صوم يوم الشك

رۆژووی رۆژی گومان
پرسیار: له‌شه‌وی سی ( ٣٠ ) شه‌عبان ده‌رچووین بۆ بینینی هیلال، به‌ڵام ئاسمان هه‌ور بوو و نه‌مانتوانی بیبینین، ئایا ده‌توانین له‌رۆژی سیهه‌مینی شه‌عبان به‌رۆژوو ببیین چونكه‌رۆژی گومان لێكراوه؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا
ئه‌مه‌یه كه ده‌وترێت پێی رۆژی گومان ( چونكه گومانی لێكراوه، ئایا كۆتا رۆژی شه‌عبانه یان یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زانه)، وهبهڕۆژوو بوون تێیدا حه‌رامه به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : " صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن غُبِّيَ ( أي خفي ) عليكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثين " رواه البخاري ( 1909 ) .
واته: به‌رۆژوو ببن به‌بینینی هیلالی مانگی ره‌مه‌زان، وهرۆژوو بشكێنن به‌بینینی هیلالی مانگی شه‌وال، وه‌ئه‌گه‌ر هیلالی مانگی ره‌مه‌زان دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌سی رۆژی مانگی شه‌عبان ته‌واو بكه‌ن.
وهعهمماری كوری یاسر ـ خوای گه‌وره لێیان رازی بێت ـ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌رۆژوو بێت له‌رۆژی گوماندا ، ئه‌وه سه‌رپێچی ئه‌با القاسم ـ پێغه‌مبه‌ر ـ كردوه صلى الله عليه وسلم . رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الترمذي 553 .
وهحافظ ابن حجر فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌ی عه‌ممار به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووی رۆژی گومان؛ چونكه صه‌حابی به‌بۆچوونی خۆی قه‌سه ناكات له خۆیه‌وه ...
وه‌زانایانی لیژنه‌ی دائیمه ده‌رباره‌ی رۆژی گومان فه‌رمویانه: سوننه‌ت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووگرتنی. فتاوى اللجنة 10/117 .
