مجموعة فتاوى حول صوم عاشوراء

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: مجموعة فتاوى حول صوم عاشوراء
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: مجموعة من فتاوى فضيلة الشيخ محمد صالح العثيمين ـ يرحمه الله تعالى ـ واللجنة الدائمة حول صوم عاشوراء.
تأريخ الإضافة: 2009-01-06
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/191183
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا
203.5 KB
فتح: كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا.doc
2.
كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا
76.6 KB
فتح: كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا.pdf
نبذة موسعة

 

كۆمه‌ڵه ‌فه‌توایه‌ك سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووی عاشورا

 

 

 

١ - پرسیار كرا له‌شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت )

ئایا دروسته‌ته‌نها ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا بگیرێت و هێچ ڕۆژێك له‌پاش و پێشیه‌وه‌نه‌گیرێت ؟ چونكه‌من له‌یه‌كێك له‌گۆڤاره‌كاندا فه‌توایه‌كم خوێند‌وه‌ته‌وه‌كه‌مه‌فهومه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌كه‌دروسته‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بیت ، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه‌ئێستا جوله‌كه‌له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو نابن و ئه‌و كه‌راهه‌ته‌ی نه‌ماوه‌؟

وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :

كه‌راهه‌تی به‌ته‌نها گرتنی ڕۆژی عاشورا مه‌سه‌ئه‌له‌یه‌كی یه‌ك ڕا نیه‌لای زانایان ، چونكه‌له‌ناو زانایاندا كه‌سانێك هه‌ن باوه‌ڕیان وایه‌هیچ كه‌راهه‌تێكی نیه‌، به‌ڵام باشتر وئه‌فضه‌ل وایه‌مرۆڤی موسڵمان ڕۆژی نۆیه‌م بگرێت، تا ڕۆژی یانزه‌هه‌م، واته‌ڕۆژێك پێشتر،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ده‌فه‌رموێت : (لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع ) واته‌: ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ ساڵی ئاینده‌ئه‌وا من ڕۆژی نۆیه‌م ده‌گرم ، واته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی ده‌یه‌م كه‌(عاشورا) ده‌كات ،زانایانیش له‌م باره‌یه‌وه‌سێ شێوه‌یان باسكردوه‌:

١-ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر و ڕۆژێك پاشتر بگیرێت .

٢-ئه‌وه‌یه‌كه‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا بگیرێت .

٣-ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر یان ڕۆژێك پاشتر بگیرێت .

ئه‌وه‌شیان باسكردوه‌كه‌به‌پله‌به‌ندی ته‌واوتر ئه‌وه‌یه‌كه‌ڕۆژێك پێشتر و ڕۆژێك پاشتر بگیرێت، به‌پله‌ی دووه‌م ئه‌وه‌ش دێت كه‌ڕۆژی نۆیه‌م و ده‌یه‌م بگیرێت ، به‌پله‌ی سێهه‌میش ئه‌وه‌ی كه‌ڕۆژی ده‌یه‌م و یانزیه‌م بگیرێت ،به‌پله‌ی چوارهه‌میش ئه‌وه‌یه‌كه‌به‌ته‌نها ڕۆژی عاشورا بگیرێت ، واش ده‌رده‌كه‌وێت و منیش وا ده‌بینم كه‌به‌ته‌نها گرتنی ڕۆژی عاشورا هیچ كه‌راهه‌تێكی نیه ،به‌ڵام ئه‌فضه‌ل و باشتر وایه‌كه‌رۆژێك پێشتری یان پاشتری بگیرێت .

٢ - پرسیارێكی تریشی كرا له‌ شێخ محمد صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) .

ئێستا وه‌ره‌قه‌یه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌و فه‌ضلی مانگی موحه‌ڕه‌م و گرتنی ڕۆژووی عاشورای تیادا هاتووه‌، جا ئه‌مه‌ش ده‌قی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌خوای گه‌وره‌پاداشتی خێرتان بداته‌وه‌وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه‌بزانن ئایا ئه‌وه‌ی تیایدا هاتوه‌ڕاست و دروسته‌یان نا، له‌وه‌ره‌قه‌كه‌دا هاتوه‌كه‌ عن ابن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم صام يوم عاشوراء وأمر بصيامه. متفق عليه. واته‌: ئیبن وعه‌باس ( خوا له‌خۆی و باوكیشی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌له‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) كه‌ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بووه‌ و فه‌رمانی كردوه‌به‌خه‌ڵكیش كه‌به‌ڕۆژوو بن ، هه‌روه‌ها هاتوه‌وعنه أيضاً قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "لئن بقيت إلى قابل لأصومن التاسع"، رواه مسلم.  واته‌: هه‌ر له‌ئیبن و عه‌باسه‌وه‌ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌پێغه‌مبه‌ری خــــوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن باقی بێت بۆ ساڵی ئاینده‌ئه‌وا له‌گه‌ڵ ڕۆژی عاشورادا هڕۆژێكیش پێش ئه‌وه‌به‌ڕۆژوو ده‌بم .

هه‌ر وه‌ها هاتوه‌ : عن أبي قتادة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم سُئل ذات يوم عن صوم يوم عاشوراء فقال: "يكفر السنة الماضية"، رواه مسلم.

واته‌: ئه‌بی قه‌تاده‌( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌كه‌ڕۆژێك پرسیار كرا له‌پێغه‌مه‌بری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) سه‌باره‌ت به‌ڕۆژووبونی ڕۆژی عاشورا، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : گوناهی ساڵێكی پێشتر ده‌سڕێته‌وه‌ .

دیسان هه‌ر له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا كه‌بڵاوكراوه‌ته‌وه‌فه‌رموده‌یه‌كی تر هاتوه‌كه‌ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی ، : عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: "أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم، وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل"، رواه مسلم.

واته‌: ئه‌بو هوره‌یره‌( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووی ، كه‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : باشترین ڕۆژویه‌ك دوای ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مناگی موحه‌ڕه‌مه‌( واته‌ڕۆژووی عاشورا ) وباشترین نوێژێكیش دوای نوێژه‌فه‌رزه‌كان شه‌و نوێژه‌.

ئه‌وجا له‌كۆتای ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا ئه‌م ئامۆژگاریه‌هاتوه‌كه‌كه‌ڵێت : ئه‌ی برای موسڵمان كه‌واته‌ڕۆژی نۆهه‌م و ده‌یه‌می مانگی موحه‌ڕه‌م ، یان ڕۆژی ده‌یه‌م و ڕۆژی یانزه‌هه‌م به‌ڕۆژوو به‌تاوه‌كو ئه‌و پاداشته‌گه‌وره‌یه‌ت به‌نضیب ببێت ئین شاالله ، جا خۆ ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌ڕۆژوو بوویت ، واته‌ڕۆژی نۆهه‌م و ده‌یه‌م و یانزه‌هه‌م ئه‌وه‌زۆر باشتر وچاكتره‌و به‌و كاره‌شت ئه‌و ئه‌جره‌ش به‌ده‌ست ده‌هێنین كه‌له‌هه‌موو مانگێك سێ رۆژ به‌ڕۆژوو بیت، پێغه‌مه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) له‌م باره‌یه‌وه‌ده‌فه‌رموێت : ڕۆژووی سێ ڕۆژ له‌هه‌ر مانگێك وه‌ك ڕۆژوو گرتنی ساڵه‌كه‌به‌گشتی وایه‌.

خوای گه‌وره‌ش ئێمه‌و ئێوه‌موه‌فه‌ق بكات له‌سه‌ر كار و كرده‌وه‌ی خێر .

وه‌ڵامی شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :

ئه‌وه‌ی له‌و وه‌ره‌قه‌یه‌دا هاتووه‌له‌سه‌ر فه‌ضل و گه‌وره‌ی و پاداشتی ڕۆژووی مانگی موحه‌ڕه‌م و عاشورا هه‌مووی صه‌حیح و دروستن .

3- پر سیار كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی فه‌توای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا چ شتێك پێویسته‌له‌سه‌ر مرۆڤی موسڵمان كه‌له‌ڕۆژی عاشورا دا بیكات ؟ ئایا ئه‌م ڕۆژه‌ش زه‌كاتی سه‌ر فیطره‌ی هه‌یه‌؟

وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی فه‌توای عه‌ره‌بستانی سعودیه‌:

مه‌شروعه‌بۆ مرۆڤی موسڵمان كه‌ڕرۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بێت و به‌كارێكی سوننه‌ت داده‌نرێت ، له‌سه‌ره‌تاشه‌وه‌كه‌ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز و واجب نه‌بوو بوو ، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌موسڵمانان كه‌ڕۆژی عاشورا به‌ڕۆژوو بن ، به‌ڵام كاتێك كه‌مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌رز بوو له‌سه‌ر موسڵمانان، ئیتر حوكمی ه‌ۆژووی عاشورا به‌واجبی نه‌ما و هه‌ركه‌س ئه‌یتوانی كه‌به‌رۆژوو بێت یان به‌ڕۆژوو نه‌بێت ، واته ( حوكمه‌كه‌ی له‌واجبه‌وه‌گۆڕا بۆ سوننه‌ت - وه‌رگێڕ ) ، بۆ مه‌سئه‌له‌ی زه‌كاتی سه‌ر فطره‌ش نه‌خێر ڕۆژووی عاشورا زه‌كاتی سه‌ر فطره‌ی نیه‌.

 

خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌مووان بێت و درودو ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر و ئه‌هل و به‌یت و هاوه‌ڵانی

Go to the Top