التوحيد مفتاح دعوة الرسل
یه‌كتاپه‌رستی كلیلی بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانه
خوای گه‌وره ڕێزی گه‌وره‌ی نا له مرۆڤایه‌تی و منه‌تی زۆری به‌سه‌ردا كرد كاتێك كه له‌هه‌ر گه‌ل و هۆزێك پێغه‌مبه‌رێكی له‌خۆیان بۆ ناردن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌ڕاو و شه‌ریعه‌تیش بۆ ناردن كه له‌كه‌ڵ فیطره‌ت و سروشتی سهلیمیاندا ده‌گونجا، ئه‌و فیطرهتهی كه له‌ناخه‌وه باوه‌ڕی به خودایه‌كی تاك و ته‌نهای بێ هاوه‌ڵ هه‌یه، كه ئاره‌زووی مل كه‌چی بۆ ئه‌و زاته ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت‌و هێزی شه‌ڕ و نه‌گریسی شه‌یتانی نه‌فرین لێكراو وازی لێ بهێنێت .
كۆتا جاریش په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست جارێكی تر ڕێزی گه‌وره‌ی له هه‌موو جیهان نایه‌وه ئه‌ویش به ڕه‌وانه‌كردن و هه‌ڵبژاردنی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵا (خاتم الأنبیاء ) بۆ ته‌وای گرۆهی ئاده‌میزاد، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كۆتای به هاتنی زنجیره‌ی پێغه‌مبه‌ران بهێنێت و به كامڵ بوونی بانگه‌واز ودینهكهشی خوای گه‌وره واجبی كرد له‌سه‌ر ته‌واوی خاوه‌ن ئه‌دیان و ئه‌هلی كتابه‌كان كه باوه‌ڕ بهێنین به‌م پێغه‌مبه‌ره وغه‌یری باوه‌ڕ هێنان هیچ شتێكی تر فریایان بكه‌وێت له ڕۆژی دوایدا .
خۆشه‌ویستان گومانی تێدا نیه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) بانگه‌واز كردنه بووه بۆ یه‌كتاپه‌رستی و یهكخودا ناسی ودوور كه‌وتنه‌وه بووه له هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردان، به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام تایبه‌تمه‌ندیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره به‌ڵێنی داوه كه بیپارێزیت له ته‌حریف و گۆڕان و ده‌ستكاری كردنی مرۆڤه‌كان وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( إنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وإنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ) { الحجر : 9 } واته : بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان ناردوه‌ته خواره‌وه و هه‌ر ئێمه‌ش ده‌یپارێزین, به پێچه‌وانه‌ی ئاینه‌كانی تره‌وه كه هه‌ر هه‌موویان ڕووبه‌ڕووی ده‌ستكاریكردنی قه‌شه و پاپا و حاخامه‌كان بوونه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌م تایبهتمهندیهشه بووه به‌هێزی مانه‌وه وگه‌شه‌كردنی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌ته‌واوی جیهاندا .
ئهوهشــی كه ده‌یڵێن یهكتـاپهرســتی كلیلی بانگــهوازی سهرجــهم پێغهمبــهران ( علیهم السلام ) بووه، ڕاستیه‌كه و قورئانی پیرۆز له‌زۆر جێگادا باسی لێوه‌كردوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م ئامانجه گه‌وره‌یه‌ش بووه كه پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) و شوێن كه‌وتوانیان ڕووبه‌ڕووی كوشتن و سزا‌و زیندانی و ده‌ربه‌ده‌ری بونه‌ته‌وه .
قورئانی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه دهفهمورێت : ( ومَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إلاَّ نُوحِي إلَيْهِ أَنَّهُ لا إلَهَ إلاَّ أَنَا فَاعْبُدُونِ ) { الأنبياء :25} واته : ئێمه پێش تۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، که وه‌حیمان بۆ نه‌ناردبێت به‌وه‌ی که: بێگومان هیچ خوایه‌ک نیه جگه له من و ده‌بێت هه‌ر من بپه‌رستن .
ئه‌وه‌تانێ یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌رێك له پێغه‌مبه‌ران كه حه‌زره‌تی نوح ( علیه السلام ) ه ڕوو له گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و بانگیان ده‌كات بۆ یه‌كتاپه‌رستی و ده‌فه‌رموێت : ( ولَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحاً إلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إلَهٍ غَيْرُهُ) { المؤمنون:23} واته : بێگومان ئێمه (نووح) ی په‌یامبه‌رمان (عليه السلام) نارده لای هۆزه‌كه‌ی خۆی، تا هۆشیاریان بكاته‌وه، ئه‌وسا پێیگوتن: ئه‌ی هۆزه‌كه‌م ! ته‌نها خوا بپه‌رستن؛ چونكه جگه له‌و هیچ پهرستراوێكیتری راسته‌قینه بۆ ئێوه نیه .
هه‌روه‌هــا هود ( علیه السـلام ) هــه‌مان په‌یـام بۆ گـهلهكهی دووبـاره ده‌كـاته‌وه : ( وإلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُوداً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلا تَتَّقُونَ ) { الأعراف:65} واته : بۆ قه‌ومی (عاد) یش (هود ) ی برایانمان نارد (هه‌روه‌کو نوح) وتی: ئه‌ی گه‌ل و عه‌شیره‌تم هه‌ر خوا بپه‌رستن چونکه جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئایا ئه‌وه له خوا ناترسن؟!
له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی صاڵح پێغه‌مبه‌ریشه‌وه ( علیه السلام ) خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز ده‌فه‌رموێت : ( وإلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحاً قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إلَهٍ غَيْرُهُ ) { الأعراف:73 } واته : بۆلای هۆزی (سه‌موود)یش (سالح) برای خۆیانمان نارده لايان پێی ووتن : ئه‌ی هۆزی من, خوا به‌تاك وته‌نیایی بپه‌رستن، چونكه جگه لهزاتي ئه‌و هیچ خوایه‌كی تری به‌ڕاست
به‌ڵێ گشت په‌یامبه‌ران یه‌ك داوا‌و، یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌بووه، ئه‌ویش خوا به یه‌كناسین و خۆته‌سلیم كردنی ئه‌و بووه : وه‌ك لهسوورهتێكی تردا ئه‌م ئایه‌ته هاتووه و دووپاتی ئه‌وراستییه ده‌كاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێ : (( ولَقَدْ بَعَثْنَا فِي كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ واجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ ) { النحل: 36 } وات به‌راستی بۆناو هه‌موو ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا په‌یامبه‌رێكمان ناردووه، بۆ ئه‌وه پێیان بڵێ: ته‌نها خوا بپه‌رستن و، له ( تاغووت) و یاسا پوچه‌ڵه‌كان دووربن.
به‌ڵێ ئه‌و دووخاڵه : ( يهكتاپهرستی و وه‌لانانی تاغووت ) كه‌هه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌ی داویه‌تی به‌گوێی ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ئه‌ساس و بناغه‌ی گشت ئایینه‌كان و ئاينی پیرۆزی ئیسلامیشه .
یه‌كتاپه‌رستی و ته‌وحید كلیلی بانگه‌وازی گشت پێغه‌مبه‌ران ( علیه السلام ) بوه، هه‌ر به‌ووشه‌ی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستیش مرۆڤ دێته ناو ئیسـلامهوه ئه‌ویش ووشـهی ( أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمد رسول الله ) یه ، ده‌بێت كۆتا ووشه‌یه‌كیش بێت كه له‌دونیا پێی ده‌رده‌چێت چونكه پێشه‌وای ئایزمان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكی صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت : ( مَنْ كانَ آخِرُ كَلامِهِ لا إلهَ إلاّ الله دَخَلَ الجَنَّة ) { رواه } واته : هه‌ركه‌س كۆتا ووشه‌ی له دونیا ده‌رچوونی - لا إله إلا الله - بێت ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه ، هه‌ر ئه‌م ووشه گرنگه یه‌كه‌م واجب و كۆتا واجبێكیشه كه له‌سه‌ر مرۆڤ واجب كرا بێت، هه‌ر وه‌ك ده‌بینین كاتێك پیغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) موعاذی كوڕی جه‌به‌ل ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌نێرێت بۆ یه‌مه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌وازی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات پێی ده‌فه‌رموێت : ( إنك تأتى قوماً أهل كتاب ، فليكن أول ما تدعوهم إليه : عبادة الله وحده ، وفي رواية : فادعهم إلى شهادة أن لا إله إلا الله ، وأني رسول الله ، فإن هم أطاعوا لذلك فأعلمهم أن الله ، عز وجل ، افترض عليهم خمس صلوات في كل يوم وليلة ، فإن هم أطاعوا لذلك فأعلمهم أن الله تعالى ، افترض عليهم صدقة في أموالهم ، تؤخذ من أغنيائهم وتُردُّ إلى فقرائهم ، فإن هم أطاعوا لذلك فإيّاك وكرائم أموالهم ، واتق دعوة المظلوم ، فإنه ليس بينها وبين الله حجاب ) { اخرجه الشيخان } واته : تۆ ئه‌چیت لای گه‌ل و هۆزێك كه ئه‌هلی كتابن، با یه‌كه‌م شتێك كه بانگه‌وازیان بۆ ده‌كه‌یت په‌رستنی خوای گه‌وره بێت به تاك و ته‌نهایی له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتوه یه‌كه‌م شتێك كه بانگیان ده‌كه‌یت بۆی شایه‌تومان بێت كه شایتی بده‌ن كه جگه له‌خوای گه‌وره هیچ په‌رستراوێكی راسته‌قینه نیه و شایتهیش بده‌ن كه من پیغه‌مبه‌ری خودام، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد و گوێرایه‌ڵی ئه‌وه بوون فێریان بكه و تێ‌یان بگه‌یه‌نه كه په‌روه‌ردگار پێنج نوێژی له شه‌و رۆژێكدا له‌سه‌ر فه‌رز كردوون، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان كرد فێریان بكه كه خوای گه‌وره زه‌كاتی له‌سه‌ر فه‌رز كردون له سه‌روه‌ت و سامان و ماڵاتیاندا كه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌ربگیرێت و بدرێته‌وه به هه‌ژاره‌كانیان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شیان كرد ده‌خیلتم خۆت بپارێزیت له‌ماڵ و سامانیان، وه دیسان خۆتیش بپارێزه له دوعا ونزای كه‌سانی زوڵم لێكراو چونكه له‌نێوان نزا‌و دوعای ئه‌وان خوای گه‌وره‌دا هیچ ڕێگریه‌ك نیه له گیرا بوونی .
به‌م پێ یه بۆمان ڕوون بویه‌وه كه پێغه‌مبه‌ران ( علیهم السلام ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتنی نیگا و زانیاری و فه‌رمانه‌كانیان یه‌ك سه‌رچاوه بووه، هه‌ر هه‌مووشیان یه‌ك ئیلاهـ و یه‌ك مه‌عبود و یه‌ك خالقیان هه‌بووه، بانگهوازهكهشیان یه‌ك بانگه‌واز بووه ئه‌ویش بانگه‌وازی یه‌كتاپه‌رستی و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌واوی په‌رستراوه ده‌ستكرده‌كانی ده‌ستی مرۆڤه‌كان بووه، هه‌ر ئه‌م پایهمهشه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لهفهرموودهیهكیدا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت : ( إن مثلي مثل الأنبياء من قبلي ، كمثل رجل بنى بيتا ، فأحسنه وأجمله إلا موضع لبنة من زاوية ، فجعل الناس يطوفون به ، ويعجبون له ويقولون : هلا وضعت هذه اللبنة ؟ قال : فأنا اللبنة ، وأنا خاتم النبيين ) { رواه البخاری } .
واته : نموونه‌ی من و نموونه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێش من وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و پیاوه وایه كه خانوویه‌ك دروست ده‌كات، وپاشان زۆر به‌جوانی ڕێك وپێكی ده‌كات جگه له جێگای خشتێك نه‌بێت له گۆشه‌یه‌كی ئه‌و خانوه نه‌بێت، خه‌ڵكی دێن وده‌ڕۆن به‌چوار ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه و زۆر سه‌رسام ده‌بن به‌جوانی ئه‌و خانووه وده‌ڵێن : ئای حۆزگه جێگای ئه‌و خشته‌ش پڕ ده‌بویه‌وه ؟ پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمووی : من ئه‌و خشته‌م و من خاتم الانبیا‌ء و كۆتا پێغه‌مبه‌رم .
ئه‌ی خوای به‌رز و باڵاده‌ست هه‌روه‌ك چۆن كلیلی یه‌كتاپه‌رستی دینه‌كه‌ت فێر كردووین ئاواش كلیلی چوونه بهههشتیشمان پێ عه‌طا بكه‌یت إن شا‌ء الله .
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته