تأخير قضاء الصوم

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: تأخير قضاء الصوم
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: أجاب موقع الإسلام سؤال وجواب عن سائلة تسأل عن حكم تأخير قضاء الصوم،وقد مضى عليها سنوات كثيرة ولم تقضي ما عليها من الصيام ؟؛ ومما جاء في الجواب: عليك ثلاثة أمور :
الأمر الأول :التوبة إلى الله من هذا التأخير...
الأمر الثاني :البدار بالصوم على حسب الظن لا يكلف الله نفساً إلا وسعها...
الأمر الثالث :إطعام مسكين عن كل يوم إذا كنت تقدرين على ذلك...
تأريخ الإضافة: 2010-08-17
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/320064
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 1 )
1.
دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو
465.5 KB
فتح: دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو.doc
نبذة موسعة

 

دواخستنی قه‌زاكردنه‌وه‌ی ڕۆژوو

 

 

پرسیار : ڕه‌مه‌زانێكی ساڵانی ڕابردوو كه‌وتمه‌ سوڕی مانگانه‌وه‌ وڕۆژم نه‌گرت وپاشتریش هه‌تا ئێستا نه‌متوانیوه‌ته‌وه‌ بیانگرمه‌وه،‌ چه‌ند ساڵێكی زۆریش به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕی كردووه‌، ئێستا ئه‌مه‌وێت ئه‌و ڕۆژووانه‌ی كه‌ قه‌رزن له‌سه‌رم بیانگرمه‌وه‌. به‌ڵام به‌دڵنیایش نازانم چه‌ند ڕۆژ قه‌رزارم، جا من چیم له‌سه‌ره‌ ئه‌نجامی بده‌م ؟ خوای گه‌وره‌ پاداشتی خێڕتان بداته‌وه‌ .

وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌‌وره‌ و میهره‌بان ....

سێ كار له‌سه‌ر تۆ واجبه‌ ئه‌نجامیان بده‌یت :

یه‌كه‌م : سه‌ره‌تا ته‌وبه‌ بكه‌یت له‌و كاره‌ی ئه‌نجامت داوه‌ و په‌شیمانی ده‌رببڕیت له‌و كه‌مته‌رخه‌میه‌ی كه‌ كردووته‌ و بڕیاریش بده‌یت جارێكی تر نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كارێكی له‌و شێوه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( وتوبوا إلى الله جميعاً أيُّها المؤمنون لعلكم تفلحون ) {النور / 31} واته‌ : ئه‌ی باوه‌ڕداران هه‌ر هه‌مووتان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ و ته‌وبه‌ بكه‌ن، تاوه‌كو بتانگڕێت له‌ كه‌سانی ڕزگاربوو وسه‌رفرازی له‌ڕۆژی دواییدا ، دواخستنی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووش له‌كاتی خۆیدا تاوان وگوناهه‌ و پێویستی به‌ ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ هه‌یه‌ .

دووه‌م : به‌پێی گومانی زۆرت كه‌ چه‌ند ڕۆژت لێخواردوه‌ و نه‌تگرتوه‌ ده‌ست بكه‌ره‌وه‌ به‌گرتنه‌وه‌ی ڕۆژووه‌ قه‌رزه‌كانت چونكه‌ خوای گه‌وره‌ش ته‌كلیف له‌سه‌روو توانا و طاقه‌ی كه‌سه‌كانه‌وه‌ ناكات، ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه‌ گومانت وایه‌ نه‌تگرتوون پێویسته‌ له‌سه‌رت قه‌زایان بكه‌یته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر گومانت وایه‌ (10) ده‌ ڕۆژ قه‌رزاریت ئه‌وه‌ ئه‌و ( 10 ) ده‌ ڕۆژه‌ بگره‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر گومانیشت وایه‌ كه‌متر یان زیاترن ئه‌وه‌ به‌پێی گومانی زۆری خۆت ده‌بێت بیانگریته‌وه‌، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( لا يكلف الله نفساً إلا وسعها..... ) {البقرة / 286} واته‌ : خوای گه‌وره‌ ته‌كلیف وداوایه‌ك ناكات له‌سه‌رو توانا و طاقه‌ی  مرۆڤه‌كانه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : ( فاتقوا الله ما استطعتم ..... ) {التغابن / 16} واته‌ : له‌خوا بترسن و به‌ندایه‌تی خودا بكه‌ن به‌پێی توانا و طاقه‌ و قورده‌تی خۆتان .

سێهه‌م : له‌بری هه‌ر ڕۆژێكیش خواردنی هه‌ژارێك بده‌ ئه‌گه‌ر توانا و ده‌سه‌ڵاتت هه‌بوو، هه‌مووی بدرێت ئه‌گه‌ر چی هه‌موویشی درابێت به‌ هه‌ژارێك، خۆ ئه‌گه‌ر خۆتیش هه‌ژار و بێده‌سه‌ڵاتیت و توانای خواردندانی هه‌ژارانت نیه‌، ئه‌وا ته‌نها ته‌وبه‌كردن و ڕۆژووگرتنه‌وه‌ت له‌سه‌ر واجبه‌ .

خواردن دانیش له‌بری هه‌ر ڕۆژێك خواردنی هه‌ژارێكه‌ كه‌بریتی یه‌ له‌ نیو صاع كه‌ ده‌كاته‌ كیلۆ ونیوێك له‌ خواردنی سه‌ره‌كی ئه‌و شاره‌ی خۆت .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا و شاره‌زاتره‌ .

مجموع فتاوى ومقالات للشيخ ابن باز 6/19 

Go to the Top