رۆژووی رۆژی گومان

فه‌تواكان كارتی بابه‌ت
ناونیشان: رۆژووی رۆژی گومان
زمان: كوردی سوراني
موفتی: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
وه‌رگێڕان: عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی
پێداچوونه‌وه‌: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌ بڵاوكراوه‌كان: پێگه‌ی ئه‌لئیسلام پرسیار و وه‌ڵام www.islamqa.info
پوخته‌یه‌ك: پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌شه‌وی سی ( ٣٠ ) شه‌عبان ده‌رچووین بۆ بینینی هیلال، به‌ڵام ئاسمان هه‌ور بوو و نه‌مانتوانی بیبینین، ئایا ده‌توانین له‌رۆژی سیهه‌مینی ‌شه‌عبان به‌رۆژوو ببیین چونكه‌رۆژی گومان لێكراوه؟‌".
مێژوی زیادكردن: 2009-08-11
لینكی كورتكراو: http://IslamHouse.com/229875
ئه‌م ناونیشانه‌ پۆلێن كراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م پۆلێنانه‌
ئه‌م كارته‌ وه‌رگێڕاوه‌ به‌م زمانه‌: عه‌ره‌بی
پوخته‌یه‌كی فراوان

 

رۆژووی رۆژی گومان


 

پرسیار: له‌شه‌وی سی ( ٣٠ ) شه‌عبان ده‌رچووین بۆ بینینی هیلال، به‌ڵام ئاسمان هه‌ور بوو و نه‌مانتوانی بیبینین، ئایا ده‌توانین له‌رۆژی سیهه‌مینی ‌شه‌عبان به‌رۆژوو ببیین چونكه‌رۆژی گومان لێكراوه‌؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

ئه‌مه‌یه ‌كه ‌ده‌وترێت پێی رۆژی گومان ( چونكه‌ گومانی لێكراوه‌، ئایا  كۆتا رۆژی شه‌عبانه‌ یان یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زانه‌)، وه‌به‌ڕۆژوو بوون تێیدا حه‌رامه‌ به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : " صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن غُبِّيَ ( أي خفي ) عليكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثين " رواه البخاري ( 1909 ) .

واته‌: به‌رۆژوو ببن به‌بینینی هیلالی مانگی ره‌مه‌زان، وه‌رۆژوو بشكێنن به‌بینینی هیلالی مانگی شه‌وال، وه‌ئه‌گه‌ر هیلالی مانگی ره‌مه‌زان دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌سی رۆژی مانگی شه‌عبان ته‌واو بكه‌ن.

وه‌عه‌مماری كوری یاسر ـ خوای گه‌وره ‌لێیان رازی بێت ـ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌رۆژوو بێت له‌رۆژی گوماندا ، ئه‌وه ‌سه‌رپێچی ئه‌با القاسم ـ پێغه‌مبه‌ر ـ  كردوه‌ صلى الله عليه وسلم .  رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الترمذي 553 .

وه‌حافظ ابن حجر فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌ی عه‌ممار به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووی رۆژی گومان؛ چونكه ‌صه‌حابی به‌بۆچوونی خۆی قه‌سه‌ ناكات له خۆیه‌وه‌‌ ...

وه‌زانایانی لیژنه‌ی دائیمه ‌ده‌رباره‌ی رۆژی گومان فه‌رمویانه‌: سوننه‌ت به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووگرتنی. فتاوى اللجنة 10/117 .

 

Go to the Top