دروس وعبر من هجرة الرسول صلى الله عليه وسلم
وانه‌كانی هجره‌تی
پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ مه‌دینه
سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وه‌ر و میهره‌بان درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی كوڕی عه‌بدوڵڵای و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
په‌روه‌ردگاری به‌سۆزو میهره‌بان موحه‌مه‌دی كۆتا پێغه‌مبه‌ری هه‌ڵبژارد تاوه‌كو هزرو بیری مرۆڤه‌كان له‌بت په‌رستی یه‌وه‌بگۆڕێت بۆ یه‌كتاپه‌رستی خۆی تاوه‌كو له‌و ڕێگایه‌وه‌دڵ وده‌روونیان به‌ڕووناكی ئیمان ئاوه‌دانكاته‌وه‌و له‌ژه‌نگ وژاری بت په‌رستیش پاكیان بكاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌سانی خاوه‌ن ژیری و خاوه‌ن هۆش هه‌ر زوو خێرا وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودایان دایه‌وه( صلی الله علیه وسلم ) ، كه‌سانێكی تری گه‌مژه‌و بیر‌و هۆش پووچیش بوونهڕێگر و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یدا ، و هه‌موو ڕێگایهكیشان گرته‌به‌ر تاوه‌كو په‌یامی ئیسلام و یه‌كتاپه‌رستی نهگاتهگوێ و مرۆڤه‌كان و ده‌ستیان كرد به‌ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌دانی شوێن كه‌وتوان و هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو پێغه‌مبه‌ری ئازیز (صلی الله علیه وسلم ) سه‌یری ده‌كرد كه‌له‌توانایدا نیه ڕێگری بكات له‌و ههمووهئهشكهنجهو ئازاره، بیری لهوهكردهوهكهجێگایهكی دیكهههڵبژێرێت تاوه‌كو خۆی و هاوهڵهبهڕێزهكان به‌ئازادی به‌ندایه‌تی خوای گه‌وه‌ره‌ی تیادا بكه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شی ڕزگار بكات كهئهشكهنجهو ئازار ده‌دران .
ئه‌وه‌بوو پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی شاری مه‌دینه‌ی مننهوهرهی هه‌ڵبژارد تاوه‌كو كۆچی بۆ بكات به‌و كۆچه‌ش یه‌كه‌م به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زراند .
نامه‌وێت له‌وه‌زیاتر سه‌رتان به‌پێشه‌كی بابهتهكهمهوهبئێشێنم هه‌ر كه‌س له‌و كۆچكردنهوورد ببێته‌وه‌و بهیاشی دیراسه‌ی بكات ئه‌وا چه‌ند وانه‌و ئامۆژگاریه‌كی زۆر به‌نرخی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ، له‌وانه‌ش :
یه‌كه‌م : له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مرۆڤ پشت به‌خوای گه‌وره ده‌به‌ستێت پێویستهلهههمان كاتیش‌دا هه‌موو ئه‌و هۆكار و ئهسبابهمادیهكانی له‌بیر نه‌چێت ، هه‌روه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) لهسهرهتاوهعهلی كوڕی طالبی له‌جێگاكه‌ی خۆی دانا ، تاوه‌ك بێ باوه‌ڕه‌كان وا بزانن كه‌خۆی له‌وێ ماوه، دواتریش ئه‌بو به‌كری صدیقی هه‌ڵبژارد بۆ هاوه‌ڵی سه‌فه‌ره‌كه‌ی ، بۆ شاره‌زای ڕێگاكه‌ش عه‌بدوڵڵای كوڕی ئهریقطی ده‌ست نیشان كرد ، چونكهكهسێكی زۆر شاره‌زا و چاو كراوه‌ی ته‌واوی ڕێگاكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌بوو ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌سمای كچی ئه‌بو بهكریشی دانابوو كه‌نان و توێشووی سه‌فه‌ریان بۆ بهێنێت ، عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌بو به‌كریش هه‌واڵی شاری مه‌ككه‌یان بێ بگه‌یه‌نێت ، له‌سه‌روو هه‌موو ئهمانهوهپاراستنی نهێنی و زانیاری ئه‌م كۆچهكهتهنها به‌هاوه‌ڵی سهفهرهكی ئه‌بوو به‌كر بڵێت ( خوای لێ ڕازی بێت ) ، له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری ئه‌م هه‌موو هۆكار و ئیحتیاطانهپێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ( توكل ) و پشت به‌ستن به‌په‌روه‌ردگاری له‌یاد نه‌كردبوو .
دووه‌م : یه‌ك لای بوونهوهودڵسۆزی بۆ خوای گه‌وره‌و په‌یامه‌كی ( الاخلاص ) و دوور كهوتنهوهلهمهرامی شه‌خصی و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌گه‌ر له‌پێناو خوای گه‌وره‌و پهیامهپیرۆزهكهی نه‌بوایه، ئه‌یتوانی له‌شاری مهككهبمێنێتهوهو هه‌رچیه‌كیشی داوابكردایهلهبێباوهڕهكانی مهككهبۆیان جێ به‌جێ ده‌كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و وازی بهێنایهلهبانگهوازهكهی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌كرد و ئاماده‌بوو هه‌موو ئێش و ئازار و ناڕه‌حه‌تی و غه‌ریبیه‌ك قبوڵ بكات له‌پێناو خوای گه‌وره‌و چه‌سپاندی یهكتپهرستی په‌روه‌ردگار .
سێهه‌م : میانه‌ڕه‌وی و ئیعتدال له‌كاتی خۆشی و ناخۆشیدا ، به‌و مانایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و ڕۆژه‌ی لهمهككهدهرچوو كه‌چه‌ند به‌دڵ ته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی ده‌رچوو ، متمانه‌و ثقهی به‌په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست لاواز نه‌بوو ، به‌هه‌مان شێوه‌ش كاتێك به‌سه‌ر به‌رزی له‌فه‌تحی مه‌ككه‌دا دهگهڕێتهوهئهو شارهبههیچ شێوه‌یه‌ك بیر لهتۆڵهسهندنهوهناكاتهوه، دڵ و ده‌روونی چۆن بوو كاتێك ئازار ده‌درا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌بوو كاتێكیش كهبانگهوازهكهی هه‌موو نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گرت ، چونكهئهو هاتوهڕهحمهت و به‌ره‌كه‌ت بێت بۆ ته‌واوی سه‌رزه‌وی ، هه‌ر بۆیهكاتێكیش دێته‌وه‌بۆ مهككهلهههمویان ده‌بورێت چه‌ند كه‌سێكس زۆر كه‌م نه‌بێت .
چواره‌م : لههجرهت و كۆچهوهئهوهفێر ده‌بین كه‌سه‌ره‌نجام و عاقبه‌ت بۆ خواناسان و له‌خواترسانه، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) و هاوهڵهبهڕێزهكان ناڕه‌حه‌تی و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆریان چه‌شت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بانگهوازهكهوهو دواترڵیش له‌ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پت په‌رست و بێباوه‌ڕاندا ، زه‌مه‌نێك باوه‌ڕداران ژێر ده‌سته‌وه‌و لاواز بوون ، به‌ڵام ئه‌وه‌تانێ په‌روه‌ردگار هجره‌ت و كۆچكردن بۆ مهدینهدهكات به‌سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتن و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، ئه‌و هاوهڵهبهڕێزانهی كه‌له‌شاری مه‌ككه‌دا لاواز و ئه‌شكه‌نجه‌ده‌دران و ژێر ده‌سته‌ی بێباوه‌ڕان بوون ، پاش كۆچكردن خوای گهورهعززهتی پێبه‌خشین و موڵكی كسری و ڕۆمی خسته‌ژێر ده‌ست و حوكمیانهوه.
پێنجه‌م : ڕاوه‌ستاوی و ثه‌باتی ئه‌هلی ئیمان ، ئه‌وه‌ش له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك كهئهبوو به‌كری صدیق ( خوای لێ ڕازی بێت ) به‌پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ده‌ڵێت لهئهشكـــــهوتی ( ثور ) ، ئه‌گه‌ر بێاوه‌ڕان سه‌یری قاچی خۆیان بكه‌ن ده‌مان بینن ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامی ئه‌بو به‌كردا زۆر به‌باوه‌ڕ بوون به‌خوای گهوهرهپێ ی ده‌ڵێت : (ما ظنّك باثنين الله ثالثهما ) واته: گومانت چۆنهبهدوو كه‌س كهسێههمیان په‌روه‌ردگار بێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێنێت كه‌باوه‌ڕدار و شوێن كه‌وتوانی ئیسلام زۆر دڵنیان له‌وه‌ی كهپهروهردگاری باڵاده‌ست له‌كاتی ناڕه‌حه‌تیدا دێت بههانایانهوهوبێ ئاگا نیه لێیان و ده‌یان پارێزێت ، به‌مه‌رجێك ئه‌وانیش له خۆشی و ئاشتیدا په‌روه‌ردگاریان له‌یاد نه‌كردبێت .به‌پێچه‌وانه‌ی درۆزن و دووڕوهكانهوهكهتهنها بهتاكهههڵوێستێكی ناڕه‌حه‌ت و ناخۆش خێرا په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی ناڕه‌حه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری ناگرن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا .
شه‌شه‌م : هه‌ركه‌س به‌رنامه‌و سنووره‌كانی خوای گهورهبپارێزێت بێگومان په‌روه‌ردگاریش ئه‌و ده‌پارێزێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) به‌چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاوهڵهبهڕێزهكانیدا بوون به‌كاروانی یه‌كه‌م و به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه‌و هه‌موو ناخۆشی و ئێش و ئازارێكیان قبوڵ كرد له‌پێناو خوادا ، پهرورهدگاریش ئه‌وانی پاراست و ڕگاری كردن له‌ده‌ست بێباوه‌ڕان ، كاتێك سه‌رنج ده‌ده‌یت كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا به‌هه‌موو باوهڕبونێك به‌خوای گه‌وره(صلی الله علیه وسلم ) پاش ئه‌وه‌ی كهخۆڵ ده‌پرژێنێت به‌سه‌ر پت په‌رسته‌كاندا و پشت به‌خوا ده‌به‌ستێت و به‌ناویاندا تێپه‌ڕ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بیبینن و هه‌ستی پێ بكه‌ن ، ئهوهیهمانای ( احفظ الله یحفظك ) .
حه‌وته‌م : سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌ردگار له‌گه‌ڵ ئارام گرتندایه، په‌روه‌ردگار ده‌یتوانی بێ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) و هاوه‌ڵه‌كانی تووشی ناڕه‌حه‌تی و ئازار و ئهشكهنجهببن سه‌ریان بخات و دینه‌كه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌بزانین ئهوهلهسوننهتی خوای گه‌وه‌ره‌دا نیه ، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ده‌یه‌وێت بزانێت تا چ ڕاده‌یه‌ك ئیمانداران خۆ گرن و به‌رگه‌ی ناڕه‌حه‌تیه‌كان ده‌گرن ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ ئه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌شی به‌رزتر بكاته‌وه‌و بیش بێت به‌وانه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی ئیمانداران له‌سه‌ر صه‌بر و خۆڕاگری .
هه‌شته‌م : هجره‌ت و كۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) بوو به‌مایه‌ی زیاتر بڵاو بوونه‌وه‌و ناساندنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌مه‌ككه‌دا بمایاته‌وه، قه‌تیس ئه‌ما و بێباوه‌ڕان بانگه‌وازه‌كه‌یان كپ ده‌كرده‌وه.
نۆیه‌م : هه‌ر كه‌س له‌پێناو خوای گهورهواز له‌ماڵ و سه‌روه‌ت سامانی دونیا بهێنێت په‌روه‌ردگار له‌دونیاو قیامه‌تیشدا به‌باشتر و چاكتر تۆڵه‌یان بۆ ده‌كاته‌وه، باوه‌ڕداران له‌مه‌ككه‌دا له‌پێناو په‌روه‌ردگاریان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له‌ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان ، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوای گهورهموڵكی سه‌رزه‌وی خسته‌ژێر ده‌ستیانه‌وه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی كردن .
ده‌یه‌م : كۆچ و هجره‌تی نه‌به‌وی وه‌رچه‌رخانێكی یه‌كجار گه‌وره‌بوو له‌مێژووی موسڵماناندا ، وه‌رچه‌رخان له‌لاوازی بێ دهسهڵاتیهوهبۆ دروست كردنی ده‌وڵه‌ت و ئیمراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی ئیسلام كهپاشتر رۆژهه‌ڵات و ڕۆژئلوای گرته‌وه.
یانزهه‌م : به‌رزڕاگرتنی ڕۆڵی مزگه‌وت و خودا په‌رستی تیایدا ، یه‌كه‌م كاری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌یه‌كه‌م ڕۆژی گهشتنیهوهبهشاری مهدینهدروست كردنی مزگه‌وت بوو ، چونكهمزگهوت تاكهجێگایهك بوو له‌و ڕۆژگاره‌دا بۆ كۆكردنه‌وه‌و به‌یه‌ك گه‌شتنی باوه‌ڕ داران به‌یه‌كتر ، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش مزگه‌وت ئه‌و جێگایه‌بوو كه‌موسڵمانان به‌ئاشكرا و به‌كۆمه‌ڵ نوێژ و به‌ندایه‌تیان تیادا ده‌كر ، كهڕۆژگارێك بوو هه‌موویان به‌نهێنی و بهفهردی نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا ، ڕۆڵی مزگه‌وت له‌و ڕۆژگاره‌دا باره‌گای سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوو .
دوانزه‌هه‌م : گرنگی ڕۆڵی ئافره‌ت له‌م كۆچهپڕ بایه‌خه‌دا ، وه‌ك باسمان كرد ، ئه‌و ڕۆڵه‌ی ئه‌سمای كچی ئه‌بو به‌كری صدیق بینی ( خوایان لێ ڕازی بێت ) هیچی كه‌متر نه‌بوو له‌ڕۆڵی پیاوان ، كاتێك توێشه‌به‌ره‌كه‌ی پڕ ده‌كر له‌نان و خواردن و زۆر به‌جه‌رگ و دڵێكی پڕ له‌ئیمان و چاو نه‌ترسیه‌وه دهیگهیاندهپێغهمبهری خوا (صلی الله علیه وسلم ) و باوكی به‌ڕێزی .
سیانزه‌هه‌م : نه‌هێشتنی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و دوژمنایه‌تی و خوێن ڕشتن ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا برایه‌تیه‌كی به‌هێزی خسته‌نێوان هاوهڵهكانیهوهلهمهاجر و ئه‌نصاریه‌كان ، چونكهپێش هجره‌ت دوژمنایه‌تیه‌كی گه‌وره‌هه‌بوو له‌نێوان هه‌ردوو قه‌بیله‌ی ئه‌وس و خه‌زره‌ج ، به‌كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و دوژمنایه‌تی یهنهما ، و برایه‌تی و خۆشه‌ویستی جێگای گرته‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵی به‌هێزی بانگه‌وازی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بوو ، ئیسلام هات جیاوازی چینایه‌تی و ڕه‌نگ و كویلهو گه‌دای نه‌هێشت و هه‌موو لایه‌كی كردهبرای یه‌كتر .
له‌كۆتایدا ته‌نها ئهوهماوهبڵێم كۆچی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم ) بۆ مهدینهههڵهاتنی نوور و به‌ره‌كه‌ت و ڕۆژگاری ئیسلام بوو بۆ ته‌واوی سه‌ر زه‌وی .
سبحان ربك رب العزة عما یصفون وسلام علی المرسلین والحمد لله رب العالمین
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم .