ترك السنة لأجل القرآن

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: ترك السنة لأجل القرآن
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه فريق القسم الكردي بموقع دار الإسلام، ونصه: « هل نترك السنة لأجل القرآن؟».
تأريخ الإضافة: 2010-05-09
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/294957
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
المرفقات ( 2 )
1.
وازهێنان له‌ سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز
396.5 KB
فتح: وازهێنان له‌ سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز.doc
2.
وازهێنان له‌ سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز
190 KB
فتح: وازهێنان له‌ سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز.pdf
نبذة موسعة

 

وازهێنان له‌ سوننه‌ت له‌به‌ر قوڕئانی پیرۆز

 

 

پرسیار‌ : ئایا له‌به‌ر قورئان واز له‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بهێنین؟

وه‌ڵام : نه‌خێر، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا فه‌رمانى كردووه‌ كه‌ فه‌رمووده‌ وه‌ربگرین و كارى پێ بكه‌ین (وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا){الحشر:7 }  واته‌: ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) بۆی هێناون بیكه‌ن و ئه‌وه‌شی قه‌ده‌غه‌تان لێده‌كات وازى لێ بهێنن.

فه‌رمووده‌ رِاڤه‌ى قورئان ده‌كات، زۆرێك له‌ وورده‌كاریى شه‌ریعه‌ت نازانرێت گه‌ر فه‌رمووده‌ نه‌بێت، وه‌ك نوێژكردن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: :« :« أَلا إِنِّي أُوتِيتُ الْكِتَابَ وَمِثْلَهُ مَعَهُ،أَلا يُوشِكُ رَجُلٌ شَبْعَان عَلَى أَرِيكَتِهِ يَقُولُ: عَلَيْكُمْ بِهَذَا الْقـــرْآنِ،فَمَـــا وَجَدْتُــمْ فِيهِ مِنْ حَــلالٍ فَأَحِلُّــوهُ،وَمَــــا وَجَــدْتُـــمْ فِيهِ مِنْ حَرَامٍ فَحَرِّمُوهُ » (رواه أبوداود) واته‌: من قورئانم بۆ هاتووه‌ وهه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وه‌كو ئه‌وه‌ ( كه‌مه‌به‌ست پێی فه‌رمووده‌یه‌ ) له‌گه‌ڵیدا بۆم هاتووه‌، ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كابرایه‌كى ورگ تێر له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه‌ى دانیشێت و بڵێت: ته‌نها قورئان وه‌رگرن، ئه‌وه‌ى له‌ودا حه‌ڵاڵه‌ حه‌ڵاڵی كه‌ن، ئه‌وه‌شی له‌ودا حه‌رامه‌ حه‌رامى بكه‌ن .

به‌ڵێ خۆشه‌ویستان ئه‌م ئایه‌ت و فه‌رمووده‌یه‌ و چه‌ندان فه‌رمووده‌ و ئایه‌تی تریش به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ته‌نها قورئانی پیرۆز به‌س نیه‌ بۆ ژیان و سه‌رفرازی دونیا و دوارۆژی باوه‌ڕداران، چونكه‌ زۆرێك له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ گشتگیری هاتوون و پێویستیان به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه‌ و ئاینی پیرۆزی ئیسلامی بۆ خه‌ڵكی ڕوونكردۆته‌وه‌, بۆ نموونه‌ خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پیرۆزدا له‌باره‌ی نوێژه‌وه‌ ته‌نها فه‌رموویه‌تی : ( وَأقِيمُوا الصَّلاةَ ..) ئیتر ڕوونی نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕداران به‌ چ شێوه‌یه‌ك نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام دواتر پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم ) شێوازی نوێژكردنی ڕۆشن كردۆته‌وه‌ ئه‌ویش به‌ كرداره‌كانی ڕۆژانه‌ی و له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی : ( صَلُوا كَمَا رَأيتُموني أُصلي ) { رواه البخاري } واته‌ : نوێژه‌كانتان ئه‌نجام بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بینن من ئه‌نجامی ده‌ده‌م .

چه‌ندان مه‌سئه‌له‌ی تریش كه‌ له‌جێگای خۆیاندا باسیان ده‌كه‌ین .

خوای گه‌وره‌ له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره‌ .

Go to the Top