حكم بيع أشرطة وكتب إسلامية في المسجد
حوكمی فرۆشتنی كاسێت و په‌رتووكی ئیسلامی له مزگه‌وتدا
پرسیار : ئایا دروسته كرێن وفرۆشتن له‌ناو مزگه‌وتدا له‌كاتێك مه‌به‌ستت پێی كارێكی خێریخوازی بێت و داهات و قازانجه‌كه‌ی بدرێت به‌ده‌زگایه‌كی خێرخوازی ئه‌وانیش بیده‌ن به هه‌تیوان و هه‌ژارانی موسڵمانان، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رتووك و كاسێتی ئیسلامی بفرۆشیت كه مه‌به‌ست له‌هه‌ردووكیان چ له‌فرۆشتن و چ له‌صه‌رفكردنیشی هه‌ر خێركردن بێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و درود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوینكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دروست نیه كڕین وفرۆشتن له‌مزگه‌وتدا ئه‌گه‌ر په‌رتووكی ئیسلامی بێت یان هه‌ر شتێكی تر، ئه‌گه‌ر چی قازانج و سووده‌كه‌شی بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌تیوان و هه‌ژارانیش، به‌ڵام قه‌یناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و په‌رتووك و كاسێتانه بخرێته ناو صندوقێكه‌وه و هه‌ر دانه‌یه‌كیان نرخه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنوسرێت و وهه‌ركه‌سێكیش په‌رتووكێك یان كاسێتێكی وویست هه‌قه‌كه‌ی بخاته ناو صندوقه‌كه‌وه وئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستێتی هه‌ڵیبگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه بكات یان ئیجاب و قه‌بول ڕووبدات .
خوای گه‌وره زانا و شاره‌زاتره .