قال لها : طلاق بالثلاث إن بت في البيت
وذهب بعض أهل العلم - وهو اختيار شيخ الإسلام ابن تيمية وغيره - إلى أن هذا الحلف فيه تفصيل ، يرجع إلى نية القائل ، فإن قصد ما يقصد باليمين وهو الحث على فعل شي‌ء ، أو المنع من فعل شي‌ء ، أي أراد إخراجك من البيت ولم يرد الطلاق في حال عدم خروجك ، فإن هذا حكمه حكم اليمين ولا يقع به طلاق ويلزمه كفارة يمين عند عدم خروجك .
ووتویه‌تی به خێزانه‌كه‌ی : سێ ته‌ڵاقه‌ت كـــهوتبێت ئه‌گــــه‌ر ئه‌مشـــه‌و لــــه‌م مــاڵهدا بیت
السلام علیكم ورحمة الله وبركاته
من و پیاوه‌كه‌م ژیانێكی به‌خته‌وه‌رانه به‌سه‌ر ئه‌به‌ین، به‌لام له‌م ڕۆژانه‌دا كێشه‌یه‌ك كه‌وته نێوانمانه‌وه، پیاوه‌كه‌م سوێندی خوارد به‌ته‌ڵاقی كه ئه‌مشه‌و له‌م ماڵه نه‌مێنیته‌وه، به‌م شێوه‌یه (سێ به‌سێ ته‌ڵاقت كه‌وتبێت ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له‌م ماڵه‌دا شه‌و بكه‌یته‌وه) به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه هێمن بویه‌وه په‌شیمانی ده‌ربڕی، وه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌س به‌گوناهبار و هاوبه‌ش نازانم له‌م كێشه خێزانیانه‌ی كه روو ئه‌ده‌ن له‌نێوانماندا، به‌ڵێ هه‌رچۆنیك بوو له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌مدا كاتژمێر (10:30) ده و نیوی شه‌و له‌ماڵ هاتینه خواره و سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌مان بووین ونهگهراینهوه بۆ ماڵه‌وه هه‌تاوه‌كو ڕۆژ بوویه‌وه مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاتژمێر(5:20) پێنج و بیست خوله‌كی به‌یانی هاتینه‌وه نێوماڵی خۆمان .
پرسیاركهشم ئه‌وه‌یه : ئایا به‌وه‌ی كه ئه‌نجامم داوه وه‌فام كردوه به‌وه‌ی پیاوه‌كه‌م سوێندی له‌سه‌ر خواردوه، وه ئایا ئه‌و كاته‌ی كه له‌ده‌ره‌وه بهسهرمانبردوه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی پێی بوترێت شه‌و مانه‌وه له‌ده‌ره‌وه؟ وه ئایا كه‌فاره‌تێكی تر هه‌یه بۆ ئه‌م كاره ؟
خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره وسهڵات وسهلام بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی و یاران و شوینكه‌وتوانی هه‌تاهه‌تایه .
ووته‌ی پیاوه‌كه‌ت كه ووتویه‌تی : (سێ به‌سێ ته‌ڵاق بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و له‌م ماله‌دا بمینیته‌وه) ئه‌مه‌ش سوێند خواردنه به ته‌ڵاق، جمهوری زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌ڵاقه ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌فای پێ نه‌كرا.
وه‌هه‌ندێك له‌زانایان و ڕای په‌سه‌ندكراوی شێخ الاسلام إبن تیمیةیهش ئه‌وه‌یه ئه‌م مهسئهلهیه پێویستی به‌روونكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه : ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به نیه‌تی ئه‌و كه‌سه‌وه هه‌یه كه تهلاقهكهی خواردووه، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی سوێند خواردن بوو كه پێداگری له‌سه‌ر كردنێی كارێكه، یان پیداگری له‌سه‌ر نه‌كردنی كارێك بكات، به‌و مانایه‌ی پیاوه‌كه‌ت مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو تۆ بكاته ده‌ره‌وه له‌ماڵه‌وه، نه‌ك مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت ئه‌گه‌ر نه‌چویته ده‌ره‌وه بیه‌وێت ته‌ڵاقت بدات، ئه‌مه‌ش حوكمی سوێند خواردنی هه‌یه وته‌ڵاقی پێناكه‌وێت، ئه‌گه‌ر نه‌چویته ده‌ره‌وه ته‌نها كه‌فاره‌تی سوێند خواردنی له‌سه‌ر ده‌بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ستی ته‌ڵاق بوو، ئه‌وه له‌كاتی وه‌فا نه‌كردندا ته‌ڵاقی ده‌كه‌وێت وژنهكهی ته‌لاقداوه، ئه‌مه‌ش ڕای ڕاستتره، كه كۆمه‌ڵێك له‌زانایان فه‌توایان پێداوه، مه‌سئه‌له‌ی نیه‌تیش شتێكه ته‌نها خوای گه‌وره ئه‌یزانێت كه هیچ شتێكی لا شاراوه نیه، جا له‌به‌ر ئه‌وه با مرۆڤی موسڵمان خۆی بپارێیزت له فڕوفێڵ كردن له‌گه‌ڵ خوا و خۆ خه‌ڵه‌تاندنیش .
له‌كاتی كه‌وتنی تهڵاقهكهشدا ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی سێ به‌سی حه‌رامه، له‌سه‌ر ڕای ڕاجح و په‌سه‌ند كراویش ته‌نها یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ده‌كه‌وێت .
مه‌به‌ستی پیاوه‌كه‌شت ئه‌وه بووه كه شه‌و له‌و ماله‌دا نه‌مێنیته‌وه، ئیتر بۆ هه‌رجێگایه‌ك ده‌ڕۆیت كێشه نیه، ئه‌وه‌شی وه‌ك خۆت روونت كردوه‌ته‌وه كه ئه‌و شه‌وه هه‌تا كاتێ رۆژ هه‌ڵهاتن ده‌رچوویت له‌ماڵه‌وه ته‌ڵاقی پیاوه‌كه‌ت نه‌كه‌وتوه، و هیچ شتێكی له‌سه‌ر پێویست نیه چونكه مه‌به‌سته‌كه ته‌حقیق و جێ به‌جێ بووه .
وه پیاوه‌كه‌شت پێویسته له خوای گه‌وره بترسێت و خۆی بپارێزیت له ته‌لاق خواردن له‌كاتی دروست بوونی كێشه‌و گیروگرفته‌كاندا .
خوای گه‌وره‌ش زانا وشارهزاتره .
ماڵپه‌ڕێ ئیسلام پرسیار و وه‌لام .