو علی كل شیء قدیر، واته‌ : هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه‌ جگه‌ له‌ الله كه‌ تاك و ته‌نها و بێهاوه‌ڵه‌، وه‌ هه‌موو موڵك وسوپاس وستایشێكیش هه‌ر بۆ ئه‌وه‌، كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا ) خوای گه‌وره‌ له‌گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریاكانیش بێت .

چواره‌م :: ( ألا أدلكــم علـى ما يمحــو الله بـه الخــطايــا ، ويرفــع به الدرجــات ؟   (قالـوا :  ) بلى يــا رسـول الله  ( قــال :  ) إسبــاغ الوضــوء علـى المكــاره ، وكثرة الخــطا إلـى المســاجد ، وانتظــار الصــلاة بعـد الصــلاة ، فذلكـم الربــاط ، فـذلكم الرباط ) { رواه مسلم } واته‌ : ئایا ڕێنمونیتان بكه‌م بۆ لای شتێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ تاوان و گوناهه‌كانی پێ ده‌سڕێته‌وه‌، و پله‌و پایه‌یشی پێ به‌رز ده‌بیته‌وه‌ ( لای خوای گه‌وره‌ ) ؟ ئه‌وانیش ووتیان : به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌ویش فه‌رمووی : ده‌ستنوێژگرتن له‌سه‌ر ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تیه‌كان، وهه‌روه‌ها هه‌نگاونانی زۆر بۆ چوون بۆ مزگه‌وته‌كان، و چاوه‌ڕوانی نوێژ بۆ نوێژێكی تر، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئێشكگرتن وایه‌ - له‌پێناو خوا، وه‌ك ئێشكگرتن وایه‌ .

پێنجه‌م :: ( من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ) { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : هه‌ر كه‌س ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بگرێت وباوه‌ڕی پێ بێت وداوای ئه‌جر وپاداشته‌كه‌ی له‌خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوان بكات ونیه‌تیشی هه‌ر بۆ ئه‌و بێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی سڕینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ له‌پێشتر كردوویانه‌ .

شه‌شه‌م :: ( من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه(  { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : هه‌ر كه‌س شه‌وی قه‌در هه‌ستێت و زیندووی بكاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ باوه‌ڕی پێی هه‌بێت و داوای ئه‌جر وپاداشته‌كه‌ی له‌خوای گه‌وره‌ چاوه‌ڕوان بكات ونیه‌تیشــی هه‌ر بۆ ئه‌و بێت، ئه‌وه‌ په‌روه‌ردگار له‌گوناهه‌كانی پێشووتری خۆش ده‌بێت .

حه‌وته‌م : ووتنی ( سبحان الله وبحمده ) صه‌د جار له‌ڕۆژێكدا : ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌شی ئاماژه‌ بۆ ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت : ( من قال سبحان الله وبحمده في يوم مائة مرة حطت خطاياه وإن كانت مثل زبد البحر ) { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : هه‌ر كه‌س له‌ ڕۆژێكدا صه‌د جار بڵێ : ( سبحان الله وبحمده، واته‌: پاك وبێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وره‌ و سوپاس وستایشیش هه‌ر بۆ ئه‌و ) ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م گوناهه‌كانی ده‌سڕێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌ئه‌ندازه‌ی كه‌فی ده‌ریاش بێت .

هه‌شته‌م : دوو ڕكات نوێژكردن هه‌ركاتێك كه‌وته‌ ناو تاوان وگوناهێكه‌وه‌، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( ما من عبد يذنب ذنباً فيحسن الطهور ، ثم يقوم فيصلي ركعتين ، ثم يستغفر الله إلا غفر له ) { رواه الترمذي } واته‌ : هیچ به‌نده‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانی خودا نیه‌ كه‌گوناهێكی ئه‌نجامدا، پاشان ده‌ستنوێژێكی جوانی گرت و دوو ڕكات نوێژی كرد بۆ خوای گه‌وره‌ و پاشان ئیستغفار وداوای لێخۆشبوونی له‌په‌روه‌ردگار كرد، ئییلا لێی ده‌بوررێت .

نۆیه‌م : هه‌ر كۆڕ و مه‌جلیسێك گوناهـی تێدا كرا، ئه‌وه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كه‌فاره‌تی بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌تانێ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ڕێنمومایمان ده‌كات وده‌فه‌رموێت : ( من جلس جلسة فكثر لغطه ، فقال قبل أن يقــوم مــن مجلســـه ذلك :(  سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت ، استغفرك وأتوب إليك ، إلا غفر له ما كان في مجلسه ذلك ) { رواه أبو داود والترمذي } واته‌ : هه‌ركه‌س له‌كۆڕ وكۆبوونه‌وه‌یكدا دانیشت و هه‌ڵه‌ و كه‌م وكورتی زۆر بوو، ئه‌گه‌ر پێش ئه‌وه‌ی له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ڵسا ووتی : سبحانك اللهم وبحمدك أشهد أن لا إله إلا أنت ، استغفرك وأتوب إليك ، إلا غفر له ما كان في مجلسه ذلك واته‌ : پاك وبێگه‌ردی و سوپاس وستایش بۆ تۆ ئه‌ی خوایه‌، كه‌ هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه‌ جگه‌ له‌تۆ، وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌تۆ ده‌كه‌م و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆلای تۆ، ) ئه‌وه‌ په‌وه‌ردگار له‌و هه‌ڵه‌ وتاوانانه‌ی له‌و كۆڕ وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا كردوونی خۆش ده‌بێت .

ده‌یه‌م : حه‌جكردن : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌جكردن پایه‌ی پێنجه‌می ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌، واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌ توانای دارایی و جه‌سته‌یی هه‌بێت یه‌كجار له‌ته‌مه‌‌نیدا ئه‌نجامی بدات، پاداشتێكی گه‌وره‌ش ئاماده‌ كراوه‌ بۆ ئه‌و باوه‌ڕداره‌ی كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات، وه‌ك پیغه‌مبـــه‌ری ئازیزمان ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( من حج لله فلم يرفث ، ولم يفسق رجع كيوم ولدته أمه )) { رواه البخاري ومسلم }

یازده‌یه‌م : عومره‌ كردن : ئه‌نجامدانی عومره‌ش وه‌ك حه‌ج له‌سه‌ر ڕای زۆرینه‌ی زانایانی ئیسلام واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو باوه‌ڕدارێك به‌و مه‌رجه‌ی تاوانی دارایی و جه‌سته‌یی هه‌بێت، زیاد له‌جارێكیش سوننه‌ته‌ و هه‌موو عومره‌یه‌ك بۆ عومره‌یه‌كی تر ده‌بێته‌ كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی تاوانی نێوانیان، وه‌ك له‌ فـــه‌رمووده‌ی سه‌حیحــدا هاتووه ‌: ( العمرة إلى العمرة كفارة لما بينهما ) { رواه البخاري ومسلم } واته‌ : ئه‌نجامدانی عومره‌یه‌ك بۆ عومره‌یه‌كی تر ده‌بیته‌ هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گوناهـ وتاوانانه‌ی كه‌ له‌ و نێوانانه‌دا ده‌كرێت .  

دوازده‌یه‌م : نوێژه‌ فه‌رزه‌كان به‌تایبه‌ت تر نوێژی هه‌ینی : نوێژه‌كان هۆكاری په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده‌كان و خوای گه‌وره‌یه‌، له‌م ڕووه‌وه‌ باوه‌ڕداران رۆژی پێنجار موناجات له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاریان ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوای گه‌وره‌ ده‌یكات به‌سڕینه‌وه‌ی تاوانی به‌نده‌كانی، پێغه‌مبه‌ری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) به‌م فه‌رمووده‌یه‌ هانی باوه‌ڕداران ده‌دات كه‌ زیاتر هۆگری نوێژه‌كانیان بن، وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( الصلوات الخمس والجمعة إلى الجمعة كفارة لما بينهن ما لم تغش الكبائر ) { رواه البخاري ومسلم }واته‌ : پێنج نوێژه‌ فه‌رزه‌ كه‌ ونوێژی هه‌ینی ده‌بنه‌ هۆی كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی ئه‌و گوناهانه‌ی كه‌ ده‌كرێت له‌نێوانیاندا، به‌و مه‌رجه‌ی گوناهی گه‌وره‌ی تێدا ئه‌نجام نه‌درێت .

سیازده‌یه‌م : شه‌هید بوون له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا : خۆشه‌ویسترین شتێك كه‌ مرۆڤ خاوه‌نیه‌تی، ڕۆح وگیانیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێك ئاماده‌یه‌ له‌پێناو خوای گه‌وره‌ بیبه‌خشێت، په‌روه‌ردگاریش پاداشتێكی گه‌وره‌ی بۆ ئاماده‌ كردووه‌، یه‌كێك له‌و پاداشتانه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ته‌واوی گوناهه‌كانی ده‌بورێت،  وه‌ك له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه‌:  قال ( صلى الله عليه وسلم ) : (  يغفر الله للشهيد كل شيء ، إلا الديّن ) { رواه مسلم } واته‌ : خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو شتێكی شه‌هید خۆش ده‌بێت، ته‌نها قه‌رزی ئه‌و خه‌ڵكه‌ نه‌بێت كه‌ له‌دونیادا له‌سه‌ری بووه‌ .

چوارده‌یه‌م : ڕۆژووگرتنی رۆژی عه‌ه‌ره‌فه‌ : سوننه‌ته‌ رۆژی عه‌ه‌ره‌فه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژێك پێش جه‌ژنی قوربان باوه‌ڕدار به‌رۆژوو بێت، گرتنی ئه‌م رۆژه‌ش پاداشتێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌، وه‌ك ڕیوایه‌تكراوه‌  : ( سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم  : عن صيام يوم عرفة فقال :(  يكفر السنة الماضية والباقية  ) { رواه مسلم } واته‌ : پرسیار كرا له‌پێغه‌مبــه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌رباره‌ی ڕۆژووگرتنی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌، ئه‌ویش فه‌رمووی : ده‌بێته‌ كه‌فاره‌ت و سڕینه‌وه‌ی گوناهی ساڵێك پێشتر و ساڵێك پاشتریش.

  به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌دا نابێت حاجیان به‌رۆژوو بن، چونكه‌ قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه‌، وه‌ك له‌فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ : ( نهــی رســول الله صلی الله علیه وسلم عن صوم یوم عرفة بعرفة ) { رواه أبو داود } واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) قه‌ده‌غه‌ی كردووه‌ له‌ ڕۆژوو گرتنی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌ بۆ ئه‌و حاجیانه‌ی كه‌له‌و ڕۆژه‌دا له‌عه‌ره‌فه‌ وه‌ستاون .

پازده‌یه‌م : ڕۆژ;ووگرتنی ڕۆژی عاشورا : ڕۆژووگرتنی ڕۆژووی عاشورا كارێكی پیرۆز بوو لای جوله‌كه‌كان، كاتێك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ بینی جوله‌كه‌كان ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بن، پرسی له‌به‌رچی به‌ڕۆژوو ده‌بن، ووتیان : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌و ڕۆژه‌دا حه‌زره‌تی موسا و به‌نی ئیسرائیلی ڕزگاركرد له‌ده‌ستی فیرعه‌ون وداروده‌سته‌كه‌ی، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : ئێوه‌ش ئه‌و ڕۆژووه‌ بگرن چونكه‌ ئێوه‌ له‌پێشترن به‌موسا، خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی داین ساڵێكی تر ڕۆژێك پێشتریش به‌ڕۆژوو ده‌بین، بۆیه‌ ده‌بینین گرتنی ئه‌م ڕۆژه‌ گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ ئیسلامدا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ چه‌ند ڕیوایه‌تێك هاتوه‌ له‌وانه‌ش : سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم : عن صيام يوم عاشورا فقال: (  يكفر السنة الماضية ) { رواه مسلم }

شازده‌یه‌م : هه‌ركاتێك ووتنی ( ئامین ) ی پاش ته‌واو كردنی سوره‌تی الفاتحة له‌نوێژدا یه‌ك بگرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ( ئامین ) كردنی فریشته‌كانی ئاسماندا، له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پیغه‌مبــه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( إذا قال أحدكم آمين وقالت الملائكة في السماء آمين فوافقت إحداهما الأخرى غفر له ما تقدم من ذنبه ) { متفق عليه } واته‌ : هه‌ر كه‌سێك له‌ئێوه‌ ووتی ( ئامین ) و فریشته‌كانی ئاسمانیش ووتیان : ئامین، هه‌ركامیان له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا یه‌كی گرته‌وه‌، ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گوناهی پێشووتری خۆش ده‌بێت .

حه‌ڤده‌یه‌م : ئارمگرتن له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تیه‌كانی دونیا : گه‌لیك فه‌رمووده‌ و له‌م باره‌یه‌وه‌ هاتوون، هه‌روه‌ك پێشه‌وای ئازیزی ئیمانداران محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( ما يصيب المسلم من نصب ، ولا وصب ، ولا هم ، ولا حزن ، ولا أذى ، ولا غم ، حتى الشوكة يشاكها ، إلا كفر الله بها من خطاياه ) { رواه البخاري }

هه‌ژده‌هه‌م :: خێر و صه‌ده‌قه‌ كردن : خێر وصه‌ده‌قه‌كردن گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا و پیغه‌مبه‌ری خوداش ( صلی الله علیه وسلم ) گه‌لێك جار باوه‌ڕدارانی هانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خێر وصه‌ده‌قه‌ بكه‌ن و به‌زه‌ییان به‌ هه‌ژاران ونه‌داراندا بێته‌وه‌، تاوه‌كو خودا لێیان خۆش بێت، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( الصدقة تطفئ الخطيئة كما يطفئ الماء النار ( { رواه الترمذي } واته‌ : خێر وصه‌ده‌قه‌كردن گوناهه‌كان ده‌كوژێنێته‌وه‌ و ده‌یانسڕێته‌‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن ئاو ئاگر ده‌كوژێنێته‌وه‌ .

له‌كۆتایدا داواكارین له‌ په‌روره‌دگاری به‌رز و بڵند و به‌ده‌سه‌ڵات و به‌ڕه‌حم كه‌ له‌ته‌واوی گوناهه‌كانی هه‌موو لایه‌كمان خۆش بێت، ئه‌و گوناهـ و تاوانانه‌ی كه‌ به‌نهێنی یان به‌ ئاشكرا كردوومانه‌، ئه‌و گوناهانه‌ی كه‌ پێمان زانیوه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ ئاگاداری نین، ئه‌ی په‌روه‌ردگاری هه‌مووان تۆ زۆر به‌ ره‌حم و میهره‌بانیت به‌ تاوان و خراپه‌ی خۆمانمان له‌گه‌ڵ نه‌كه‌یت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ حسابمان له‌گه‌ڵ بكه‌یت ئێمه‌ی گوناهبار شایانی توندترین سزای تۆین، ده‌سا خودایه‌ وامان لێ بكه‌یت كه‌ زاتی هه‌ق ته‌عالای تۆمان لێ رازی بێت وبمانخه‌یته‌ به‌هه‌شته‌ هه‌تا هه‌تاییه‌كانی خۆته‌وه‌ ( ئامین ) .

 

Go to the Top