حكم لبس الملابس التي فيها صور
حوكمی له‌به‌ركردنی جل وبه‌رگ كه وێنه‌ی تێدایه
پرسیار: حوكمی لەبەركردنی ئەو جل وبەرگانە چی یە كە وێنەی تێدایە؟
وه‌ڵام: لەبەر كردنی ئەو جل وبەرگانەی كە وێنەی تێدایە وه‌كو وێنه‌ی مرۆڤ یان شێر یان گورگ یان سه‌گ یان پشیله ... دروست نی یە، ئیتر ئایا جل وبەرگی منداڵان بێت یان گەورە، ژن بێت یان پیاو، كچ بێت یان كور، چونكه بوونی وێنه له‌سه‌ر جل وبه‌رگ جۆرێكه له گه‌وره‌یی ومه‌زنی بۆی، وه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لا تدع صورة إلا طمستها) واته: هیچ وێنه‌ێك نه‌هێڵیت ئیلا بیسڕیته‌وه وله ناوی به‌ریت.
وه ده‌فەرموویت: (إنَّ الملائِكَةَ لا تَدْخُلُ بَيْتاً فيهِ صُورَةٌ](صحيح الجامع الصغير: 7261) [. واتە: فریشتەی رەحمەت ناچێتە هیچ ماڵێكەوە كە وێنەی تێدا بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و جل وبه‌رگه‌ی كه وێنه‌ی تێدایه، به‌كار بهێنێت وه‌كو سه‌رین وڕایه‌خ یان به شتێك سه‌ری وێنه‌كه بسرێته‌وه ، له‌م حاڵه‌تانه‌دا ده‌توانیت به‌كاری بهێنێت.
سه‌رچاوه ماڵپه‌ڕی شێخ عبدولعه‌زیز بن باز ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ.