نصراني يسأل عن سبب تحريم لحم الخنزير

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: نصراني يسأل عن سبب تحريم لحم الخنزير
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد - حفظه الله -، ونصه: «لماذا يُحرِّم الإسلام الخنزير، مع أنه مخلوق من مخلوقات الله؟ ولماذا خلق الله الخنزير إذًا؟!».
تأريخ الإضافة: 2009-05-01
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/206096
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

گاور ( نصرانی )ێك پرسیاری هۆی حرام بوونی گوشتی به‌راز ده‌كات


 

پرسیار:بۆچی ئیسلام گوشتی به‌رازی حه‌رام كردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌راز دروستكراوێكه‌له‌دروستكراوه‌كانی خوا ؟ باشه‌ئیتر بۆچی خوا به‌رازی دروست كردوه‌؟

وه‌ڵام: الحمد لله ...

یه‌كه‌م: خوای گه‌وره‌ خواردنی به‌رازی حه‌رام كردوه‌به‌شێوه‌یه‌كی قه‌طعی، به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه ‌فه‌رموده‌ی خوای گه‌وره‌یه‌:{ قُلْ لا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَسْفُوحاً أَوْ لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ } الأنعام/145 .

واته‌: (ئه‌ی محمد (صلى الله عليه وسلم) پێیان بڵێ : من نابینم و ده‌ستم ناکه‌وێت له‌وه‌ی که‌وه‌حی و نیگام بۆ کراوه ‌هیچ خواردنێکی حه‌رامکراو له‌سه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که‌بیخوات، مه‌گه‌ر خواردنی مرداره‌وه‌بوو، یان خوێنێکی ڕ ێنراو، یان گۆشتی به‌راز، به‌ڕاستی ئه‌و قه‌ده‌غه‌کراوه‌هه‌ر پیسه‌ ...)

وه‌له‌به‌زه‌یه‌كانی خوای گه‌وره وئاسانكاریه‌كانی به‌سه‌رمانه‌وه‌، خواردنی پاكی بۆ موباح كردووین وته‌نها خواردنی پیسی لێ حه‌رام كردووین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:{ وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ } الأعراف/157

واته‌: شته‌خاوێن وپاكه‌كانیان بۆ حه‌ڵاڵ ده‌كات، وه‌شته‌پیسه‌كانیان لێ حه‌رام ( قه‌ده‌غه‌) ده‌كات.

وه ‌ئێمه‌ هیچ گومانێكمان نیه ‌له‌وه‌ی كه‌به‌راز ئاژه‌لێكی پیسه‌ وبوگه‌نه‌، وه‌خواردنیشی زیان به‌خشه ‌بۆ مرۆ ڤ ، پاشان ئه‌و ئاژه‌ڵه ‌له‌سه‌ر پیسی و شته ‌بۆگه‌نه‌كان ده‌ژێت، ئه‌مه‌ش ده‌رونی مرۆڤی ساغ وسه‌لامه‌ت ئاماده ‌نیه‌تامی بكات و بیخوات و مامه‌ڵه ‌بكات له‌گه‌ڵیدا .

دووه‌م: خواردنی گوشتی به‌راز زیان ده‌به‌خشێت به‌لاشه‌ی مرۆ ڤ ، وه‌بزیشكی تازه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌ڵماندوه‌، وه‌له‌و زیانانه‌ :

٭ گوشتی به‌راز یه‌كێكه ‌‌له‌و گۆشتانه‌ی كه‌وا مادده‌ی كولیسترۆڵی چه‌وری تێدایه‌، وه‌هه‌ر كاتێك زۆر بوو له‌خوێنی مرۆ ڤ دا ده‌بێته ‌هۆی تووش بوونی ته‌سه‌ڵبی شه‌رایین. وه‌زانایان سه‌لماندوویانه ‌که‌زۆریی ئه‌نتیبۆدی و هۆرمۆن و کۆلیسترۆل و چه‌وری هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات له‌ته‌ندروستیی مرۆ ڤ.

٭ گوشتی به‌راز وچه‌ورایه‌كه‌ی هۆكارێكه ‌بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی سه‌رطانی قۆلۆن و خۆێن و پرۆستاتا .

٭ گوشتی به‌راز وچه‌ورایه‌كه‌ی هۆكارێكه‌بۆ توش بوننی قه‌ڵه‌وی ونه‌خۆشیه‌كانی، كه‌وا به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت .

٭ مادده‌یه‌کی زیانبه‌خشی تر له‌گۆشتی به‌رازدا کرمی ترایكاینا ( trichina  ) یه‌، زۆرجار ئه‌م کرمه‌له‌به‌رازدا هه‌یه ‌که ‌ده‌گوازرێته‌وه ‌بۆ له‌شی مرۆ ڤ ؛ له‌ماسوولکه‌کانی دڵدا ڕاگیر ده‌بێت و ده‌بێته ‌هۆ ی مردن.

٭ گوشتی به‌راز وچه‌ورایه‌كه‌ی هۆكارێكه ‌بۆ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی تر...

سێهه‌م: ئه‌و قسه‌یه‌ی تۆ كه ‌ده‌ڵێیت : ئه‌گه‌ر خوارنی حه‌رامه‌باشه‌ بۆ خوا دروستی كرد؟

له‌وه‌ڵامدا پرسیارت لێ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین باشه ‌بۆ چی خوای گه‌وره ‌شه‌یطانی دروست كرد؟ ئایا مافی خوای گه‌وره ‌نیه ‌فه‌رمان به‌به‌نده‌كانی بكات به‌وه‌ی خۆی ویستی له‌سه‌ره‌؟ وه‌حوكمڕانیان بكات به‌و‌شێوه‌ی كه‌ده‌یه‌وێت، وه‌كه‌س ناتوانێ بڕیاری خوای گه‌وره ‌بگۆ ڕێ یا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، وه‌هیچ كه‌س ناتوانێت ووته‌كانی بگۆرێت .

ئایا واجب نیه ‌له‌سه‌ر به‌نده‌كانی هه‌ر كاتێك په‌روه‌ردگاریان فه‌رمانیان پێ به‌كات به‌شتێك بڵێین: بیستمان وفه‌رمانبه‌رییمان كرد ( سمعنا واطعنا ) .

 

له‌كۆتاییدا داواكارین له‌خوا گه‌وره‌ هیدایه‌تت بدات و ڕێگه‌ی ڕاستت پێ پیشان بدات.

Go to the Top