فائدة معرفة أسماء الله وصفاته

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: فائدة معرفة أسماء الله وصفاته
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام، ونصه: « ما فائدة معرفة أسماء الله وصفاته ؟ وما معنى العبادة بهما ؟».
تأريخ الإضافة: 2010-05-10
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/295336
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌
398.5 KB
فتح: سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌.doc
2.
سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌
189.1 KB
فتح: سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌.pdf
نبذة موسعة

 

سودی زانینی ناو وسیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌

 

 

پرسیار : سودى زانینى ناو وسیفه‌ته‌كانى خودا چین؟ وه‌ ئایا واتای په‌رستنی خوای گه‌وره‌ به‌ناو و سیفه‌ته‌كانی چین ؟  

وه‌ڵام : یه‌كه‌م فه‌رزێك خواى گه‌وره‌ فه‌رزى كردووه‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى ناسینى خودای گه‌وره‌یه‌‌، جا هه‌ركاتێك خه‌ڵكیى خودایان ناسی به‌گوێره‌ى پێویست ده‌یپه‌رستن، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( فَاعْلَمْ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنْبِكَ  ) { محمد : 19 } واته‌: بزانه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ (الله) نه‌بێت و بۆ گوناهه‌كانت داواى لێخۆشبوون بكه.

 یادكردنى خواى گه‌وره‌ به‌وه‌ى كه‌ زۆر به‌ به‌زه‌ییه‌ هیوا دروست ده‌كات، یادكردن به‌وه‌ى كه‌ سزاكه‌ى زۆر سه‌خته‌ ترس له‌ خوا دروست ده‌كات، یادكردنى به‌وه‌ى كه‌ ته‌نها ئه‌و نیعمه‌ته‌كانى پێبه‌خشیووین وامان لێده‌كات سوپاسگوزارى بین .

واتاى په‌رستنى خواى گه‌وره‌ به‌ناو و سیفه‌ته‌كانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : بیان ناسیت و واتاكانیان بزانیت و كرده‌وه‌یان پێ بكه‌یت، بۆ نموونه‌: هه‌ندێ له‌ ناو و سیفه‌ته‌كانى هه‌یه‌ كه‌ كارێكی جوانه‌‌ موسڵمان هه‌یبێت و ڕه‌وشتی خۆی پێ بڕازێنێته‌وه‌ وه‌ك : زانست و به‌زه‌یی و دادپه‌روه‌رى، هه‌ندێكى ترى ناو و سیفه‌ته‌كانى خودا دروست نيه‌ بۆ موسڵمان كه‌ هه‌یبێت وه‌ك : خوایه‌تى، خۆبه‌گه‌وره‌زانین، هه‌ندێك سیفه‌ت هه‌ن كه‌ مرۆڤـــ واجبه‌‌ ‌ هه‌یان بێت وه‌ك : به‌ندایه‌تى و پێویستى و داواكردن به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ ناشێن.

خۆشه‌ویستترین كه‌س لاى خواى گه‌وره‌ ئه‌وانه‌ن خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه‌ خودا پێی خۆشه‌ له‌ به‌نده‌دا هه‌بێت، زۆر ڕقى له‌وانه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه‌ پێی ناخۆشه‌ له‌ به‌نده‌دا هه‌بێت، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: ( وَلِلَّهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَى فَادْعُوهُ بِهَا... ) { الأعراف:180} واته‌: خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى ناوه‌ جوانه‌كانه‌ و ئێوه‌ پێیان بپاڕێنه‌وه‌ و داواىان پێ بكه‌ن له‌خوای گه‌وره‌، له‌ فه‌رمووده‌ى سه‌حیحیشدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)  ده‌فه‌رموێت: « إِنَّ لِلَّهِ تِسْعَه‌ً وَتِسْعِینَ اسْمًا مِائَه‌ٌ إلا وَاحِدًا مَنْ أحصاهَا دَخَڵ الْجَنَّة‌َ » (متفق علیه). واته‌: خواى گه‌وره‌ نه‌ودو نۆ ناوى هه‌یه‌، سه‌د دانه‌ جگه‌ له‌ یه‌ك، هه‌ركه‌س ژماره‌یان بكات ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،  واتای‌ ژماردنى ناو و صیفــه‌ته‌كانی خوداش ئه‌وه‌یه‌:

1ـ ناوه‌كانیان بوترێت و بژمێردرێت.

2ـ تێگه‌یشتنى واتاكانیان و مه‌به‌ست لێیان، بۆ نموونه‌: كاتێك ده‌ڵێیت ( الحكیم ) هه‌موو شتێكت بده‌یته‌ ده‌ست خوا، چونكه‌ هه‌موو كاره‌كانى له‌ حیكمه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، یان كه‌ ده‌ڵێیت: ( القدوس ) ئه‌وه‌ى بیربێته‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو كه‌موكورِییه‌ك پاكه‌ .

3ـ دوعاكردن كه‌ دوو جۆره‌:یه‌كه‌م / دوعاكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانى خێر وه‌ك عیباده‌ت حسێبه‌،دووه‌م/ داواكردنى پێداویستى .

خوای گه‌وره‌ زانا و شاره‌زاتره‌ .

موضوعات متعلقة ( 1 )
Go to the Top