حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن
زمان: كوردی سوراني
موفتی: شێخ عه‌بدوالله عه‌بدولرحمان ئه‌لجبرین
وه‌رگێڕان: عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ ابن جبرين ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" زۆرجار وا ڕیك ده‌كه‌وێت به‌بێ پارشێوكردن ڕۆژوو ده‌گرم، چونكه ‌من شه‌وانه‌ كاتژمێر نۆی شه‌و ده‌خه‌وم وئیتر هه‌ڵناسم بۆ پارشێوكردن، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی من دروسته‌‌؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-08-30
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/231780
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

حوكمی ڕۆژوو به‌بێ پارشێو كردن

 

 

پرسیار :

زۆرجار وا ڕیك ده‌كه‌وێت به‌بێ پارشێوكردن ڕۆژوو ده‌گرم، چونكه ‌من شه‌وانه‌ كاتژمێر نۆی شه‌و ده‌خه‌وم وئیتر هه‌ڵناسم بۆ پارشێوكردن، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی من دروسته‌؟

وه‌ڵام :

پارشێوكردن سوننه‌ته ‌ومه‌رجێك نیه ‌بۆ دروست بوونی ڕۆژوو، چونكه ‌پارشێوكردن ده‌بیت به‌هۆی به‌هێزی وگورج وگۆڵی ڕۆژووه‌وان ویارمه‌تی ده‌ری له‌به‌جێهێنانی عیباده‌ت و كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ‌ئه‌گه‌ر مرۆڤ برسی بیت لاواز وكه‌م هێز ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش عیباده‌ت وكاری ڕۆژانه‌ی بۆ ناكرێت، نه‌فس وده‌روونی ئاده‌میزادیش مافی هه‌یه‌به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌، له‌و مافانه‌ش خوای گه‌وره ‌ڕێگای داوه ‌به‌به‌نده‌كانی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بخۆن وبخۆنه‌وه ‌هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌سپێده‌ی به‌یانی هه‌ڵدێت وه‌ك خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رموێت : { وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّوا الصِّيَامَ إِلَى اللَّيْلِ } (البقرة:187) . واته‌: بخۆن وبخۆنه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو به‌ڕوونی ‌به‌ره‌به‌یان وسپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت وله‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ‌دیاری ده‌دات وتاریكی شه‌و لاده‌بات .

خوای گه‌وره ‌هه‌تاوه‌كو هه‌ڵاهاتنی سپێده‌ی به‌یانی ڕێگای داوه ‌كه ‌خواردن وخواردنه‌وه‌ بخورێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ركه‌سێك پارشێوی ته‌رك كرد ونه‌یكرد ئه‌وه ‌ڕۆژووه‌كه‌ی صه‌حیح ودروسته‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمانی پێ ناكرێت كه‌ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه‌، مادام ئه‌و كه‌سه‌وازی له‌خواردن وخواردنه‌وه‌ هێنابێت له‌سپێده‌ی به‌یانیه‌وه‌ هه‌تاوه‌كو خۆر ئاوابوون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای ته‌واوی ڕۆژووی جێ به‌جێكردوه‌، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه‌نده ‌هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه ‌كه‌پارشێو ناكات سوننه‌تێكی پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم ) جێ به‌جێ نه‌ركدووه‌، كه‌ فه‌رمانی كردوه‌به‌كردنی وه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( تسحروا فإن في السحور بركة ) { رواه مسلم } واته‌: پارشێو بكه‌ن چونكه ‌له‌پارشێوكردندا به‌ره‌كه‌ت هه‌یه‌، یان له‌فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه‌: (   فصل ما بين صيامنا وصيام اليهود أكلة السحر ) { رواه مسلم } واته‌: ئه‌و شته‌ی كه‌ڕۆژووی ئێمه‌و جوله‌كه ‌له‌یه‌ك جودا ده‌كاته‌وه ‌خواردنی پارشێوه‌، ئه‌مانه‌و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تر كه‌ له‌م باره‌یه‌وه ‌هاتوون، خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی شێخ عبد الله بن عبد الرحمن بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) //ibn-jebreen.com/ftawa.php .

Go to the Top