حكم العمرة
واختلفوا في وجوبها ، فذهب الإمامان أبو حنيفة ومالك –واختاره شيخ الإسلام ابن تيمية- إلى أنها سنة مستحبة وليست واجبة .
وذهب الإمامان الشافعي وأحمد إلى وجوبها . واختار هذا القول الإمام البخاري ، رحم الله الجميع.
وقال الشيخ ابن باز : الصواب أن العمرة واجبة مرة في العمر كالحج...
حوكمی عومره كردن
پرسیار : ئایا عومره كردنی واجبه یان سوننه‌ت ؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆخوای گه‌وره وصهڵات و سه‌لام بۆ سه‌رگیانی محمد المصطفی و یاران وشوێن كه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
زانایان به‌گشتی كۆدهنگن له‌سه‌ر مه‌شروعیه‌تی عومره‌كردن، به‌ڵام جیاوازی له‌ڕاو بۆچونیاندا هه‌یه له‌سه‌ر واجب بوونی.
ڕای یه‌كه‌م : هه‌ردوو ئیمام : ئیمام مالك و ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه و ڕای په‌سه‌ندی شێخ الاسلام ابن تیمیةیهشه كه ڕایان وایه عومره كردنی سوننه‌ته و واجب نیه.
به‌ڵگه‌ش بۆ راكه‌یان به‌م فه‌رمووده‌یه دێننه‌وه كه تورموذی ڕیوایه‌تی كردوه : " عَنْ جَابِرٍ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سُئِلَ عَنْ الْعُمْرَةِ أَوَاجِبَةٌ هِيَ ؟ قَالَ : لا ، وَأَنْ تَعْتَمِرُوا هُوَ أَفْضَلُ " واته : له‌جابره‌وه (خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌گێڕێته‌وه كه پرسیار كرا له پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی عومره ئایا واجبه كردنی ؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا فه‌رمووی : نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عومره به‌جێ بهێنیت باشتره.
ئه‌م فه‌رمووده‌یه فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه، چونكه هه‌ریه‌ك له ئیمامی شافعی و ابن عبد البر و ابن الحجر و ئیمامی نه‌وه‌وی لاوازیان كردوه، هه‌روه‌ها شێخ ناصرالدینی ئه‌لبانیش له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی لهجامعی تورموذی ئه‌م فه‌رمووده‌ی به‌فه‌رمووده‌یه‌كی لاواز وه‌صف كردوه، جگه له‌ئه‌وانیش دیسان ئه‌م فه‌رموده‌یان لاوازكردوه .
ئیمامی شافعی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌وه ووتویه‌تی : لاوازه و نموونه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه ناكرێنه به‌ڵگه، له بابه‌تی عومره‌دا هیچ شتێك ثابت نه‌بووه كه به‌ڵگه بێت له‌سه‌ر سوننیهت و موسته‌حه‌بی كردنی .
ابن عبد البریش ئه‌ڵێت : ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌چه‌ند سه‌نه‌د وڕێگهیهك ڕیوایه‌ت كراوه كه صه‌حیح نین، به‌نموونه‌ی ئه‌م فه‌رموودانه‌یش به‌ڵگه ناهێنرێنه‌وه .
ئیمامی نه‌وه‌ویش له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی ( المجموع به‌رگی7/لاپه‌ڕه 6)دا ئه‌ڵێت : ته‌واوی حوفاظهكانی فه‌رمووده یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر لاوازیه‌تی ئه‌م فه‌رمووده‌یه.
ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر لاوازی ئه‌م فه‌رمووده‌یه ئه‌وه‌یه (جابر) كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ڕیوایه‌ت كردوه خۆی ڕای وایه كه عومره‌كردن واجبه - جا چۆن ده‌كرێت جابر فه‌رمووده‌یه‌كی ڕیوایه‌ت كردبێت ولای ثابت بووبێت وكه‌چی ڕای خۆی پێچه‌وانه‌ی ریوایه‌ته‌كه‌ی خۆی بێت - .
ڕای دووه‌م : هه‌رچی ئیمام شافعی و ئیمام ئه‌حمه‌دیشه ڕایان وایه كه عومره‌كردن واجبه، ئیمامی بوخاریش ( ڕه‌حمه‌تی خوا له‌هه‌موویان بێت) ئه‌م ڕایه‌ی هه‌ڵبژاردووه وپه‌سه‌ندی كردوه .
به‌ڵگه‌كانیشیان بریتین له :
1) ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ابن ماجة به‌ژماره‌ی(2901)ڕیوایه‌تی كردوه : عَنْ عَائِشَةَ قَالَتْ : قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ عَلَى النِّسَاءِ جِهَادٌ ؟ قَالَ: نَعَمْ ، عَلَيْهِنَّ جِهَادٌ لا قِتَالَ فِيهِ الْحَجُّ وَالْعُمْرَةُ " واته : عائیشه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ئه‌ڵێت : ووتم به پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه وسلم) ئایا جهاد كردن له‌سه‌ر ئافره‌تان واجبه؟ ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵێ، جیهادێكیان له‌سه‌ر واجبه كه كوشت وكوشتاری تێدا نیه، ئه‌ویش حه‌ج وعومرهكردنه. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) حه‌ج وعومره‌ی به‌یه‌كه‌وه واجب كردوه له‌سه‌ر ئافره‌تان، كه‌واته به ئه‌ولاتر له‌سه‌ر پیاوانیش واجبه .
ئیمامی نه‌وه‌وی له (مجموع به‌رگی 7/لاپه‌ره 4) دا ئه‌ڵێت : ئیسنادی ئه‌م فه‌رمووده‌یه صه‌حیحه له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی ئیمامی بوخاری وموسلیم، شێخ ئه‌لبانیش له صحیحی ابن ماجه‌دا به‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحی داناوه.
ڕووی به‌ڵگه‌ش له فه‌رمووده‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (علیهن) واته له‌سه‌ریانه، ووشه‌ی (علی) ش حوكمی واجب بوونی لێوه‌رده‌گیرێت .
2) ئه‌و فه‌رمووده به‌ناوبانگه‌یه كه جوبره‌ئیل هاته لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) وپرسیاری ئیمان و ئیسلام وئیحسان وڕۆژی دوایی ونیشانه‌كانی لێ‌كرد، ابن خزیمة و الدار قطني ڕیوایه‌تیان كردوه له عومه‌ری كوڕی خه‌تابه‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت) : وفيه زيادة ذكر العمرة مع الحج ، ولفظه) : الإسلام أن تشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ، وتقيم الصلاة ، وتؤتي الزكاة ، وتحج البيت وتعتمر ، وتغتسل من الجنابة ، وتتم الوضوء ، وتصوم رمضان( واته : له‌م ڕیوایه‌ته‌دا زیاده‌یه‌ك هه‌یه كه باسی عومره‌ی له‌گه‌ڵ حه‌جدا كردوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی : ئیسلام ئه‌وه‌یه كه شاهیدی بده‌یت هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه جگه له (الله) ومحمدیش پێغه‌مبه‌ری خودایه، وه نوێژ بكه‌یت وزه‌كاتی ماڵ و سامانت ده‌ربكه‌یت، وحه‌جی ماڵی خودا وعومره بكه‌یت، وه خۆت بشوێت ئه‌گه‌ر له‌شت گران بوو، ده‌ست نوێژ ته‌واو بگریت و ڕۆژووی مانگی ره‌مه‌زان بگریت .
دار القطني ئه‌ڵێت : ئه‌م فه‌رمووده فه‌رمووده‌یه‌كه كه ثابت و جێگیر بووه‌و صه‌حیحه .
3) ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه ئه‌بو داود به‌ژماره فه‌رمووده‌ی(1799) و نهسائي به ژماره فه‌رمووده‌ی(2719) ڕیوایه‌تیان كردوه : عَنْ الصُّبَيّ بْن مَعْبَدٍ قال كُنْتُ أَعْرَابِيًّا نَصْرَانِيًّا . . . فَأَتَيْتُ عُمَرَ ، فَقُلْتُ : يَا أَمِيرَ الْمُؤْمِنِينَ ، إِنِّي أَسْلَمْتُ ، وَإِنِّي وَجَدْتُ الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ مَكْتُوبَيْنِ عَلَيّ فَأَهْلَلْتُ بِهِمَا ، فَقَالَ عُمَرُ : هُدِيتَ لِسُنَّةِ نَبِيِّكَ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم .
واته : له صوبهی كوڕی مه‌عبه‌ده‌وه كه ووتوویه‌تی : من كه‌سێكی ده‌شته‌كی نه‌صرانی بووم .... هاتمه لای عومه‌ر (خوای لێ ڕازی بێت) ووتم : ئه‌ی پێشه‌وای باوه‌ڕداران، من موسڵمان بووم، وه من وا ئه‌زانم كه حه‌ج و عومره‌م له‌سه‌ر واجبه، بۆیه منیش نیه‌تی هه‌ردووكیانم هێنا و الله أكبرم بۆكردن، عومه‌ریش (خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی : ڕێگا و شوێن پێی پێغه‌مبه‌ری خودات (صلی الله علیه وسلم) هه‌ڵگرتوه .
4) ڕای كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵ و یارانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) كه ڕایان وایه عومره‌كردن واجبه، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس و عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر وجابر (خوایان لێ ڕازی بێت) .
جابر ( خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌فه‌رموێت : هیچ موسڵمانیك نیه كه عومره‌ی له‌سه‌ر واجب نه‌بێت، حافظ ابن الحجر ئه‌ڵێت : ابن الجهم ی مالكی ئه‌مه‌ی به ئیسنادێكی حه‌سه‌ن ڕیوایه‌ت كردووه .
ئیمامی بوخاریش (ڕه‌حمه‌تی خوای لی بێت) بابێكی سه‌ربه‌خۆی به‌ناوی " بَاب وُجُوبِ الْعُمْرَةِ وَفَضْلِهَا " له صه‌حیحه‌كه‌یدا كردوه‌ته‌وه، عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ریش (خوایان لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی : هیچ كه‌سیك نیه كه عومره‌ی له‌سه‌ر واجب نه‌بێت، عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باسیش (خوایان لێ ڕازی بێت) فه‌رموویه‌تی : عومره‌كردن له‌قورئانی پیرۆزدا له‌گه‌ڵ فه‌رمان كردن به‌حه‌ج باسكراوه وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویـه‌تی :( وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ( {البقرة:196} واته : حه‌ج و عومره بۆخوای گه‌وره به‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن .
شێخ ابن بازیش ووتوویه‌تی : صه‌واب و ڕاستر وایه كه عومره‌كردن له ته‌مه‌ندا وه‌ك حه‌ج كردن یه‌كجار واجبه ( مجموع فتاوی ابن باز به‌رگی 6/لاپه‌ڕه ٣٥٥) .
شێخ ابن العثیمین یش له ڕاڤه و شه‌رحی كتێبی ( الممتع، به‌رگی 7/لاپه‌ڕه ٩)دا ئه‌ڵێت : زانایان ڕای جیاوازیان هه‌یه له‌باره‌ی عومره‌وه كه ئایا سوننه‌ته یان واجبه؟ ئه‌وه‌ی بۆ منیش ده‌ركه‌وتوه ئه‌وه‌یه عومره‌كردن واجبه.
له فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌توادانی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه ( به‌رگی 11 / لاپه‌ڕه ٣١٧) دا هاتووه : صه‌حیح و ڕاستر و له‌هه‌ردوو رای جیاوازی زانایاندا له‌باره‌ی عومره‌وه ئه‌وه‌یه كه واجـــبه، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ی كــه دهفـــهرموێت : ( وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ( {البقرة:196} و به‌به‌ڵگه‌ی چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی تریش كه‌له‌م باره‌یه‌وه هاتوون .
خوای گه‌وره‌ش زانا و شاره‌زاتره .
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانیت سه‌یری هه‌ره‌یه‌ك له‌م سه‌رچاوانه بكه‌یت : "; ..
سه‌رچاوه : سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .