أنواع الشفاعة يوم القيامة
شه‌فاعه‌ت له ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه كه ده‌ڵێت :
پرسیار : شه‌فاعه‌ت له ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆره؟ وه ئایا له دونیادا دروسته داوای یارمه‌تی وشه‌فاعه‌ت له‌كه‌سێكی زیندوو بكرێت؟
وه‌ڵام : سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین شه‌فاعه‌ت به‌واتای تكاكردنی كه‌سێك دێت بۆ كه‌سێكی تر لای به‌رپرسێك یان ده‌سه‌ڵاتدارێك یان خاوه‌ن پله‌و پایه‌یه‌ك .
شه‌فاعه‌ت له ڕۆژی دواییدا چه‌ند جۆرێكه :
يه‌كه‌م : كهگهورهترینیانه (الشفاعه العظمی ) یه، واته شه‌فاعه‌ته گه‌وره‌كه، ئه‌ویش له وه‌ستانى رۆژى حهشردایه دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك په‌نجا ساڵ چاوهرِوانى ده‌بن كه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت ودادگایی بكرێن، پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلی الله علیه وسلم ) شه‌فاعه‌ت لاى خودا ده‌كات و داوا ده‌كات دادگایی ده‌ست پێ بكات، ئه‌وه‌ش تایبه‌ته به پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفى ( صلى الله عليه وسلم ) ئه‌وه‌ش (مَقام المحمود) ه كه په‌یمانى پێ دراوه بیدرێتێ .
دووه‌م : شه‌فاعه‌ت كردن بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى به‌هه‌شت، یه‌كه‌م كه‌سیش ده‌رگاى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) ویه‌كه‌م ئوممه‌تیش كه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه ئوممه‌تى ئیسلامه.
سێهه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێك كه فه‌رمانى ناردنیان بۆ دۆزه‌خ ده‌ركراوه وبه‌هۆى شه‌فاعه‌ته‌وه ناچنه دۆزه‌خه‌وه.
چواره‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێكى موسڵمانى گوناهبار كه له دۆزه‌خدان ده‌ربكرێن و بێنه ده‌ره‌وه لێی .
پێنجه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى بهههشتییهكانه، ئه‌م سیانه‌ى دوایی تایبه‌ت نییه به پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) به‌ڵكو بۆ پێغه‌مبه‌رانى تر و شه‌هیدو پیاوچاكانیشه، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) هه‌ر له‌وان له‌پێشتره.
شه‌شه‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌سانێك به‌بێ لێپرسینه‌وه بچنه به‌هه‌شته‌وه.
حه‌وته‌م: شه‌فاعه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى سزاى سه‌ر كافران كه تایبه‌ته به پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ( صلى الله عليه وسلم ) وه‌ك شه‌فاعه‌ت بۆ مامى خۆى ئه‌بوطالیب .
دواى ئه‌مانه خواى گه‌وره به ڕه‌حمى خۆى كه‌سانێكى زۆر كه له ژماره نایه‌ن و له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستى مردوون و گوناهبارن وله دۆزه‌خدان ده‌ریان ده‌هێنێت و ده‌یانخاته به‌هه‌شته‌وه.
وه سه‌باره‌ت به‌به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه‌ش كه ئایا ڕه‌وایه داواى یارمه‌تى و شه‌فاعه‌ت له كه‌سی زیندوو بكرێت ؟ به‌ڵێ شه‌رعیش هانى خه‌ڵكیى ده‌دات یارمه‌تى یه‌كترى بده‌ن، خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( وَتَعَاوَنُوا عَلى البِرِّ وَالتَّقوى ) واته: هاریكارى یه‌كتر بن له چـاكهو پارێزكارییدا، پێغــهمبهریش ( صـلى الله عليه وسلم ) دهفـــهرموێت: « وَاللَّهُ فِی عَوْنِ الْعَبْدِ مَا كَانَ الْعَبْدُ فِی عَوْنِ أخِیهِ » { رواه مسلم } واته: خواى گه‌وره له‌یارمه‌تی دانی به‌نده‌كه‌یدا ده‌بێت ، كاتێك به‌نده‌یه‌ك یارمه‌تی براكه‌ى ده‌دات، شه‌فاعه‌تیش به واتاى تكاكردن كه‌وتنه بهینهوهیه دێت، واته هه‌وڵى به‌جێهێنانى كارێك بۆ یه‌كێكى تر كه له توانایدا نییه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (مَّن يشْفَعْ شَفَاعَةً حَسَنَةً یُكن لَهُ نَصیبٌ مِّنْهَا ) واته: هه‌ركه‌س شهفاعهتێكى باش بكات به‌شێكى پاداشتى به‌رده‌كه‌وێت، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « اشْفَعُوا تُؤجَرُوا » { رواه البخاري } واته: شه‌فاعه‌ت بكه‌ن پاداشت وه‌رده‌گرن.
شه‌فاعه‌ت كردنیش چه‌ند مه‌رجێكى هه‌یه :
1ـ داواكردنى شه‌فاعه‌ت ده‌بێت له كه‌سێكى زیندوو بێت، چونكه مردوو داواى زیندووى گوێ لێ نییه، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: ( إنْ تَدعُوهُمْ لَا يسمَعُوا دَعَائَكُمْ وَلَو سَمِعُوا مَا استَجابُوا لَكُمْ ) واته: خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن ( واته:بۆ مردووه‌كان ) گۆێیان لێتان نییه و نابیستن، ئه‌گه‌ر بشبیستن به ده‌متانه‌وه نایه‌ن، ئه‌ى چۆن داوا له مردوو ده‌كرێت له كاتێكدا ئه‌و خۆى پێویستى بهدوعاى زیندووانه، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیادا بچڕاوه وكرده‌وه‌ى ته‌واو بووه, وته‌نها تووشی خێر ده‌بێت له رێگاى دوعا‌و چاكه‌ى تره‌وه، پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت: « إذا مَاتَ ابْنُ آدَمَ انْقَطعَ عَمَلُهُ إلا مِنْ ثلاث صدَقَهٌ جَارِيةٌ أوْ عِلْمٌ یُنْتَفَعُ بِهِ أوْ وَڵدٌ صالِح يدْعُو لهُ » { رواه مسلم } واته: كاتێك كه مرۆڤ مرد كرده‌وه‌ي ده‌بچڕێت جگه سێ شت نه‌بێت : خێرێكى به‌رده‌وام ( وه‌ك دروستكردنی مزگه‌وتێك یان قوتابخانه‌یه‌ك یان پردێك ... )، يان زانستێك سوودى پێ بگه‌یه‌نێت، یان كورِێكى ساڵح دوعاى خێری بۆ بكات.
خواي گه‌وره‌ش زاناتره .
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته