أبناؤنا في الإجازة الصيفية
منداڵه‌كانمان له پشووی هاویندا
سوپاس بۆ خوای گه‌وره وا جارێكی تر نیعمه‌تی پشووی هاوینمان بینی له‌پاش تێپه‌ڕ بوونی ساڵێك پڕ له‌خوێندن و تاقیكردنه‌وه... به‌ڵام ئێستا پرسیارێك دێته ئاراوه كه‌هه‌موو ماڵێك خه‌می وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌تی: ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه ئایه چۆن منداڵه‌كانمان پشووی هاوین ببه‌نه‌سه‌ر؟
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه پشووی هاوین مانای ئه‌وه نیه كه ده‌بێت كاتی منداڵه‌كانمان به‌فیرۆ بچێت و له‌فه‌وزا بژێین بێ ئه‌وه‌ی سوود له‌و پشووه ببینن...
خۆشی ڕاسته‌قینه بۆ منداڵه‌كانمان ئه‌وه‌یه كه‌پشووی هاوین ته‌واو بێت و خۆ ی ببینێته‌وه كه‌چه‌ند جوزئێكی له‌قورئانی پیرۆزی له‌به‌ر كردوه، یان فێری شتێكی به‌سوود بوه... وه ده‌بێت ئه‌وه‌ی پێ بوترێت كه‌پشووی هاوین یه‌كێكه له‌و نیعمه‌تانه‌ی كه‌ده‌بێت سوودی لێ وه‌ڕبگیرێت ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (( اغتنم خمساً قبل خمس : شبابك قبل هرمك ، وصحتك قبل سقمك ، وغناك قبل فقرك ، وفراغك قبل شغلك ، وحياتك قبل موتك ) رواه الحاكم .
وه‌ده‌بێت ئاگامان له‌وه‌بێت كاتێك به‌رنامه بۆ مناڵه‌كانمان داده‌نێین خۆیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ین له‌دانانی ئه‌و به‌رنامه‌یه و پرسیاریان پێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی جێبه‌جی كردن‌دا به‌زه‌و‌ق و شه‌وقه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
چاكتر وایه‌كه به‌رنامه‌كه هه‌مه‌لایه‌نه‌بێت و هه‌موو بابه‌تێكی تێدا بێت وه‌كو لایه‌نی ئیمانی و ڕه‌وشتی و ڕۆشنبیری و لاشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ...
خوێنه‌ری به‌ڕێزم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت و ده‌یخوێنیته‌وه هه‌نگه‌واێكی سه‌رتاییه بۆ ئیستغلال كردنی پشووی هاوین، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه‌م و كورتی تێدا بێت... بۆیه داواكارم له‌جه‌نابتان هه‌ر تێبینێك یان پێشنیاریك یان بیرۆكه‌یه‌كتان هه‌بوو ... ڕه‌زیلیمان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه...
كۆمه‌ڵه‌بیرۆكه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی بۆ منداڵان له پشووی هاویندا:
٭ ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ستان بۆ نوێژی به‌یانی و بردنی بۆ مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی نوێژه‌كه‌ی به‌جه‌ماعه‌ت بكات...
٭ ڕێكخسنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز.. وه‌ئه‌گه‌ر بكرێت له‌مزگه‌وت بێت‌چاكتره... ئه‌وه‌ی گرنگ بێت ده‌بێت‌باوك و دایك خۆشه‌ویستنی قورئانی پیرۆز له‌دڵی منداڵه‌كه‌یان بچه‌سپێنن و هانیان بده‌ن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خۆێندنی قورئانی پیرۆز و له‌به‌ر كردنی و ئیش پێ كردنی.
٭ له‌به‌ر كردنی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ر : بۆ نموونه‌با هه‌فته‌ی یه‌ك تا دوو فه‌رمووده له‌به‌ر بكات، وه‌چاكتر وایه له‌و ٤٠ فه‌رموده‌یه بێت كه‌ناسراوه به ( چل فه‌رموده‌ی نه‌وه‌وی )...
٭ له‌به‌ر كردنی هه‌ندێ له‌ئه‌زكاره سه‌ره‌كیه‌كان....
٭ به‌رۆژو بوون و پاره‌به‌خشین: ده‌توانێرت منداڵ په‌روه‌رده‌بكرێیت له‌سه‌ر رۆژو بوونی سێ رۆژ له‌مانگێكدا، هه‌روه‌ها ڕاهێنانی له‌سه‌ر پاره‌به‌خشین كه‌هه‌فته‌ی جارێك یارمه‌تی هه‌تیوان و هه‌ژاران بدات...
٭ بردنی منداڵ بۆ سه‌ردانی په‌رتوكخانه‌و تۆمارگه ئیسلامیه‌كان، با بۆ خۆیان كتێبێك یان كاسێتێكی ئیسلامی هه‌ڵبژێرن ، باوك لێره‌دا بتوانێت باسی گرنگی كتێب و كاسێت بۆ منداڵه‌كه‌ی بكات و پاشان وه‌كو دیاری بۆی بكرێت.
٭ ڕێكخستنی پێشبركێیك له‌ناو ماڵدا بۆ منداڵان له‌سه‌ر پاك و خاوێنی و ڕێكخستنی كه‌ل و په‌لی ماڵ ... پاشان له‌لایه‌ن باوك و دایكه‌وه‌چاودێری بكرێن و خه‌ڵاتیان پێشه‌كه‌ش بكرێت...
٭ ڕێكخستنی سه‌ردانێك بۆ ماڵی هه‌ندێك له خزمان... بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌هێز بێت له‌گه‌ڵ خزمه‌كانیان...
٭ ڕاهێنانیان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌پسپۆڕیه‌كان( مهارات ) و كردنه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ورات له‌ناو ماڵ یان توماركردنیان له‌و شوێنانه‌ی كه‌ئه‌و ده‌وراتانه‌پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌ڕه‌چاو كردنی ئه‌و شوێنانه‌كه‌ده‌بێت مرۆڤی چاكی تێدا بێت و براده‌ری باشی له‌گه‌ڵدا بێت ... وه‌له‌و خولانه: ( فێر بوونی هه‌ندێك به‌رنامه‌له‌كۆمبیوته‌ر وه‌كو به‌رنامه‌ی وۆرد ـ نوسینی به‌په‌له‌ـ فێربوونی مه‌له‌كردن ـ فێربوونی یاری كاراتێ ـ خۆش نوسین ـ فێرربوونی زمانی ئینگلیزی ...) .
٭ كردنه‌وه‌ی خولی شه‌رعی بۆیان... بۆ نموونه‌با ده‌رباره‌ی ئه‌حكامه‌كانی نوپژ، یان ده‌رباره‌ی ئادابه‌شه‌رعیه‌كان بێت...
٭ ئاگادار كردنه‌وه‌ی منداڵان ده‌رباره‌ی بارودۆخی موسڵمانان له‌ناو وڵاتی خۆمان و جیهاندا بۆ ئه‌وه‌ی ڕا بێت له‌سه‌ر گرنگی دان به‌برا موسڵمانه‌كانی...
له‌پاش ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ئێستاش فه‌رموون له‌گه‌ڵ نمونه‌ی رۆژێك له‌رۆژه‌كانی منداڵ له‌پشوودا:
1 - هه‌ستان بۆ نوێژی به‌یانی و كردنی له‌مزگه‌وتدا به‌جه‌ماعه‌ت.
2 - خوێندنه‌وه‌ی ئه‌زكاری به‌یانیان.
3 - هه‌ستان به‌ئه‌نجامدانی هه‌ندێك له‌یاری وه‌رزشی سووك.
4 - یارمه‌تی دایك و باوك له‌ئیش و كاری ماڵه‌وه...
5 - له‌به‌ر كردنی قورئانی پیرۆز له‌مزگه‌وت یان له‌ماڵ...
6 - ئاماده‌بوون له‌حه‌له‌قه‌ی مزگه‌وت له‌كاتی خۆی...
7- جپبه‌جێ كردنی نوێژی نیوه‌ڕۆ.
8 - به‌كارهێنانی كۆمبیوته‌ر بۆ ماوه‌ی سه‌عات و نیوێك: نیو سه‌عات بۆ نوسین ، وه‌نیو سه‌عاتی تر بۆ یاری، وه‌نیو سه‌عاتی تر بۆ ئه‌نترنێت...
9 - خواردنی نیوه‌رۆ...
10 - نوێژی عه‌سر...
11 - كاتی پشوو...
12 - خوێندنی ئه‌زكاری ئێواران...
13 - نوێژی مه‌غریب.
14 - ته‌ماشاكردنی به‌رنامه‌باشه‌كانی ته‌له‌فزیون یان فلمێكی فیدیۆی به‌سوود .
15 - نوێژی عیشا.
16 - دانشتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزان بۆ گفت و گۆو قسه‌ی خۆش و به‌سوود.
17 - نوستنی زوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رنامه‌كانی سبه‌ینێ به‌شێوه‌یه‌كی جوان جێبه‌جێ بكات...
له‌كۆتاییدا ئه‌وه‌چه‌ند پێشنیارێك بوو، داواكارم دایكان و باوكان سوودی لێ وه‌ڕگرن و به‌رنامه‌ی به‌سوود و چاك بۆ منداڵه‌خۆشه‌ویسته‌كان دانێن و پشووی هاوینه‌كه‌یان زیاتر خۆش و به‌خته‌وه‌ر بكه‌ن.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين