حكم زكاة حلي النساء

مقالات البطاقة التعريفية
العنوان: حكم زكاة حلي النساء
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: لقد بيّن الشيخ حفظه الله تعالى حكم هذه المسألة وقال: بأنه من المسائل الخلافية بين العلماء، ومن أراد الاحتياط، وأراد أن يزكي؛ فهذا شيء طيب...
تأريخ الإضافة: 2011-03-29
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/339258
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 1 )
1.
حوكمی زه‌كاتی زێڕ وزیووی ئافره‌تان
567 KB
فتح: حوكمی زه‌كاتی زێڕ وزیووی ئافره‌تان.doc
نبذة موسعة

 

حوكمی زه‌كاتی زێڕ وزیووی ئافره‌تان

 

 

 

پرسیار : ئایا حكومی ئیسلام چیه‌ سه‌باره‌ت به‌زه‌كاتی خشڵ وزێڕ وزیووی ئافره‌ت، ئایا زه‌كاتی تێدا واجب ده‌بێت، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌ركردنی زه‌كات ته‌نها وه‌ك ئیحتیاطێك وایه‌، خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێرت بداته‌وه‌ وئیسلام وموسڵمانان سوود مه‌ند بن لێتان .

وه‌ڵام : ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ شاراوه‌ نیه‌ لای به‌ڕێزتان كه‌‌ مه‌سئه‌له‌یه‌كی خیلافیه‌ وزانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌، هه‌ر سێ پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د و شافعی ومالیك) - خوایان لێ رازی بێت – به‌ڵكو زۆربه‌ی زانایان، وه‌ك شێخ الإسلام ابن تیمیة و ابن القیم، وزۆرێكی تریش له‌زانایان ڕایان وایه‌ : كه‌ زه‌كات واجب نییه‌ له‌و خشڵ و زێڕو زیووه‌ی كه‌ ئافره‌ت به‌كاری ده‌هێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌شێك له‌ كه‌ل وپه‌ل وپێویستیه‌كانی لێهاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌كاتی تێدا نییه‌ .

كۆمه‌ڵیكی تریش له‌ زانایان ڕایان وایه‌ كه‌ له‌ مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی وهه‌ندێكی تر له‌ ئه‌هلی عیلمدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، ده‌ڵێن :  به‌ڵێ زه‌كات له‌خشڵ و زێڕ وزیووی ئافره‌تدا واجبه، ئه‌مه‌ش پاڵپشت به‌كۆمه‌ڵیك به‌ڵگـه‌ وده‌لیل كه‌ پاڵپشتی ڕاكه‌ی خۆیانی پێ ده‌كه‌ن له‌م مه‌سئه‌له‌دا .

به‌هه‌ر حاڵ، هه‌ر كه‌سێك ئه‌یه‌وێت ئیحتیاط بكات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا و ئه‌یه‌وێت زه‌كاتی لێ بدات، ئه‌وه‌ شتێكی جوان وباش ده‌كات، وه‌ ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن كه‌ زه‌كات له‌ خشڵ وزێڕ وزیووی ئافره‌تدا نییه‌، وه‌ڵامی ئه‌و به‌ڵگه‌ و ده‌لیلانه‌ ده‌دنه‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی دووه‌م ده‌یكه‌ن به‌ به‌ڵگه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، و پێیان وایه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌ وبه‌ڵگانه‌ قسه‌یان له‌سه‌ره‌ وهێنده‌ به‌هێز نین بكرێن به‌به‌ڵگه‌ بۆ واجب بوونی زه‌كات له‌ خشڵ وزێڕ وزیووی به‌كارهاتووی ئافره‌تاندا .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زاناتره‌

سه‌رچاوه‌ :المنتقی من فتاوی فضیلة الشیخ صالح ین فوزان بن عبد الله الفوزان (عضو هیئة كبار العلماء وعضو اللجنة الدائمة للإفتاء )به‌رگی سێیه‌م ، لاپه‌ڕه‌ ١٠٨ .

Go to the Top