إخلاء المسؤلية

ذيل الصفحات البطاقة التعريفية
العنوان: إخلاء المسؤلية
اللغة: كردي
تأريخ الإضافة: 2011-04-13
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/339980
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 بسم الله الرحمن الرحیم

ڕاگه‌یاندنی به‌رپرسیار نه‌بوون

 تكایه‌ ئه‌م مه‌رج و خاڵانه‌ به‌ ووردی بخوێنه‌ره‌وه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی چوونه‌ ژوره‌وه‌ بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ یان هه‌ر به‌ش و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ،ڕه‌زامه‌ندی تۆ ده‌گه‌یه‌نێت به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌رج و خاڵانه‌ی كه‌ ده‌یخه‌ینه‌ پێش چاوت كه‌ له‌پاشان ئاماژه‌یان پێ ده‌كه‌ین ،بۆ زانیاریشتان ئه‌م مه‌رج و خاڵانه‌ش ،پابه‌نده‌ به‌ بنه‌مای مه‌به‌ست پاكی كه‌له‌ نێو به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت دا باوه‌.

ده‌سته‌واژه‌ی ( ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام ) یان ( ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ) كه‌ به‌كار ده‌هێنرێت مه‌به‌ست پێی (islamhouse.com ) یان هه‌ر ناوێكی تر كه‌ سه‌ر به‌م ماڵپه‌ڕه ‌بێت و نوسینگه‌ی هه‌ره‌وه‌زی بۆ بانگه‌وازو و هۆشیار كردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ ڕه‌بوه‌ی شاری ڕیاز له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ی ببات و ناونیشانی ئه‌م نوسینگه‌یه‌ش ئه‌مه‌یه‌ :

 

سندوقی پۆستی : ٢٩٤٦٥

ڕیاز :  ١١٤٥٧

شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌

 

1- ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ به‌ هۆكارێك داده‌نرێت بۆ پێشكه‌ش كردنی زانست و زانیاری گشتی بۆ هه‌مووان.

2- هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ تازه‌گه‌ری وورده‌كاریه‌كی تیادا ڕه‌چاوكراوه‌ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ئێمه‌ زامنی ئه‌وه‌ بین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ چه‌ند هۆكارێك كه‌ خۆی له‌وه‌دا ده‌بنێته‌وه‌ كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ دوا كه‌وت له‌كاتی دیاری كراوی خۆی ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌و نوێ كردنه‌وه‌ پێویستانه‌ی كه‌ ده‌بوو بكرێن، سه‌ره‌ڕای هه‌ندێك ده‌ستكاری كردنی زانیاری ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ پێ ده‌چوو له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نی تره‌وه‌ بكرێت.

3- هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌ به‌رده‌ست ده‌كه‌وێت له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا هه‌میشه‌ وورده‌كاری و تازه‌گه‌ریان تیا ده‌كرێت به‌ پێی توانا، وه‌ هه‌میشه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ جوانكردنی داڕشتنی ده‌سته‌واژه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیدا.

4- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌ گه‌ڕ له‌ پێناو ڕاستی و دروستی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ بڵاویان ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ گرنتی ئه‌وه‌ ناده‌ین به‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێك كه‌ بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه‌ بێ كه‌م و كوورتی و بێ هه‌ڵه‌یه‌.

5- ماڵپه‌ڕی ( دارولئیسلام ) هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ دڵنیا بوونی بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كان، نه‌ك ئه‌وه‌ی زامن بێت له‌ هه‌موو بابه‌تێكی بڵاوكراوه‌.

6- ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌ هیچ شیوه‌یه‌ك به‌ر پرسیارێتی یاسایی ناگرێته‌وه‌ ئه‌ستۆی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ڕاستی و دروستی ووردیی یان گشت گیری ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

7- چوونه‌ ژووره‌وه‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ر كه‌س ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی به‌كار هێنا پابه‌نده‌ به‌ ئێمه‌وه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان.

8- چوونه‌ ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنیه پێ ده‌چێت ملكه‌چی ئه‌و مه‌رجه‌ یاسایانه‌ ببێت به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان كه‌ به‌كار هێنه‌رانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پابه‌ندن پێوه‌ی كه‌ ڕیگایان نادات كه‌ بچنه‌ ناویه‌وه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ مالپه‌ڕی ( دارولئیسلام ) به‌ه‌ هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی به‌به‌ر پرسیار نازانێت به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی به‌ نایاسایی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی به‌كار ده‌هێنن.

9- ئه‌و بیرو بۆچونانه‌ی كه‌ له‌ مالپه‌ڕه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ واتای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ بیرو بۆچوونی خاوه‌نی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌ یان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیه‌تی ، یان هه‌ر بیرو بۆچونێك كه‌ میوانانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌ری ده‌بڕن بیرو بۆچوونی شه‌خسی خۆیانه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته‌ پاڵ ماڵپه‌ڕه‌كه‌.

10- ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان هه‌موو گۆڕانكاریه‌ك به‌ هه‌موو مافه‌كانیه‌وه‌ ده‌پارێزێت كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كان ده‌كرێت ، له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت، ماڵپه‌ڕی ( دارولئیسلام ) یش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ گۆڕانكاری بكات له‌ هه‌ر  بابه‌تێك كه‌ پێویست بێت، یان گۆڕانكاری بكات به‌ شێوازی به‌كارهێنانی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ بابه‌ته‌كه‌ی پێ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی لێ ئاگادار بكاته‌وه‌.‌

11- ماڵپه‌ڕی (دار ولئیسلام ) هیچ به‌رپرسیاریه‌تێك ناگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی سه‌باره‌ت به‌هه‌ر به‌زاندنێكی لایه‌نی ئاسایشی و ناردنی هه‌ر زانیاریه‌كی هه‌ستیار له‌ ماڵپه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ، یان هه‌ر لینكێكی په‌یوه‌ندیدار پێوه‌ی، هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌ر پرسیار نیه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكی هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی تر كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌، وه‌ له‌كاتی كردنه‌وه‌ و چوونه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌ر ماڵپه‌ڕێكی تر كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ تۆ خۆت به‌ هه‌موو هه‌ست و ئیراده‌یه‌كی شه‌خسی خۆته‌وه چویته‌ته‌ ناو ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه‌ ، چونكه‌ ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تر له‌ ژێر كۆنترۆڵی ئێمه‌دا نین، هه‌ر بۆیه‌ ئێمه‌ هیچ خۆمان به‌ به‌رپرس نازانین له‌ ناوه‌ڕۆكیان یان هه‌ر لینكێكی په‌یوه‌ندیدار پێوه‌یان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت كه‌ ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام رێكه‌وتنی هه‌بێت له‌ گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی تر، چونكه‌ ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام ته‌نها زانیاری ئه‌دات به‌ خو‌ێنه‌رانی سه‌باره‌ت به‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ئه‌مه‌ش ته‌نها وه‌ك هۆكارێك بۆ زیادكردنی لایه‌نی مه‌عریفی ئه‌و كه‌سه‌، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ به‌رپرسیاریه‌تیه‌ك ناگرێته‌ ئه‌ستۆی خۆی سه‌باره‌ت به‌و ماڵپه‌ڕانه‌و ناوه‌ڕۆكه‌كانیان.

12- ئه‌توانیت لینك دابمه‌زرێنیت و په‌یوه‌ستی بكه‌یت به‌ ماڵپه‌ڕی دارولئیسلامه‌وه‌ به‌مه‌رجێك به‌و شێوه‌یه‌ بێت  ئاماژه‌ بكرێت كه‌ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی دارولئیسلامه‌، و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێت و خه‌ڵكی گومڕا نه‌كات و سه‌ریان لێ نه‌شێوێنێت، هه‌روه‌ها نه‌بێته‌ هۆی سه‌غڵه‌تكردنی خه‌ڵكانی تریش.

13- ماڵپـــه‌ره‌كه‌مان ڕازی نابێت بــه‌ ڕۆچوونی پۆستی ( spam ) یان بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌غـڵـه‌ت كـــــــــه‌ر( المزعج) له‌و كۆمه‌ڵه‌ پۆسته‌ سه‌غڵه‌تكه‌رانه‌دا له‌ پێناو بڵاوكردنه‌وه‌و ڕیكلام بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.

14- پێ ده‌چێت خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا ‌هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی هه‌مه‌ جۆره‌ی به‌رچاو بكه‌وێت ـ بۆیه‌ داواكارین لێیان و زۆر سوپاسیشیان ده‌كه‌ین كه‌ له‌و هه‌ڵانه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

15- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان گرتنی و به‌ڵێن نادات كه‌ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بۆی پێشنیار ده‌كرێت ڕاستی بكاته‌وه‌.

16- هه‌روه‌ها ئێمه‌ گرنتی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ش ناده‌ین كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ بێ بچڕان و دابڕان یان له‌كار كه‌وتن، وه‌ ئێمه‌ هیچ به‌رپرسیاریه‌تێك ناگرینه‌ ئه‌ستۆی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی كه‌له‌ئه‌نجامی دابڕان و له‌كار كه‌وتنی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دروست ده‌بێت.

17- ئێمه‌ هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی خۆمان ده‌خه‌ینه‌كار له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌‌ ڤایرۆسی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت بزانیت ئێمه‌ گرنتی ئه‌وه‌ ناده‌ین كه‌ سه‌رجه‌م بابه‌ته‌ بڵاو كراوه‌كان خاڵی بن له‌ ڤایرۆس، وه‌ ئێمه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نین له‌ خراپ بوون و له‌كار كه‌وتنی هیچ ( ئامێرێك) كه‌ ده‌رئه‌نجامی خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و بابه‌ته‌ بڵاوكراوانه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه‌ دروست ده‌بێت، وه‌ هه‌روه‌ها ئێمه‌ به‌پرس نین ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌مان یان هه‌ر بابه‌تێكی ڤایرۆسی تیدا بێت، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئامۆژگاری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كان بپشكنن پێش ئه‌وه‌ی به‌كاریان بهێنن وه‌ك گرتنــه‌ به‌ری ڕێوشــــوێنی پێش وه‌خــــــــت ( الاحتیاط ).

18- هه‌موو ئه‌و نیشانه‌ بازرگانی و به‌رگی په‌رتوكانهی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه‌ بڵاو ده‌بێته‌وه‌ موڵكی خاوه‌نه‌كانیانه‌، نه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێمه‌ و نه‌ هیچ لایه‌نێكی سێهه‌می تر ناتوانێت ئه‌و كارانه‌ ببخه‌شێت به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كانی ڕێگه‌ پێدان،هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ ڕێگا بدات به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ و چاپكردنی هیچ نیشانه‌یه‌كی بازرگانی ، یان مافی چاپ و بڵاو كردنه‌وه‌ی ببه‌خشێت به‌هیچ كه‌سێك ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه‌ بڵاو ده‌بنه‌وه‌.

19- زۆرێك له‌ میوانان و هاوكارمان بابه‌تمان بۆ ده‌نێرن، ئێمه‌ مه‌رجمان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت ئه‌و بابه‌ت و ووتارانه‌ مافی بڵاو كردنه‌وه‌یان پارێزراو نه‌بێت له لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه‌ ، جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نی یه‌ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ بابه‌ت و بڵاوكراوانه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر دواتر ده‌ربكه‌وێت كه‌ مافی بڵاوكردنه‌وه‌یان پارێزراوه‌ بۆ لایه‌نێكی دیار كراو،  داواكاریشین له‌ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك با په‌یوه‌نیدمان پێوه‌ بكه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌.

20- پێ ده‌چێت هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری له‌به‌ر ده‌ست دابێت بۆ‌ هه‌ندێك ووڵات جگه‌ له‌هه‌ندێكی تر ، جا پێویسته‌ له‌سه‌رت دڵنیا بیت له‌ بوونی ئه‌و خزمه‌تگوزاریه‌ی كه‌ تۆ مه‌به‌سته‌ له‌ووڵاته‌كه‌ی خوتدا.

21- ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ هه‌ر تێبینی یه‌كی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك كه‌ بۆی ده‌نێررێت سه‌باره‌ت به‌م ماڵپه‌ڕه‌، به‌بێ هیچ به‌رپرسیاریه‌تێك و بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان هیچ قه‌ره‌بویه‌ك بدات به‌و كه‌سه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ده‌نێرێت.

22- ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌توانێت كه‌ كه‌ جارێكی تر بابه‌ته‌كان بڵاو بكاته‌وه‌ یان به‌كاریان بهێنێته‌وه‌، یان پیشانیان بداته‌وه‌ یان بیانگۆڕێت یان ئه‌وكارانه‌ جێبه‌جێ بكات كه‌ لێوه‌ی وه‌رگیراون، دواتریش ئه‌م ناوه‌ڕۆكه‌ دابه‌ش بكات ، یان هه‌ر بابه‌تێكی تر به‌بێ هیچ دیاری كردنێك ، یان ئاگادار كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆی ناردووین.

23- ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام یان هه‌ر به‌شێكی له‌به‌شه‌كانی یان هه‌ر كارمه‌ندێكی یان هه‌ر وه‌كیلێكی یان هه‌ر بڵاوكه‌رێكی یان هه‌ردۆستێكی هیچ به‌رپرس نی یه‌ له‌ هه‌ر زیانێكی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یان هه‌ر زیانێكی كتوپڕ یان تایبه‌ت یان هۆكارداربێت، وه‌ هیچ به‌رپرس نی یه‌ به‌ به‌رپرسیارێتی  یاسایی و جه‌زایی له‌ به‌كار هێنانی یان خراپ به‌كارهێنانی یان كه‌مته‌رخه‌م له‌به‌ركاهێنانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا ، هه‌روه‌ها به‌رپرس نی یه‌ له‌ هه‌ڵه‌و لابردن و زیادكرن و هه‌مواركردنی ته‌واو یان هه‌مواركردنی به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌،  وه‌ هه‌روه‌ها به‌رپرس نی یه‌ له‌ هه‌ر زیانێكی چاوه‌ڕوانكراو له‌به‌رامبه‌ر گرتنه‌ به‌ری ئه‌م هۆیانه‌.

24- ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رپرسیارنه‌بوونه‌ ده‌چه‌سپێت به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی دارولئیسلام و سه‌رجه‌م كارمه‌ند و دابه‌شكه‌رانی و ئیداریه‌كانی و خاوه‌نداره‌كانی و وه‌كیله‌كانی وه‌ هه‌ر لایه‌نێك كه‌ ‌ زانیاریان بۆ ڕه‌وانه‌ ده‌كات ، هه‌روه‌ها هیچ به‌شێك له‌به‌شه‌كانی و هه‌ر لایه‌نێكیش كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ مۆله‌تی پێداوه‌ یان مۆڵه‌تی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی پێ گه‌شتوه‌.

Go to the Top