أعظم فتنة وبلاء على الناس

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: أعظم فتنة وبلاء على الناس
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام، ونصه: « ما هي أعظم فتنة وبلاء تمر على الناس؟».
تأريخ الإضافة: 2010-05-11
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/298581
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك
469.5 KB
فتح: گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك.doc
2.
گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك
181.2 KB
فتح: گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك.pdf
نبذة موسعة

 

گه‌وره‌ترین به‌ڵاو فیتنه له‌سه‌ر خه‌ڵك

 

پرسیار : به‌ڕێزان ئایا گه‌وره‌ترین فیتنه‌ وبه‌ڵايه‌ك چییه‌ كه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكى دێت؟

وه‌ڵام : پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « مَا بَيْنَ خَلْقِ آدَمَ إِلَى قِيَامِ السَّاعَةِ أَمْرٌ أَكْبَرُ مِنْ الدَّجَّالِ » { رواه مسلم } واته‌: له‌ ئاده‌م تا قیامه‌ت له‌ فیتنه‌ى ده‌جال گه‌وره‌ترو خراپتر نییه‌.

  ده‌جال ئاده‌میه‌ وله‌ ئاخر زه‌ماندا دێت, له‌نێو چاوانى نووسراوه‌ ( ك ف ر ) واته‌ : كوفر و بێباوه‌ڕی، هه‌موو موسڵمانێك ده‌یخوێنێته‌وه‌، چاوێكى كوێره‌ ـ چاوی لاى راستى ـ وه‌ك ترێ هه‌ڵتۆقیوه‌، له‌ سه‌ره‌تادا وه‌ك پیاوچاك خۆى نیشان ده‌دات، دواتر ئیدیعا و بانگشه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تى ده‌كات  و پاشتريش ئيديعاي خوایه‌تى .

  بانگى خه‌ڵكى ده‌كات كه‌باوه‌ڕی پێ بكه‌ن، دواى ئه‌وه‌ى به‌ درۆى ده‌خه‌نه‌وه,‌ ئه‌ویش ده‌رِوات به‌ڵام پاره‌ و ماڵه‌كه‌یان دواى ده‌جال ده‌كه‌وێت و خه‌ڵكی به‌بێ ماڵ وسامان ده‌مێننه‌وه‌، دواتر هه‌ر ده‌جال ده‌چێت بۆ لاى قه‌ومێكى ترو بانگیان ده‌كات و باوه‌رِى پێده‌هێنن و ئه‌ویش فه‌رمان به‌ ئاسمان ده‌كات باران ده‌بارێت و فه‌رمان به‌ زه‌وى ده‌كات گیا ده‌رِوێنێت، كاتێك دێت ئاو و ئاگرى له‌گه‌ڵدایه و ئاوه‌كه‌ى ئاگره‌و ئاگره‌كه‌ى ئاوێكى سارده‌، جا له‌ سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته‌ په‌نا بگرێت به‌ خودا له‌ دواى هه‌موو نوێژێك ـ دوعایه‌كى سوننه‌ت هه‌یه‌ كه‌ له‌ دواى ته‌حیات ده‌خونێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌شه‌ڕ و فیتنه‌ وبه‌ڵاو موصیبه‌ته‌كانی‌ ـ هه‌روه‌ها له‌پێناو خۆ پاراستن له‌ده‌جال پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) فێری كردووین كه‌ سه‌ره‌تاى سوره‌تى (الكهف) بخوێنين ئه‌گه‌ر كه‌وتینه‌ ئه‌و زه‌مانه‌وه‌, هه‌روه‌ها هه‌وڵى خۆلادان بدات بۆ ئه‌وه‌ى له‌ فیتنه‌ى به‌دوور بێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم )  ده‌فه‌رموێت: « مَنْ سَمِعَ بِالدَّجَّالِ فَلْيَنْأَ عَنْهُ، فَوَ اللَّهِ إِنَّ الرَّجُلَ لَيَأْتِيهِ وَهُوَ يَحْسِبُ أَنَّهُ مُؤْمِنٌ فَيَتَّبعَهُ مِمَّا يَبْعَثُ بِهِ مِنْ الشُّبُهَاتِ » { رواه أبوداود } واته‌: هه‌ركه‌س باسی هاتنى ده‌جالى بیست با خۆى لێ لادات، سوێند به‌ خوا كه‌سانێك ده‌چن بۆ لاى ـ ره‌نگه‌ بۆ شه‌رِكردن بێت ـ وا ده‌زانن ئیماندارن، به‌ڵام شوێنى ده‌كه‌ون به‌ هۆى ئه‌و هه‌موو فڕوفێڵ و شوبهانه‌ى كه‌ هه‌یه‌تى.

 ده‌جال (چل) رۆژ له‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆژى یه‌كه‌مى به‌ ساڵێك، و دووه‌مى به‌مانگێك، وسێیه‌مى هه‌فته‌یه‌كه‌و رۆژه‌كانى ترى وه‌ك رۆژى ئاسایی وان، هه‌موو شارو جێگایه‌كیش ده‌گه‌رِێت جگه‌ له‌ مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ نه‌بێت، دواى ئــه‌وه‌ی حــه‌زره‌تی عیسى ( عليه السلام ) داده‌به‌زێت و به‌فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ ده‌یكوژێت.

وه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ ئیلا قه‌وم گه‌له‌كه‌ی ترساندوه‌ له‌شوێن كه‌وتنی ده‌جالی درۆزنی یه‌كچاو، وه‌ك ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك ( خوای لێ ڕازی بێت ) فه‌رمووده‌یه‌كی له‌پێغه‌مبه‌ری خوداوه‌ (صلی الله علیه وسلم ) گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی " ما بُعِث نبيٌ إلا أنذر أمَّـته الأعورَ الكذاب" { رواه البخاري } .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

موضوعات متعلقة ( 1 )
Go to the Top