زادت دورتها عدة مرات فكيف تصنع بالصيام؟
وعلى هذا، تكون عادتك الأيام التي ينزل فيها الدم حتى تر‌ى الطهر ، ولو زادت عن خمسة عشر يوماً، ما لم يستمر نزول الدم الشهر كله، أو لا ينقطع إلا يوماً أو يومين، فيكون استحاضة حينئذ.
چه‌ند جارێك سوڕی مانگانه‌كه‌ی زیادی كردوه چی بكات باشه بۆ ڕۆژووه‌كه‌ی
پرسیار : یه‌كه‌م ساڵ كه كه‌وتمه سوڕی مانگانه‌وه ماوه‌كه‌ی ( 6 تا 7 ) ڕۆژ بوو، ساڵی دووه‌میش ماوه‌كه‌ی زیادی كرد بۆ ( 9) ڕۆژ، له كۆتای ساڵی دووه‌م وسه‌ره‌تای ساڵی سێهه‌میش بۆ دوو هه‌فته و سێ هه‌فته ماوه‌كه‌ی زیادی كرد، پێش ره‌مه‌زانیش به‌سێ ڕۆژ ماوه‌كه‌ی بووه به ( 18) ڕۆژ، له‌مانگی ره‌مه‌زانیشدا سوڕی مانگانهكهشم بووه به (15) ڕۆژ، ئایا حوكمی ئه‌مه چیه له قهزاكردنهوهی ڕۆژوودا ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ....
زانایان جیاوازیان لهڕاكانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به لایه‌نی زۆری ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان، سه‌حیح وڕاستریش له‌نێو ووته‌ی زانایاندا ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی سوڕی مانگانه لانی كه‌م و لانی زۆری بۆ نیه، هه‌ندێك جار لای ئافره‌تانێك ماوه‌كه‌ی زۆره و لای كۆمه‌ڵێكی تریش كه‌م وكوورته، عیبره‌ت وحوكمیش به هاتنه خواره‌وه‌ی خوێنی حه‌یزه نه‌ك به ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و .
شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵیت : "شێخ الاسلام ابن تیمیة و ابن المنذر وكۆمه‌ڵێك له زانایانیش ووتویانه : دیاری كردنی ماوه بۆ سوڕی مانگانه هیچ راست نیه، ئافره‌ت هه‌ركاتێك ئه‌و خوێنه‌ی بینی كه لای ئافره‌تان به‌خوێنی حه‌یز ناسراوه ئه‌وه ئیتر كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌یه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه : گشتگیری ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( ويسألونك عن المحيض قل هو أذى) { البقرة/222} واته : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئێش و ئازار‌و زه‌ره‌ره.
كاتێك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (قل هو أذى = بڵێ: ئه‌وه ئێش و ئازار‌و زه‌ره‌ره ) حوكمێكه گرێدراوه به عیله‌ت و هۆكارێكه‌وه هه‌ركاتێك ئه‌و خوێنه ده‌ركه‌وت كه عیله‌ت و هۆكاری ئه‌زیه‌ت وئازاره ئه‌و حوكمه‌ش بوونی ده‌بێت، نه‌ك خوێنی عیرق كه حوكمی خوێنی حه‌یزی هه‌یه .{ بڕوانه " الشرح الممتع " به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 402 ِ} .
هه‌روه‌ها ووتویه‌تی : " هه‌ندێك له‌ئافره‌تان چوارمانگی ته‌واو پاكن وله ( طهر ) دان و یه‌ك مانگی ته‌واویش ده‌كه‌ونه سووڕی مانگانه‌وه، وه‌ك بڵێی _ خوای گه‌وره‌ش زاناتره _ كه خۆی ده‌گرێت و دواتر به‌سه‌ریه‌كه‌وه هه‌مووی بۆ دێت وده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه، هه‌ندێك ئافره‌تیش هه‌یه له‌مانگێكدا سێ ڕۆژ یان چوار ڕۆژ یان پانزه ڕۆژ ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه { بڕوانه " الشرح الممتع " به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 402 ) .
به‌م پێیه‌ش سوڕی مانگانه‌كه‌ی تۆ ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه خوێنت لی دێته خواره‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه پاك ده‌بیته‌وه له‌خوێن، ئه‌گه‌ر له‌پانزه ڕۆژیش زیاتر بێت، مادام هه‌موو مانگه‌كه به‌رده‌وام خوێن نه‌یه‌ته‌خواره‌وه، یان هاتنی خوێن ڕاناگیرێت ڕۆژێك دوو ڕۆژ نه‌بێت، ئه‌و كاته‌ش حسابی خوێنی ( ئیستحاضهی ) بۆ ده‌كرێت .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشارهزاتره ...