فوائد الذكر
1- يورث محبة الله والقرب منه ورضاه ومراقبته والهيبة منه والإنابة والرجوع إليه ويُعين على طاعته..
2- يزيل الهم والغم عن القلب ويجلب السرور، ويورث القلب الحياة والقوة
والنقاء..
3- يطرد الشيطان ويقمعه ويخزيه ويُذله..
سووده‌كانى یادى خـوا
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خودایه‌ی كه به‌یادی ئه‌و دڵه‌كان ئاسووده و ئارام ده‌بنه‌وه، درود و ڕه‌حمه‌تیش بۆ ئه‌و پێشه‌وا ئازیزه‌ی كه هه‌میشه ده‌می موباره‌كی به ذیكری په‌روه‌ردگار پاراو بوو، وه پاش وه‌فاتی خۆیشی ئومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر یادی په‌روه‌ردگار ڕاهێنا وه‌ك لێیان پرسی باشترین كارێك كه ده‌ستی پێوه‌بگرم چیه؟، له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی :" لا یزال لسانك رطبا من ذكر الله" {رواه الترمذي، وصححه الألباني} واته: با هه‌میشه زمانت پاراو بێت به یادی خوای گه‌وره .
خۆشه‌ویستان له باره‌ی گرنگی یاد وذیكری خوای گه‌وره‌وه شێخ الإسلام ابن تيمية (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ئه‌ڵێت: یادى خواى گه‌وره بۆ دڵان وه‌ك ئاو وایه بۆ ماسیه‌كان، ده‌ى كه‌واته ئه‌بێت حاڵى ماسى چۆن بێت كه بێ ئاو بێت؟!
يادی خودا كردن سووده‌كانی زۆرن له‌وانه‌ش :
یه‌كه‌م : ئه‌بێته هۆى دروست بوونى خۆشه‌ویستى په‌روه‌ردگار و نزیكى لێى و رازى بوونى و چاودێرى كردنى و ترسان لێى و گهرِانهوه بۆ لاى و یارمه‌تیده‌ره بۆ گوێرِایهڵى په‌روه‌ردگار.
دووه‌م : لابه‌رى خه‌م و خه‌فه‌ت له دڵ و ده‌روون و هێنه‌رى شادیه، ژیان و هێزو پاكى ده‌داته دڵ.
سێهه‌م : كه‌لێنه‌كانى دڵ و ده‌روون پرِ نابنه‌وه به یادى خوا نه‌بێت، دڵره‌قى نه‌رم ئه‌كات و ئه‌یتوێنێته‌وه.
چواره‌م : شیفا به‌خشى دڵه ودهرمانیهتى و هێز و چالاكى و خۆشه‌ویستى كه هیچ خۆشیه‌ك هاوتاى نییه كه بێئاگایى نه‌خۆشى دڵه.
پێنجه‌م : كه‌مى ذیكر نیشانه‌ى دوورِووییه و زۆرى یادى خوا نیشانه‌ى به‌هێزى ئیمان و خۆشه‌ویستى راسته‌قینه‌یه بۆ خوا، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكى زۆر خۆش بوێت زۆر یادى ئه‌كات.
شه‌شه‌م : به‌نده‌ى خوا ئه‌گه‌ر له كاتى خۆشی‌دا یادى خوا بكات خواى گه‌وره له ته‌نگانه‌دا فریاى ده‌كه‌وێت، به تایبه‌تى له‌كاتى مردن و گیانكێشان.
حه‌وته‌م : هۆكارى رِزگاربوونه له سزاى خوا و دابه‌زینى دڵئارامییه و گشتگیربوونى ڕه‌حمه‌ت و داواى لێخۆشبوونى فریشته‌كانه.
هه‌شته‌م : پارێزه‌رى زوبانه له قسه‌ى پرِوپوچ و غه‌یبه‌ت و دووزوبانى و درۆ و جگه له ئه‌وانیش له حه‌رام وناپهسندهكان.
نۆیه‌م : بهندایهتییهكى ئاسانه و گه‌وره‌یه و چاكه و هۆى رواندنى داره‌كانى به‌هه‌شته.
ده‌یه‌م : مرۆڤى زیكرخوێن به‌سام و ههبیهت و خۆشه‌ویسته و روخسارى جوانه، ذیكر ده‌بێته نوور و رووناكى له دنیا و ناو گۆرِ و دوارِۆژدا.
یازده‌یه‌م : هۆكارى صه‌ڵاواتى په‌روه‌ردگار و فریشته‌كانه و خواى گه‌وره شانازیان پێوه ده‌كات به‌سه‌ر فریشته‌كانه‌وه.
دوازده‌یه‌م : چاكترین خاوه‌ن كرده‌وه‌چاكه‌كان ئه‌وانه‌ن كه زۆر یادى خواى تێدا ده‌كه‌ن، باشترین رۆژوه‌وان ئه‌وانه‌ن كه یادى خوا زۆر ئه‌كه‌ن له رۆژوهكهیاندا.
سیازده‌یه‌م : گران ئاسان ئه‌كات ونارِهحهتى سوك ده‌كات وكارهگرانهكان ئاسان ده‌كات ورۆزى ده‌هێنێت و لاشه به‌هێز ده‌كات.
چوارده‌یه‌م : شه‌یتان ده‌رده‌كات و سه‌ركوتى ده‌كات و ریسوا و زه‌لیلى ده‌كات.
په‌روه‌ردگارا دڵه‌كانمان به‌نووری باوه‌ڕ وئیمان ڕوناك بكه‌ره‌وه و زمانمان به ذیكری خۆت پاراو بكه وله‌و كه‌سانه‌مان بگێره كه یادی ذاتی هه‌ق ته‌عالای تۆ له‌بیر ناكه‌ن .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم