حكم الصيام بدون سحور

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: حكم الصيام بدون سحور
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه الشيخ ابن جبرين ـ رحمه الله تعالى ـ، ونصه: « يحدث كثيرا أن أصوم بدون سحور لأنني قد أنام في الساعة التاسعة مساء فهل صومي مقبول؟».
تأريخ الإضافة: 2009-08-30
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/231781
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

 

 

پرسیار :

زۆرجار وا ڕیك ده‌كه‌وێت به‌بێ پارشێوكردن ڕۆژوو ده‌گرم، چونكه ‌من شه‌وانه‌ كاتژمێر نۆی شه‌و ده‌خه‌وم وئیتر هه‌ڵناسم بۆ پارشێوكردن، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی من دروسته‌؟

وه‌ڵام :

پارشێوكردن سوننه‌ته ‌ومه‌رجێك نیه ‌بۆ دروست بوونی ڕۆژوو، چونكه ‌پارشێوكردن ده‌بیت به‌هۆی به‌هێزی وگورج وگۆڵی ڕۆژووه‌وان ویارمه‌تی ده‌ری له‌به‌جێهێنانی عیباده‌ت و كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ‌ئه‌گه‌ر مرۆڤ برسی بیت لاواز وكه‌م هێز ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش عیباده‌ت وكاری ڕۆژانه‌ی بۆ ناكرێت، نه‌فس وده‌روونی ئاده‌میزادیش مافی هه‌یه‌به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌، له‌و مافانه‌ش خوای گه‌وره ‌ڕێگای داوه ‌به‌به‌نده‌كانی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بخۆن وبخۆنه‌وه ‌هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سپێده‌ی به‌یانی هه‌ڵدێت وه‌ك خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : { وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ } (البقرة:187) . واته‌: بخۆن وبخۆنه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو به‌ڕوونی ‌به‌ره‌به‌یان وسپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وله‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ‌دیاری ده‌دات وتاریكی شه‌و لاده‌بات .

خوای گه‌وره ‌هه‌تاوه‌كو هه‌ڵاهاتنی سپێده‌ی به‌یانی ڕێگای داوه ‌كه ‌خواردن وخواردنه‌وه‌ بخورێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركه‌سێك پارشێوی ته‌رك كرد ونه‌یكرد ئه‌وه ‌ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح ودروسته‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانی پێ ناكرێت كه‌ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌، مادام ئه‌و كه‌سه‌وازی له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ هێنابێت له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو خۆر ئاوابوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای ته‌واوی ڕۆژووی جێ به‌جێكردوه‌، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ‌هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه ‌كه‌پارشێو ناكات سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) جێ به‌جێ نه‌ركدووه‌، كه‌ فه‌رمانی كردوه‌به‌كردنی وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( تسحروا فإن في السحور بركة ) { رواه مسلم } واته‌: پارشێو بكه‌ن چونكه ‌له‌پارشێوكردندا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌، یان له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌: (   فصل ما بين صيامنا وصيام اليهود أكلة السحر ) { رواه مسلم } واته‌: ئه‌و شته‌ی كه‌ڕۆژووی ئێمه‌و جوله‌كه ‌له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه ‌خواردنی پارشێوه‌، ئه‌مانه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر كه‌ له‌م باره‌یه‌وه ‌هاتوون، خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) //ibn-jebreen.com/ftawa.php .

Go to the Top