هل يوجد في الإسلام بدعة حسنة؟
وليس هناك بدعة حسنة في الدين أبدًا، بل البدع كلها ضلالة؛ كما قال النبي صلى الله عليه وسلم : "وكل بدعة ضلالة".
ئایا بیدعه‌ى حه‌سه‌نه له ئایندا هه‌یه؟
پرسیار : مه‌به‌ست له بیدعه چییه ؟ وه ئایا بیدعه‌ى حه‌سه‌نه له ئایندا هه‌یه؟
وه‌ڵام : ئیبن ره‌جه‌ب ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : ئه‌وه‌ى له دیندا دروست كراوه و زیادكراوه و هیچ بنه‌مایه‌كى نییه له دیندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنه‌مایه‌كى هه‌بێت به بیدعه دانانرێت ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ى زمانه‌وانى به بیدعه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت .
قورئاني پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) زه‌مى بیدعه ده‌كه‌ن به مه‌فهومه شهرعییهكهى كه هه‌ر شتێك له ئایندا دابهێنرێت و بنه‌مایه‌كى له ئایندا نییه، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « وَمَنْ عَمِلَ عَمَلا لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ » { متفق علیه } واته: هه‌ركه‌س عیباده‌تێكى كرد‌و فه‌رمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بوو وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: « فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌ » {رواه أبو داود } واته: هه‌موو داهێنراوێك بیدعه‌یه‌و هه‌موو بیدعه‌یه‌ك گومرِاییه.
له‌م دوو فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا بیدعه حه‌سه‌نه نیه له ئاییندا؛ وه ئه‌وه‌ی بڵێت بیدعه حه‌سه‌نه هه‌یه ئه‌وه به پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) كه ده‌فه‌رموێت: « فَإِنَّ كُلَّ مُحْدَثَةٍ بِدْعَةٌ وَكُلَّ بِدْعَةٍ ضَلالَةٌٌ ( صلی الله علیه وسلم )).
ئیمامى مالیك له واتاى بیدعه‌دا ده‌ڵێت: هه‌ركه‌س له دیندا داهێنراوێك دروست بكات، پێی باش بێت ئه‌وا پێی وایه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) خیانه‌تى كردووه له گه‌یاندنى په‌یامه‌كه‌ى، چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي ) { المائدة:3 } واته: ئهمرِۆ ئاینه‌كه‌ى ئێوه‌م ته‌واو كرد‌و نیعمه‌تى ته‌واوم پێبه‌خشین.
هه‌ندێك فه‌رمووده هه‌ن به باشه باسی بیدعه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها به واتا زمانهوانییهكهى، ئه‌ویش ئه‌و شتانه‌یه كه له دیندا خۆیان هه‌ن، به‌ڵام له‌بیر كراون، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هانى خه‌ڵكى داوه به بیرهێنانه‌وه‌ى و زیندووكــردنهوهى وه‌ك دهفـــهرموێت: :« مَنْ سَنَّ فِي الإسْلامِ سُنَّةً حَسَنَةً فَلَهُ أَجْرُهَا وَأَجْرُ مَنْ عَمِلَ بهَا بَعْدَهُ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَنْقُصَ مِنْ أُجُورِهِمْ شَيْءٌ » { رواه مسلم } واته: هه‌ركه‌س له ئیسلامدا شتێكى باش دابهێنێت ئه‌وه پاداشت وه‌رده‌گرێت و پاداشت له به‌رامبه‌ر كارپێكردنیدا له لایه‌ن خه‌ڵكییه‌وه وه‌رده‌گرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى له پاداشتى هیچ لایه‌ك كه‌م بێته‌وه.
هه‌ر به‌م واتایه كه خه‌لیفه عومه‌ر له باره‌ى ته‌راویحه‌وه ده‌ڵێت: باشترین بیدعه‌یه، چونكه نوێژى ته‌راویح به جه‌ماعه‌ت پێشتر دانرابوو، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) هانى خه‌ڵكى دابوو بۆ كردنى و خۆشی سێ شه‌و به جه‌ماعه‌ت كردى و دوایى وازى لێ هێنا له ترسی ئه‌وه‌ى فه‌رز بكرێت، دواتر خه‌لیفه عومه‌ر خه‌ڵكى كۆكرده‌وه‌و كردى به سوننه‌ت.
خوای گه‌وره زانا وشارهزاتره .