الدعا‌ء في رمضان
نزا‌و پاڕانه‌وه له ڕه‌مه‌زاندا
سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵا ده‌ست و میهره‌بان درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی موحه‌مه‌د المصطفى و سه‌رجه‌م هاوه‌ڵ و شوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه.
نزا و پاڕانهوهلهبیرو باوه‌ڕو شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گرنگی یه‌كی زۆری پێدراوهوهو كۆڵه‌كه‌یه‌كی زور گه‌وره‌ی ئه‌م بیروباوه‌ڕه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی مرۆڤی موسڵمان له‌نزاو پاڕانه‌وه‌كانیدا ته‌نها و ته‌نها داوای یارمه‌تی و كۆمه‌كی له‌په‌روه‌ردگاری بكات و هیچ كه‌س و هیچ شتێك نه‌كات به شه‌فیع و وه‌سیط له‌نێوان خۆی و خوای گه‌وره‌دا.
ئه‌م نزا‌و پاڕانه‌وه‌ش گرنگیه‌كی زۆری ههیهلهپێناو بته‌وكردنی په‌یوه‌ندی به‌نده‌و په‌روه‌دگار، به‌تایبه‌تی له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوره‌تی (البقره) كهیاس له‌فه‌رز بوونی ڕۆژوو ده‌كه‌ن له‌سه‌ر موسڵمانان وه‌ك خوای گهورهدهفهرموێت : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) البقرة183، پاش ئه‌م ئایه‌ته خێرا به‌دوایدا چه‌ند ئایه‌تێك دێت كه‌باس لهحوكمهكانی ڕۆژوو ده‌كات له‌نێوانیاندا ئه‌م ئایه‌ته‌ش هاتوه كهپهروهردگار ده‌فه‌رموێت (وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُواْ لِــــي وَلْيُؤْمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ ) البقرة186، واته: ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاریان لێ كردیت ده‌رباره‌ی من ئهوهبا بزانن من زۆر نزیكم له‌ئه‌وانه‌وه، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌وان دوام لێ بكه‌ن دوعا‌و داواكانیان گیرا ده‌كه‌م، ده‌ی كهواتهبا ئه‌وانیش بێن به‌ده‌م بانگهكهمهوه و باوه‌ڕ بهمن بهێنن تاوه‌كو له‌و كه‌سانه‌بن كهپهروهردگارت ژیری و ڕوشدیان پێ ده‌به‌خشێت.
له‌م ئایه‌ته‌وه ئه‌وه تێ ده‌گه‌ین كهپهروهردكاری میهره‌بان ده‌یه‌وێت بیرمان بخاتهوهكهئهو زۆر له‌ئێمه‌وه نزیكه به‌تایبه‌تی له‌مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا ،وه‌به‌تایبه‌تی تریش له‌كاتی ڕۆژوو شكاندا ، ئیبن كه‌ثير ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : په‌روه‌ردگار كاتێك ئه‌م ئایه‌ته‌ی فهرمووهلهچوار چێوه‌ی باسكردن و فه‌رزبوونی مانگی ڕه‌مه‌زان خۆی له‌خۆیدا ڕێنمونی خوای گهورهدهگهیهنێت بۆ به‌نده‌كانی كه‌له‌م مانگهپیرۆزهدا زۆر لێ ی بپاڕێنه‌وه‌و ده‌ستی نزایان هه‌موو ڕۆژێك له‌كاتی ڕۆژوو شكاندنیاندا وله‌كاتی ته‌واو بوونی مانگهكهشدا به‌رز بكهنهوهبۆلای ئه‌مه‌ش له‌فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر( درودی خوای لێ بێت ) دا هاتووهكهدهفهرموێت : ( للصائم عند فطره دعوة لاترد ) واته : ڕۆژوه‌وان له‌كاتی ڕۆژوو شكاندنیدا نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانی لای خوای گهورهناگێڕرێتهدواوه.
ئیمامی قورطوبي ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت : " كاتێك كهپهروهردگار ده‌فه‌رموێت : ( وإذا سألك عبادي عني ) واته ئه‌ی موحه‌مه‌د ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیاری په‌روه‌ردگار و په‌رستراوی خۆیان كرد ئه‌وا پیێان ڕابگه‌یه‌نه كه‌من پاداشتی به‌خێریان دهدهمهوهلهسهر گوێڕایه‌ڵی و طاعهتیان بۆ من وه‌هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ش دهدهمهوهلیێان كه‌داوام لێ ده‌كه‌ن ، وه‌هه‌روه‌ها په‌روه‌ردگارت ئاگادارهبهوهی به‌نده‌كانی ده‌یكه‌ن له‌نوێژ و ڕۆژوو شتی تریش .
به‌ڵێ خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ئایتهو چه‌ندان ئایه‌تی تریش ئه‌وه‌مان بیر دهخهنهوهكهپهروهردگاری به‌میهره‌بان زۆر نزیكه لهبهندهكانیهوه وه‌ڵامی داواكانیان دهداتهوهئهگهر ئه‌وان به‌ڕاست و دروستی خواپه‌رست و یه‌كتاپه‌رست بن لهعیبادهتهكانیاندا ، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا كاتێك له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵاندا به‌ره‌و غه‌زوه‌ی خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆشتن ، كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵان ڕۆشتنهجێگایهكیبهرزو ده‌سیان كرد به‌نزاو پاڕانه‌وه‌و ووتنه‌وه‌ی زیكری الله أكبر الله أكبر ، لا إله إلا الله ،به‌ده‌نگێكی به‌رز ،پێغه‌مبه‌ری خواش(درودی له‌سه‌ر بێت ) ڕووی تێكردن و پێی فه‌رموون " هه‌ركه‌س بۆ خۆی نزا داوا له‌خوای گه‌وره‌بكات ئێوه‌ده‌زانن كهئێوهداوا له‌كه‌سێكی غائب و كه‌ڕ ناكه‌ن به‌ڵكو داوا له‌كه‌سێكی نزیك ده‌كه‌ن كه هه‌موو شتێك ده‌بیستێت و هه‌میشه‌ش له‌گه‌ڵتاندایه.
شێخ عه‌بدوڕه‌حمان سه‌عدیش له‌ته‌فسیری ئه‌م ئایهتهپیرۆزهدا ( وإذا سألك عبادي عني ) ده‌فه‌رموێت : " خوای گهورهچاودێر و شاهد و ئاگادارهبهسهر هه‌موو نهێنی و شاراوه‌كان زانایهبهنهێنی ناو دڵه‌كان و خیانه‌تی چاوه‌كان هه‌روه‌ها زۆر نزیكیشهلهبهندهكانی له‌كاتی داوا و پاڕانه‌وه‌كانیان ،هه‌ر له‌به‌ر ئهمهشهدهفهرموێت : ( أجيب دعوة الداع إذا دعان ) واته: داوای داواكارهكانیان وه‌رده‌گرم و گیرای ده‌كه‌م .
دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ش دوو جۆره : یه‌كێكیان دوعای به‌ندایه‌تی یه، دووه‌میشیان دوعای داواكاری و نیاز و ڕازی به‌نده‌كان خۆیانه، هه‌روه‌ها نزیكی په‌روه‌ردگاریش دوو جۆره، یه‌كه‌میان نزیكی خوای گهورهلهبهندهكانیهوهبهعلم و زانیاری خۆی ، دوه‌میشیان نزیكی په‌روه‌ردگار بهگیرا كردن و قبوڵ كردنی نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ، هه‌روه‌ها نزیكی لێیان به‌یارمه‌تی دان و موه‌فه‌ق كردنیان له‌كاره‌كانیاندا ، جا هه‌ركه‌س به‌دڵێكی ئاگا‌و پڕ له‌یادی خودا و به‌نزاو داوایه‌كی ڕێگا پێدراو مه‌شروع ، پاشان هیچ ڕێگرێكیش نه‌بێت لهگیرا كردنیان وه‌ك ئه‌و كهسهدهبێت ماڵ و خواردن پۆشاكی له‌حه‌ڵاڵ بێت، بێگومان په‌روه‌ردگار به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوهكهئهو نزا و پاڕانهوانهگیرا بكات ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كهسههۆكارهسهرهكیهكانی جێ به‌جێ كرد ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ته‌واو گوێڕایه‌ڵی خودای گه‌وره‌بێت و سه‌رجه‌م فه‌رمانه‌كانی ئه‌و به‌پێ توانای جێ به‌جێ بكات لهقهدهغهكراوهكانیش دوور بكه‌وێته‌وه و نزیكی ئه‌و پاوه‌ن پهرێزانهنهكهوێتهوهكههێڵی سووریا‌ن به‌ده‌وردا هاتوهلهئیسلامدا ، له‌سه‌روو هه‌موو ئهمانهشهوهباوهڕی بته‌وی به‌خوای گه‌وه‌ر هه‌بێت چونكهباوهڕ بوون به‌خوای گه‌وه‌ر مه‌رجی سه‌ره‌كی گیرا كردنی نزایه، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت : ( فليستجيبوا لي وليؤمنوا بي لعلهم يرشدون ) واته: با به‌ده‌م بانگی منهوهبێن و باوه‌ڕم پێ بهێنن تاوه‌كو په‌روه‌ردگار ژیری و ڕوشدیان پێ ببه‌خشێت .
ژیری و ڕوشدیش به‌وه‌ده‌بێت خوای گهورههیدایهتیان ئه‌دات له‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕ و كرده‌وه‌ی چاكه‌و دووریان دهخاتهوهلهگومڕای و سه‌ر لێشواوی كه‌هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ بێ باوه‌ڕی و له‌خودا دووری ، چونكهئیمان و باوه‌ڕ و كردوهی چاك و هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازی خوداوههۆكارن له پێناو ده‌سخستنی علم و زانست هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : ( يا أيها الذين آمنوا إن تتقوا الله يجعل لكم فرقانا ) واته: ئه‌ی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕ داران ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێوهلهخوا ترس بن و ته‌قوای خوداتان هه‌بیت په‌روه‌ردگارتان زانستێكی واتان پێ ده‌به‌خشێت كهچاو ڕوون بن له‌وه‌ی كه‌چاك و خراپ له‌یه‌ك جودا بكه‌نه‌وه.
لهفهرموودهیهكی سهحیحیشدا هاتوهكهپێغهمبهر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) ده‌فه‌رموێت : ( الدعا‌ء هو العبادة ) واته نزا‌و پاڕانهلای خوای گهورهپهرستنی خودایه.
ئهبـــــو هوره‌یره( ڕه‌زاو ڕهحمهتـــی خوای لێ بێت ) له‌پێغه‌مبه‌ری خـــــوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌فه‌رموێت : " خوای گهورهلهفهرموودهیهكی قودسیدا ده‌فه‌رموێت : " أنا عن ظن عبدي بي . وأنا معه إذا دعاني) ئه‌م فهرموودهیهئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی كردوه، واته : په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت : من له‌گه‌ڵ گومانی به‌نده‌كه‌ی خۆمدام _ واته ئه‌گه‌ر گومانی وابیت كه‌لێی خۆش ده‌بم منیش لێی خۆش ده‌بم، بهپێچهوانهشهوهئهگهر گومانی وابێت لێی خۆش نابم منیش لێی خۆش نابم، یان گومانی وابێت كهنزاو پاڕانه‌وه‌كانی لێی گیرا ده‌كه‌م ئهوهبۆی جێ به‌جێ ده‌كه‌م بهپێچهوانهشهوهبێت منیش له‌گه‌ڵ گومانی ئه‌ودام _ له‌كۆتای فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت : من له‌گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ی خۆمدام ئه‌گه‌ر هاواری بۆ هێنام .
لهفهرموودهیهكی حهسهنیشدا كهسهلمانی فارسی له‌پێغه‌مبه‌ری خواوه ( صلى الله عليه وسلم ) دهگێڕێتهوهكهدهفهرموێت : " إن ربكم حيي كريم ، يستحي أن يبسط العبد يديه إليه فيردهما صفرا " .
واته : په‌روه‌ردگاری ئێوهههمیشهزیندوهو زۆر به‌ڕێزه و خاوه‌ن كه‌ره‌مه، په‌روه‌ردگار شه‌رم ده‌كات كاتێك به‌نده‌كه‌ی ده‌ستی به‌رز دهكاتهوهبۆلای به‌بێ هیچ و به‌به‌تاڵی بیگێڕێته‌وه‌و بیداتهدواوه.
لهفهرموودهیهكی تری سه‌حیحدا هاتوه كه پێغه‌مبه‌ری ئازیز ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : " ما من مسلم يدعو الله عز وجل بدعوة ليس فيها إثم ولا قطيعة رحم إلا أعطاه الله بها إحدى ثلاث خصال إما أن يعجل له دعوته وإما أن يدخرها له في الأخرى وإما أن يصرف عنه من السو‌ء مثلها قالوا إذا نكثر قال الله أكثر .
واته : هه‌ر موسڵمانێك كه‌داوا بكات له‌خوای گه‌وره و لێی بپاڕێتهوهبهمهرجێك داواكانی مه‌شروع بن و داوای شتانێكی گوناهـ نه‌كات و صلةي ڕه‌حم و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خزمانیدا نهبچڕاندبێت ، به‌مسۆگه‌ری خوای گهورهیهكێك له‌م سێ شته‌ی ده‌داتێ، یان داواكه‌ی خێرا جێ به‌جێ ده‌كات ، یان بۆی هه‌ڵده‌گرێت بۆ ڕۆژی دوایی و ده‌یكات بهحهسهنات و چاكه‌و له‌به‌هه‌شتدا بۆی قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، یان به‌ئه‌ندازه‌ی گیرا كردنی ئه‌و نزا‌و پاڕانهوانهخراپهو به‌ڵاو موسیبه‌تی له‌سه‌ر لاده‌بات ، ووتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا : ئه‌گه‌ر داواكانیشی زۆر بن ، فه‌رمووی خوای گهورهزۆری به‌لاوه‌یه، واته زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده.
خوێنه‌ری ئازیز و به‌ڕێز ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین نزا‌و پاڕانهوهمهرج و ئادابی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ابن العطاء ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌فه‌رموێت : نزا‌و پاڕانه‌وه ڕوكن و باڵی فڕین و هۆكار و كاتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، جا ئه‌گه‌ر نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانمان ڕوكنهكانی تیادا هاته‌دی ئهوهبههێز ده‌بێت ، وه‌ئه‌گه‌ر هاوتا بوون له‌گه‌ڵ باڵهكانیدا ئه‌وه‌ئه‌و نزا‌و پاڕانهوانهلهشهقهی باڵ ده‌ده‌ن و ده‌فڕن بۆ ئاسمان ( واته به‌رز دهبنهوهبۆ لای خوا ) ، وه‌ئه‌گه‌ر موافقی كاته‌كانیش بێت ئهوهپهروهردگار زۆر به‌وه‌فایه، خۆ ئه‌گه‌ر موافقی هۆكاره‌كانیش بێت ئه‌وه‌به‌ڕاستی نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .
باڵی فڕینی نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانیشمان ڕاستگۆیی یه‌له‌گه‌ڵ خوا‌و خه‌ڵكیشدا ، كاته‌كانیش ئه‌و كاته پیرۆزانهیهكهلهسونهتی پێغه‌مبه‌ردا ( صلى الله عليه وسلم ) دياري كراوه، وه‌ك له‌كاتی شه‌و نوێژ و حه‌ره‌می مه‌ككه‌و ڕۆژنی هه‌ینی و به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی ڕۆژوودا ، وههۆكارهكانیشی ئهوهیهسهرهتا بهشوكر و سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌ست پێ بكه‌یت پاشان صه‌له‌وات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا و دواتر ده‌ست بكه‌یت به‌داوا و نزاكانی خۆت .
جا ڕۆژوهوانی خۆشه‌ویست مانگی ڕه‌مه‌زان به‌هه‌ل وه‌ر بگره‌و له‌كیسی خۆتی نه‌ده‌یت با هه‌موومان بیكه‌ین بهوپستگهیهكی بهخۆدل چوونه‌وه، بیكه‌ین به‌مانگی واز هێنان له‌تاوان و خراپه‌و په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ خوای میهره‌باندا كهبهندهیهكی ڕاستگۆ و چاكه‌خواز بین، چاكهخوازبین بۆ گه‌ل و ووڵاتمان ، سه‌ره‌تا چاكه‌مان بۆ خۆ و خێزان و هۆز بێت، تاوه‌ك په‌روه‌ردگار چاكسازمان بكات بۆ میلله‌ت و گه‌ل وڵاتمان .
هیچ نزا‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ك به‌كه‌م وهرمهگرهو به‌سووكی مه‌زانه، چونكهخهزێنهی په‌روه‌ردگار زۆر زۆری تیادایه‌و په‌روه‌ردگارمان زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده، ئهوهبزانهئهگهر خوای گهورهبهئهندازهی هه‌موو دونیا بدات بهبهبهندهكانی هیچ لهموڵكی ئه‌و كه‌م ناكات ، جا بۆیه‌ده‌بێت ئێمه‌ش ڕژد و حه‌سود و به‌خیل نه‌بین له‌نزاو و پاڕانهوكانماندا دوعای خێر بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵك بكه‌ینن ئه‌وه‌ی تا ئێستا خوای گهورههیدایهتی نهداوهدوعای هیدایه‌تی بۆ بكه‌ین ، ئه‌وه‌شی هیدایه‌ت دراوهدوعای به‌رده‌وامی و خێر و چاكه‌ی بۆ بكه‌ین .
په‌روه‌ردگار چۆن له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی به‌نده‌كانی دهگێڕێتهدواوهو گیرایان ناكات ، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانی به‌ڕاست و دروستی له‌واتای ڕۆژوو گه‌شتبن ، به‌نده‌یه‌ك له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی په‌روره‌دگاری له‌بانگی به‌یانی یهوهواز له‌هه‌موو خواردن و خواردنه‌وه‌و ڕابواردنێك بهێنێت تا بانگی شێوان ، هه‌رگیز ڕه‌حمی خودا وانیه كهبهندهكانی دڵ شكاو بكات و لێیان خۆش نه‌بێت و نه‌یان خاتهبهههشت و ڕاز و مه‌رامه‌كانیان جێ به‌جێ نه‌كات .
ده‌بێت ئه‌وه‌بزانین هه‌ركاتێك نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانمان وه‌ر نه‌گیران یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌خۆمان زۆر گوناهبارین ده‌بێت سه‌ره‌تا خوا له‌خۆ رازی بكه‌ین و له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا ئاشت ببینه‌وه، ئه‌وجا به‌ته‌مای گیرا كردنی داواكانمان بین ، یان ئه‌وه‌تا وه‌ك ووتمان خوای گهورهچاكتری بۆ به‌نده‌كه‌ی ده‌وێت و له‌قیامه‌تدا باشتری ده‌داتێ ، یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نزا‌و پاڕانهوانهپهروهردگار خراپه‌و به‌ڵای له‌سه‌ر هه‌ڵگرتووین ، یان ئه‌وه‌تا به‌ئیزنی خوای گهورهبهبهرچاوی خۆمانهپێمان عه‌تا ده‌كات و جێ به‌جێ ی ده‌كات بۆمان .
له‌كۆتایدا داواكارم له‌خوای گهورهیارمهتی هه‌موو لایه‌كمان بدات كهبهردهوام بین له‌سه‌ر ده‌ستگرتن بهئاینهپیرۆزهكهیهوه، وامان لێ بكات كه‌ئه‌م مانگی رهمهزانهبكهین به‌وێستگه‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه‌و واز هێنان له‌گوناهـ و بیشی كه‌ین به‌توێشوو ونوور بۆ بۆ قیامه‌ت و ڕۆژی دوایمان تاوه‌كو بتوانین بههۆیهوهلهتاریكی گۆڕ و جه‌هه‌نم ڕزگارمان ببێت ( آمــــيــــــن ) .
وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آله وصحبه وسلم
سبحان ربك رب العزة عما يصفون وسلام على المرسلين والحمد لله رب العالمين