حكم كتابة الأبحاث والرسائل وبيعها للطلاب
حوكمی نووسینی بحوث و ڕه‌سائلی زانكۆ بۆ خوێندكاران وفرۆشتنی پێییان
پرسیار : حوكمی فرۆشتنی ئه‌و بحوث و لێكوڵینه‌وانه‌ی كه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت وه‌رده‌گیرێن به‌و خوێندكارانه چیه كه مامۆستاكانیان داوایان لێ ده‌كه‌ن و خۆیان به باشی له ئینته‌رنێت نازانن یان له‌به‌رده‌ستیاندا نیه ؟
وه‌ڵام : ئه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكارانه به‌و بحوث و لێكوڵێنه‌وه و ڕهسائلانه بڕوانامه‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنن، یان نمره‌یان پێی زیاد بكات، یان له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا پێی ده‌ربچن ئه‌وه كارێكی حه‌رامه و یاساغه، چونكه غه‌ش و خیانه‌ته، جا چی ئه‌و كارانه له ئینته‌رنێت وه‌ربگیرێن یان لهههرجێگایهكی تره‌وه به‌ده‌ست بهێنررێن، چونكه نووسینی به‌حث و لێكوڵێنه‌وه مه‌به‌ست لێی ڕاهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی تواناكانی خوێندكاران وچه‌ند مه‌به‌ستێكی تره، بۆیه پێویسته له‌سه‌ری خۆی ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات، جا ئه‌گه‌ر تێكۆشان و توانای كه‌سێكی تری به‌ناوی خۆیه‌وه پێشكه‌ش به مامۆستاكه‌ی كرد ئه‌وه بێگومان ئه‌و كه‌سه كه‌سێكی درۆزن وفێڵكهر ده‌رده‌چێت .
ئه‌و كه‌سانه‌شی كه بحوث و ڕه‌سائلی زانكۆ بۆ خه‌ڵكی ده‌نوسن ئه‌وانه كه‌سانێكی خراپه‌كار وسنووربهزێن وگوناهبارن، جا چی به بڕێك پاره‌ی به‌رامبه‌ر بینووسن یان بێ به‌رامبه‌ریش بێت، چونكه به‌و كارانه‌یان یارمه‌تی كه‌سانێكی تر ده‌ده‌ن له‌سه‌ر درۆ و غه‌ش و فێڵكردن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن له پێدانی بڕوانامه‌و نمره‌یه‌ك به‌كه‌سانێك كه شایانی ئه‌وه نین، ئه‌مه‌ش خراپه‌كاریه‌كی گشتگیر وفێڵكردنیشه له ئومه‌تی ئیسلام، كه شتێك به‌رهه‌م ده‌هێنن كه شایانی ئه‌وه نین، وهكارێك به‌كه‌سێك ده‌سپێررێت كه شایانی ئه‌و مه‌كانه‌ت و پله‌و پایه وكورسیه نین.
ئه‌و پاره وپوڵهشی له‌م جۆره كارانه‌دا به‌ده‌ست دێت هه‌مووی ماڵی حه‌رامه، و دروست نیه ئیستفاده و سوود لێوه‌رگرتنی، پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( كل جسد نبت من سحت فالنار أولى به ) { رواه الطبراني وأبو نعيم ، وصححه الألباني في صحيح الجامع برقم (4519) } واته : هه‌ر لاشه‌یه‌ك بهماڵێ حه‌رام په‌روه‌رده بووبێت، ئاگری دۆزه‌خ باشتره بۆی كه پێی بسوتێت .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه ووته‌ی جه‌نابتان چیه سه‌باره‌ت به‌كاری هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌ڵكی تر ده‌گرن به‌كرێ بۆ نووسینی بحوث ولێكوڵێنهوه یان ئاماده‌كردنی ڕه‌سائلی زانكۆ؟ یان بۆ تهحقیقكردن وبه‌دواداچوونی هه‌ندێك په‌رتووك، كه بڕوانامه‌ی زانستی‌یان پێ به‌ده‌ست ده‌هێنرێت ؟
به‌ڕێزیان له‌وه‌ڵامدا ووتیان : زۆر به‌داخه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاره‌كه‌ی كردوه ڕوونی كردوه‌ته‌وه كه خوێنكارانیك په‌یدا بوون كه خه‌لكانی تر به‌كرێ ده‌گرن بۆ نووسینی بحوث و لیكوڵێنهوه، یان ڕیساله‌ی زانكۆ یان بۆ ته‌حقیقكردنی هه‌ندێك په‌رتووك و كتێب، كه بڕوانامه‌ی زانستی پێ به‌ده‌ست ده‌هێنن، بۆ نموونه به كه‌سێك ده‌ڵێت : بڕۆ ژیاننامه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌م بۆ ئاماده بكه یان به فڵان به‌حث و لیكۆڵینه‌وه‌دا بچۆره‌وه بۆم، پاشان وه‌ك ڕیسالهیهك پێشكه‌شی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ڕیزی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه مامۆستا یان نمره و بڕوانامه‌یه‌كی زانستی پێ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، یان هه‌ر كارێكی تری له‌م شێوه‌یه، بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته‌كانی زانكۆ و واقعی حاڵه، من ئه‌م كاره به‌جۆرێك له خیانه‌ت ده‌بینم چونكه مه‌به‌ست له نووسینی ئه‌م لێكوڵینهوانه شاره‌زایی وئاگاداربوونه له‌و بابه‌ته نه‌ك به‌شێویه‌ك بێت پاش هه‌فته‌یه‌ك پرسیار بكرێت له‌ناوه‌ڕۆكی ئه‌و لێكۆڵێنهوانه له بهناوخاوهنهكهی نه‌زانێت چی تێدا نووسراوه و نه‌زانیت چۆنیش وه‌ڵام بداته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و برایانه‌ی كه ئه‌م جۆره كارانه ده‌كه‌ن ئاگاداریان ده‌كه‌مه‌وه له پاشه‌ڕۆژی خراپی كاره‌كانیان و ده‌ستهه‌ڵگرن له‌وه‌ها پیشه‌یه‌ك، وه من ناڵێم كه‌س یارمه‌تی كه‌سی تر نه‌دات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كیش نا كه هه‌ر هه‌موو لێكوڵێنه‌وه و ڕیسالهكه له نووسین و ئاماده‌كردنی خه‌ڵكی تر بێت و خاوه‌نه‌كه‌ی هیچ جوهد وماندنوو بوونێكی نه‌كردبێت، خوای گه‌وره هه‌موو لایه‌ك سه‌ركه‌توو بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانست وزانیاری یهسوود و كاروكرده‌وه‌ی چاك وباش، هه‌ر خوای گه‌وره بیسه‌ر و وه‌رگر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكاریهكانمانه .
وه‌رگیراوه له په‌رتووكی ( كتاب العلم ) .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵه‌په‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .