مقدار مهر المرأة المطلّقة
1- الطلاق قبل الدخول وقبل فرض المهر .
2- الطلاق قبل الدخول وبعد فرض المهر .
3- الطلاق بعد الدخول وبعد فرض المهر .
4- الطلاق بعد الدخول وقبل فرض المهر .
ئه‌ندازه وبڕی ماره‌یی ئافره‌تی ته‌ڵاقدراو
پرسیاریك ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه :
پرسیار : ئایا ئه‌و ماره‌یه‌ی كه ده‌درێت به ئافره‌ت پاش ته‌ڵاقدان وجیابوونه‌وه له‌پیاوه‌كه‌ی ئه‌ندازه‌كه‌ی چه‌نده ؟ خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری گه‌وره و باڵاده‌ست و درود و ڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌ر گیانی پاكی پێشه‌وای پێغه‌مبه‌ران محمد المصطفی و ئال و به‌یت وهاوهڵ و شوینكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژی دوایی .
خۆشه‌ویستان ماره‌یی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌ڵاق ده‌درێت وجیا ده‌بێته‌وه له پیاوه‌كه‌ی چه‌ند جۆر وشێوهیهكهیه، هه‌ر شێوه‌یه‌كیان جیاوازه له‌وی دیكه‌یان، ئه‌ویش به‌پێی ئه‌و ئافره‌ته‌ی ته‌ڵاقدراوه و جیابوه‌ته‌وه له پیاوه‌كه‌ی حوكمه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت :
یه‌كه‌م : ته‌ڵاقدان و جیابونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه بچێته لای و پێش ئه‌وه‌یشی ماره‌ییه‌كه‌ی بۆ دیاری كرا بێت : جا له‌م حاڵه‌ته‌دا، واجبه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه كه به‌پێی ده‌سه‌ڵات و دارایی خۆی وعورف و داب نه‌ریتی ئه‌و شار و جێگایه ماره‌یی بۆ دیاری بكات و بیدات به‌و ژنه، واته : سه‌یر بكرێت بزانرێت كه هاوشێوه‌ی ئه‌و ژنه له‌و شاره وجێگایه ماره‌یان چه‌ند پێدراوه له لایه‌ن پیاوه‌كانیانه‌وه، ئه‌میش هێنده بدات به‌و ژنه‌ی كه ته‌ڵاقی داوه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (لَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ مَا لَمْ تَمَسُّوهُنَّ أَوْ تَفْرِضُوا لَهُنَّ فَرِيضَةً وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى الْمُوسِعِ قَدَرُهُ وَعَلَى الْمُقْتِرِ قَدَرُهُ مَتَاعًا بِالْمَعْرُوفِ حَقًّا عَلَى الْمُحْسِنِينَ ) {البقرة :236} واته : هیچ گوناهتان له‌سه‌رنییه ئه‌گه‌ر ژنانێک ته‌ڵاق بده‌ن که هێشتا نه‌چووبنه لایان، یاخود ماره‌یتان بۆ دیاری نه‌کرد بوون، پێویسته له‌سه‌رتان هه‌ندێک سامانیان بده‌نێ، جا ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و زۆری هه‌یه و ئه‌وه‌ی که هه‌ژارو که‌م ده‌سته (هه‌رکه‌س) به‌پێی توانای خۆی، ئه‌م دیاری و یارمه‌تییانه به‌شێوه‌یه‌ک بێت که به‌پێی عورف وباوو په‌سه‌ندی شه‌رع بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌رکێکی پێویسته له‌سه‌ر چاکه‌کاران .
دووه‌م : ته‌ڵاقدان وجیابوونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچێته لای، یه‌ڵام ماره‌یی بۆ دیاری كرا بێت : ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنه‌كه‌ی خۆی ته‌ڵاقدا پێش ئه‌وه‌ی بچیته لای، به‌ڵام ماره‌یه‌كه‌ی بۆ دیاری كرابوو، ئه‌وه واجبه له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه نیوه‌ی ئه‌و ماره‌یه‌ی كه دیاریكراوه بیدات به‌ژنه‌كه‌ی، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ وَأَنْ تَعْفُوا أَقْرَبُ لِلتَّقْوَى وَلَا تَنْسَوُا الْفَضْلَ بَيْنَكُمْ إِنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ) {البقرة :237} واته : ئه‌گه‌ر ئێوهپێش چوونه لای ژنه‌كانتان، ته‌ڵاقتاندان, و مارهییشتان بۆ دیاری كردبوون, دیاره نیوه‌ی ئهومارهییهیان ده‌كه‌وێت كه بۆتان دیاری كردوون، شیاوی باسیشه ئه‌گه‌ر له‌م حاڵه‌ته‌دا مێرده‌كه پێش ژنه‌كه‌ی مرد، ئه‌وا ژنه‌كه ته‌واوی ماره‌یی یه‌كه‌ی ئه‌بات، خۆ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه پێش مێرده‌كه‌ی مرد، دیسانه‌وه هه‌ر ته‌واوی ماره‌یی یه‌كه ئه‌ڕوات بۆمیرات به‌رانی ژنه‌كه، مه‌گه‌ر ژنه‌كان خۆیان چاوپۆشیتان لێبكه‌ن ومافی خۆیانتان پێببه‌خشن، یان ئه‌وكه‌سه گرێدانی مارهكردنهكهی به‌ده‌سته چاوپۆشی بكات، واته: مه‌گه‌ر ژنه‌كه خۆی بڵێ: هیچم ناوێ لێی، یان مێرده‌كه گشتی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ. (ته‌به‌ریی) ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی مارهكردنهكهی به‌ده‌سته مێرده‌كه ده‌گرێته‌وه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن نه‌خێر مێرده‌كه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی سه‌رپه‌رشتیارو (وه‌لیی) ژنه‌كه‌یه، چاوپۆشی و لێبووردنتان له مافی خۆتان له پارێزکاریه‌وه نزیکتره‌و چاکه‌و پیاوه‌تی نێوان یه‌کتر فه‌رامۆش مه‌که‌ن، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن
سێهه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌ڵاقدانه‌كه پاش چوونه لای بوو، وه مارهیشی بۆ دیاریكرابوو : ئه‌وا ئه‌و كاته واجب ده‌بێت له‌سه‌ر پیاوه‌كه ته‌واوی ئه‌و ماره‌ییه‌ی كه بۆی دیاركراوه بیدات به ژنه‌كه‌ی به هیچ كه‌م وكوورتیهك : وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَإِنْ أَرَدْتُمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَكَانَ زَوْجٍ وَآَتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنْطَارًا فَلَا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُبِينًا ) { النساء :20 } واته : خۆ ئه‌گه‌ر ویستتان هاوسه‌رێک بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر ( واته : ئه‌گه وویستتان ته‌ڵاقیان بده‌ن) ماره‌ییه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆرتان پێدا بوو، ئه‌وه نابێت هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه و لێی که‌م بکه‌نه‌وه، ئایا ئه‌و ماره‌ییه‌ی که پێتانداوه وه‌ریده‌گرنه‌وه لێیان به‌دروست کردنی بوختانێکی ناڕه‌واو گوناهو سته‌مێکی ئاشکرا؟! ( واته : نه‌دان وكه‌مكردنه‌وه‌ی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ژنه تاوان وگوناهێكی ئاشكرایه ) .
چواره‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ژن ته‌ڵاقدرا پاش گواستنه‌وه وچوونه لای، به‌ڵام ماره‌یی بۆ دیاری نه‌كرابوو : له‌م حاڵه‌تدا وه‌ك جمهوری زانایان ده‌ڵێن : ده‌بێت ( مهر المثل ) بدرێت به‌و ژنه ته‌ڵاقدراوه، ( مهر المثل ) یش واته : ده‌بێت سه‌یر بكریت و بیرسرێت بزانرێت كه ئایا ئافره‌تانی هاوشێوه‌ی ئه‌م ژنه ته‌ڵاقدراوه ماره‌ییه‌كه‌یان چه‌ند بووه، ئه‌و كاته واجبه له‌سه‌ر ئه‌م پیاوه‌ش به‌ئه‌ندازه‌ی ماره‌یی ئه‌و ئافرتانه بدات به ژنه‌كه‌ی .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره .