النصيحة قبل شهر رمضان

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: النصيحة قبل شهر رمضان
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: كان السلف يدعون الله ستة أشهر أن يبلغهم رمضان، ويدعونه ستة أشهر أن يتقبل منهم رمضان، فأين أنت من هؤلاء؟
تأريخ الإضافة: 2008-08-19
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/173274
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
ئامۆژگاری له‌پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان
514 KB
فتح:  ئامۆژگاری له‌پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان.doc
2.
ئامۆژگاری له‌پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان
202.6 KB
فتح: ئامۆژگاری له‌پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان.pdf
نبذة موسعة

 

 ئامۆژگاری له‌پێش هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان

 

 

 

خوێنه‌ری به‌ڕێزم: بزانه‌كه‌وا مانگی ڕه‌مه‌زان، مانگی قورئانه‌،مانگی چاكه‌كردنه‌،مانگی ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌ویه‌بۆ لای خوای گه‌وره‌، مانگی لێخۆش بوون و سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه‌، مانگی دابه‌زینی به‌زه‌ییه‌كانه‌،مانگی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانه‌، ئه‌و مانگه‌یه‌كه تێیدا‌ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێین، مانگی به‌ستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كانه‌.

ئامۆژگاری گشتی( 1 ):

ئامۆژگاری یه‌كه‌م:نزاكردن و پارانه‌وه‌تا خوای په‌روه‌ردگار بتگه‌یه‌نێته ‌ئه‌و مانگه‌پیرۆزه‌له‌باشترین كاتی ژیانتدا، تاكو له‌په‌رستش و به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوای گه‌وره‌، كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بی به‌تایبه‌تی له‌كاتی رۆژ و شه‌ونوێژكردندا، چونكه‌له‌م باریه‌وه‌ئه‌نه‌سی كوری مالیك خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه‌كاتێك پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست پێی ناوه‌ته‌مانگی ره‌جه‌ب فه‌رموویه‌تی ( اللهم بارك لنا فی رجب وشعبان وبلغنا رمضان ) واته‌خوای گه‌وره‌به‌ره‌كه‌تمان بۆ بخه‌ره‌مانگی ره‌جه‌ب و شه‌عبانه‌وه‌و به‌سه‌لامه‌تی بمانگه‌یه‌نه‌ره‌مه‌زان .

ئامۆژگاری دووه‌م : سوپاس گوزاری و شوكرانه‌بژێری له‌سه‌ر گه‌یشتن به‌م مانگه‌، ئیمام نه‌وه‌وی له‌م باره‌یه‌وه ‌له‌كتێبی ئه‌زكاردا ده‌فه‌رموێت ( اعلم انه‌یستحب لمن تجددت له‌نعمة ظاهرة ‌أو اندفعت عنه ‌نقمة ‌ظاهرة أن يسجد شكرا لله‌ تعالی أو یثني بما هو أهله ) باش وایه ‌ئیماندار له‌كاتی تازه‌بونه‌وه‌ی نیعمه‌ته‌كان یا لاچونی به‌ڵا سوجده‌ی شوكرببات یاخود سوپاس گوزاری نیعمه‌ته‌كانی خوداوه‌ند بێت ...

ئامۆژگاری سێه‌م : زانیاری و زانین به‌حوكمه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان چونكه‌پێویسته‌په‌رستشی خوابكه‌ین له‌سه‌زانین و شاره‌زایی ، و هه‌روه‌ها سازش نه‌كه‌ین به‌زاڵبونی نه‌زانی به‌رامبه‌ر كاروباری دینه‌كه‌مان له‌وانه‌ی كه‌فه‌رزكراون له‌سه‌رمان وه‌ك رۆژوو سه‌رجه‌م په‌رستشه‌كانی دیكه‌شاره‌زایش له‌به‌ر ئه‌وه‌كه‌سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی سه‌رشانمان به‌راست و دروستی ئه‌نجام به‌ین به‌و شێوه‌ی خوای گه‌وره‌داوای لیكردوین .

ئامۆژگاری چواره‌م : پێویست ده‌كات پیشوازی لێبكه‌ین به‌یه‌ك لایی بونه‌و وازهینان له‌تاوان و كه‌م ته‌رخه‌می و ته‌وبه‌كردن به‌راست گۆیی له‌هه‌موو تاوانه‌كانمان و خۆدامالین لییان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆیان چونكه‌مانگی ره‌مه‌زان هه‌لێكی زیرینی ته‌وبه‌كردنه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێت ( وتوبوا إلى الله‌ جميعا أيها المؤمنون لعلكم تفلحون ) .

ئامۆژگاری تایبه‌ت:

یه‌كه‌م: بۆ ئه‌و لاوان و كچانه‌ی توشیی تاوان بوونه‌ :

پێم خۆشه‌چه‌ند ئامۆژگارێیك ئاراسته‌ی لاوان و كچانی به‌ڕێز بكه‌م، چونكه‌مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌وره‌ترین هه‌ل و فرسه‌ته‌بۆیان كه بگه‌ڕێنه‌وه ‌بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار‌ .

بێ گومان هه‌موو مرۆڤێك ( ته‌نها پێغه‌مبه‌ران ـ علیهم الصلاة والسلام ـ نه‌بێت ) توشی تاوان ده‌بێت، به‌ڵام ده‌ڕگای ته‌وبه‌ كراوه‌یه ‌بۆ هه‌موو كه‌سێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ‌به‌زه‌یی زۆره‌و پێی خۆشه ‌به‌نده‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای، بۆیه‌ده‌بێت ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌توشی تاوان بوونه‌با هه‌ر له‌ ئێستاوه ‌ته‌وبه‌بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌مانگی ڕه‌مه‌زان زیاتر نزیك ببنه‌وه‌له‌خوای گه‌وره‌به‌كردنی به‌رستش و به‌ندایه‌تی.

لاوان و كچانی به‌ڕێز: ئه‌گه‌ر ئێوه ‌له‌و كه‌سانه‌ن كه‌توشی نه‌خۆشی دڵداری بوونه‌، ئه‌وه ‌ته‌وبه ‌بكه‌ن ‌و واز له‌و كاره‌ناشه‌رعیه‌ بهێنن‌ .

خوشكی سفور: هه‌ل و فرسه‌تێكی گه‌وره ‌له‌پێشتدایه‌ بۆ خۆ داپۆشینت، چی تر له‌و تاوانه‌ مه‌مێنه‌وه و، بگه‌ڕێره‌و بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاستی، چونكه‌ مانه‌وه‌ت له‌سه‌ر سفور و خۆ دانه‌پۆشینت مانای دژایه‌تی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌، دیاره‌ئه‌مه‌ش تاوانێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه‌...

دووه‌م: بۆ مامۆستایان و بانگخوازان:

مامۆستیان و مه‌لا به‌ڕێزه‌كان و هه‌موو بانگخوازێكی ئازیز لێپرسراویه‌تیان زیاتره‌ له‌خه‌ڵكانی تر، چونكه‌هه‌ر ئه‌وانن ‌ئه‌ركی روون كردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلامیان له‌سه‌ر شانه‌، بۆیه‌ده‌بێت هه‌ر له‌ئێستاوه ‌به‌رنامه ‌ڕێژی بكه‌ن بۆ چۆنیه‌تی بانگه‌وازكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی و پێشكه‌ش كردنی بابه‌تی ئاینی له‌ڕێگه‌ی ڕادیو و ته‌له‌فزیون و ئه‌نته‌رێت و مینبه‌ره‌كانه‌وه‌.. با به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌ببێته ‌هۆكارێك بۆ هیدایه‌تدانی خه‌ڵكی...وه‌زۆر گرنگه‌كه‌هاوكاری هه‌بێت له‌نێوان مامۆستایان و بانگخوازان له‌بواری بانگه‌وازكردندا...

سێیه‌م : بۆ ده‌سه‌ڵاتداران :

ڕاسته‌له‌وڵاتی ئێمه‌ده‌سه‌ڵاتداران عه‌لمانین، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن كه‌وا حوكم ڕانی خه‌ڵكێك ده‌كه‌ن له‌كوردستان زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری موسڵمانن، بۆیه‌وه‌كو ئامۆژگارێیك ده‌یڵێم كه‌وا هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان هه‌ل و فرسه‌تێكی گه‌وره‌یه‌بۆ هه‌موو خاوه‌ن ده‌سڵاتێك كه‌وا بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌، پاشان با له‌خوا بترسن و نه‌بنه‌مایه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی تاوان له‌وه‌ڵاتدا به‌تایبه‌ت له‌مانگی ڕه‌مه‌زان ، چونكه‌ڕێز گرتن له‌موسڵمانان ئه‌ركی سه‌رشانیانه‌...وه‌هه‌وڵی ئه‌وه ‌بده‌ن كه‌وا ڕێگر بن له‌هه‌ر تاوانێك كه‌به‌ئاشكرا بكرێت له‌شوێنه‌گشتیه‌كان، وه‌كو‌بازار و باخچه‌كان و دوائیره‌حكومیه‌كان ...با بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان و ئاره‌ق خواردنه‌وه‌بدرێت له‌و مانگه‌پیرۆزه‌...با كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كان و ته‌له‌فزیون و رادویۆ ناوخۆیه‌كانیش به‌رنامه‌ی خۆیان بگۆرن و نه‌بنه‌ مایه‌ی تێكدانی رۆژوی خه‌ڵك...

وه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بابته‌وه ‌ئامۆژگاری پێشكه‌ش ده‌كه‌م به ‌وزاره‌تی ئه‌وقاف له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن به‌سه‌ر كارو باری ئاینی ، زۆر گرنگه‌به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و ئاماده‌ باشبن بۆ پێشوازی كردن له‌و ‌مانگه ‌پیرۆزه‌و هه‌وڵ بده‌ن كه‌ مزگه‌وته‌كان كراوه ‌بێت بۆ موسڵمانان و ئاوه‌دان بكرێته‌وه ‌به‌ به‌رستش و به‌ندایه‌تی كردنی خوای گه‌وره‌.

 

وصلی الله‌ علی نبينا محمد وعلی آله وصحبه‌ وسلم

سه‌رچاوه‌:

(1) بڕوانه‌ وتاری (ده ‌ڕێگا بۆ پێشوازی كردن له‌مانگی ره‌مه‌زان ) له‌نوسینی به‌ڕێز ئامانج ئه‌حمه‌د ، له‌ماڵپه‌ڕی ئيسلام په‌یك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 

موضوعات متعلقة ( 2 )
Go to the Top