هل يشترط في قراءة القرآ‌ن والأذكار تحريك اللسان ؟
ئايا مه‌رجه له‌كاتی قورئان خوێندن وذكر ویادی خوداكردندا زمان بجوڵێت؟
پرسیار : ئایا كاتێك ده‌مانه‌وێت یه‌كێك له ذیكره‌كان بخوێنین مه‌رجه ده‌م وزمانمان بجوڵێت؟ بۆ نموونه له‌كاتی چوونه سه‌رئاو حه‌مامدا ده‌كرێت ته‌نها ذیكر به‌بیرو هۆش بكه‌ین یان ده‌بێت به‌زمان وده‌میشمان بێت؟ هه‌روه‌ها له‌كاتی خوێندنی یاد وذیكره‌كانی به‌یانیان و ئێواراندا ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره، درود وڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌رگیانی پێغه‌مبه‌ر وهاوه‌ڵانی هه‌تا هه‌تایه.
یه‌كه‌م :
یاد وذیكری په‌روه‌ردگار یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین وباشترین كارێك كه‌موسڵمان ئه‌نجامی بدات، یاد وذیكری په‌روه‌ردگاریش ته‌نها كوورت ناكرێته‌وه له‌زماندا، به‌ڵكو ده‌كرێت به‌دڵ وبه‌زمان و به‌ئه‌ندامه‌كانی لاشه‌ش یاد وذیكری په‌روه‌ردگار بكرێت .
شێخ عبد الرحمن السعدی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له كتێبی ( الریاض النضرة ) لاپه‌ڕه 245 دا ده‌ڵێت : كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ( مطلق ) باشی یاد وذیكری خوای گه‌وره كرا، ئه‌وه هه‌موو ئه‌و كاروكرده‌وه وگوفتارانه ده‌گرێته‌وه كه مه‌به‌ست پێی خۆ نزیك كردنه‌وه‌یه له‌په‌روه‌ردگار، له‌بیروباوه‌ڕی صه‌حیح وبیركردنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی خودا وكاره‌كانی دڵ وجه‌سته ولاشه وسوپاس وستایشی په‌روه‌ردگار، یان فێر بوونی زانستێكی به‌سوود وكه‌سانی تریش فێركردن، ئه‌مانه وجگه له‌مانه‌یش كه هه‌موویان ده‌چنه چوار چێوه‌ی یاد وذیكری خوای به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه .
شێخ محمد بن صالح العثیمین یش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له ته‌فسیری سوره‌تی البقرة به‌رگی 2 / لاپه‌ڕه 167 ، 168 دا ده‌ڵێت : یاد وذیكری په‌روه‌دگار ده‌كرێت به دڵ بكرێت یان به‌زمان یان به‌ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بكرێت، ئه‌صڵیش وایه ذیكر ویادی خودا به‌دڵ بێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا ده‌فه‌رموێت : ( ألا وإن في الجسد مضغة إذا صلحت صلح الجسد كله ؛ وإذا فسدت فسد الجسد كله ؛ ألا وهي القلب ) {رواه البخاري ومسلم} واته : هۆشیار بن كه له لاشه وجه‌سته‌دا پارچه‌یه‌ك گۆشت هه‌یه ئه‌گه‌ر چاك وباش بوو ئه‌وا سه‌رجه‌م لاشه‌ش باش وچاك ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ش خراپ وفاسد بوو ئه‌وا سه‌رجه‌م جه‌سته ولاشه‌ی مرۆڤ خراپ وفاسد ده‌بن، ئه‌و پارچه‌یه‌ش دڵه .
باس كردنی یاد وذیكری خوداكردن به‌دڵیش له‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه‌ده‌فه‌رموێت : (ولا تطع من أغفلنا قلبه عن ذكرنا واتبع هواه ) {الكهف/ 28} واته : به‌گوێی ئه‌وه مه‌كه ( كه له‌به‌ر لاساریی خۆی) دڵمان بێ ئاگا كرد له‌یادی خۆمان، بۆیه هه‌میشه سه‌ری كردۆته دنیا وشوێنی هه‌واو ئاره‌زووی خۆی كه‌وتووه و وازی له فه‌رمانی خوای گه‌وره هێناوه .
هه‌ربۆیه یاد وذیكركردن ته‌نها به‌زمان یان به‌ئه‌ندامه‌كانی لاشه به‌بێ یاد وذیكری په‌روه‌ردگار به‌دڵ یه‌كجار ناته‌واوه، وه‌ك لاشه‌یه‌كی بێ گیان وایه .
صیفه‌تی یاد وذیكری په‌روه‌ردگار به دڵیش وه‌ك بیركردنه‌وه وتێڕامان له‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار ودروستكراوه‌كانی .
له‌نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خوای گه‌وره، بیركردنه‌وه له‌خۆشه‌ویستی وگه‌وره‌یی په‌روه‌ردگار وملكه‌چ بوون بۆی له‌گه‌ڵ ترس وپشت به‌ستن پێی له‌هه‌مووكاروفه‌رمانه‌كاندا، ئه‌مانه وغه‌یری ئه‌مانه‌یش له‌یاد وذیكره‌كانی په‌وره‌دگارن به‌دڵ .
به‌ڵام یادی خودا كردن به‌زمان به‌ئه‌و ووته وگوفتارانه ده‌بێت كه‌مرۆڤ خۆی پێ له‌په‌روه‌دگار نزیك بكاته‌وه، وه‌ك ووتنی ( لا إله إلا الله ) هیچ په‌رستراوێكی به‌هه‌ق نیه جگه له الله .
یاد وذیكری په‌روه‌ردگاریش به ئه‌ندامه‌كانی لاشه به‌هه‌موو ئه‌و كاروكرده‌وانه ده‌بێت كه‌باوه‌ردار خۆی پێ نزیك بكاته‌وه له‌په‌روه‌ردگاری، وه‌ك هه‌ستان بۆ به‌جێهێنانی نوێژه‌كان، و كڕنووش وسوژده بردن وجهاد وتیكۆشان و زه‌كات دان له‌پێناو خوادا، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه یاد وذیكری خودان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك تۆ ئه‌م كاره باش وچاكانه ئه‌نجام ده‌ده‌یت گوێڕایه‌ڵی په‌روه‌ردگارتیت، به‌مه‌ش تۆ یاد وذیكری خودات به كاره‌كانت ئه‌نجام داوه، هه‌ر بۆیه ده‌بینین خوای گه‌وره له‌قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت : ( وأقم الصلاة إن الصلاة تنهى عن الفحشاء والمنكر ولذكر الله أكبر ) {العنكبوت/45 } واته : به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له‌گوناهو تاوان ونادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر وهۆشی ئیماندار، دابگرێت ) .
دووه‌م : یاد وذیكری په‌روه‌ردگار به‌زمان وه‌ك ته‌سبیحات وحه‌مد وثه‌نای خودا و الله أكبر كردن، وخوێندنی ذیكره‌كانی به‌یانیان وئێواران وخه‌وتن وچوونه سه‌ر ئاو پۆشاك له‌به‌ركردن ونان خواردن ولێبوونه‌وه لێی وجگه ئه‌مانه‌یش ده‌بێت زمانیشی له‌گه‌ڵدا بجوڵێت، چونكه مرۆڤ به‌وه هه‌ژمار ناكرێت كه ئه‌م یاد وذیكره‌كانی كردبێت ئه‌گه‌ر زمانیشی له‌گه‌ڵدا نه‌جوڵێنێت .
ابن رشد له كتێبی ( البيان والتحصيل ) (به‌رگی1/ لاپه‌ڕه490) له ئیمام مالیكه‌وه نه‌قڵی كردووه كه ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه پرسیاری لێ كراوه ده‌رباره‌ی خوێندنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌نوێژه‌كه‌یدا كه‌س گوێی لێ نابێت ته‌نانه‌ت خۆیشی گوێی له‌خوێندنی نوێژه‌كه‌ی خۆی نیه، وزمانی ناجوڵێنێت ؟
له‌وه‌ڵامدا ئیمام مالیك ده‌ڵێت : ئه‌مه پێی ناوترێت نوێژ خوێندن چونكه نوێژ خوێندن ئه‌وه‌یه كه زمانی له‌گه‌ڵدا بجوڵێت .
ئیمامی كاساني كه‌یه‌كێكه له زانا ناوداره‌كانی مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی له‌كتێبی ( البدائع والصنائع ) له به‌ررگی 4 / لاپه‌ڕه 118 دا ده‌ڵێت : خوێندنش له‌ناو نوێژدا جێ به‌جێ نابێت به‌وه نه‌بێت كه زمان پیته‌كان ده‌رببڕێت، ئایا نا‌بینیت كه‌سێك كه‌توانای هه‌یه ئه‌وه‌ی واجبه له‌نوێژدا بخوێنرێت به‌ڵام زمانی نه‌جوڵینێت له‌كاتی نوێژه‌كه‌یدا وپیته‌كان ده‌رنه‌بڕێت نوێژه‌كه‌ی دروست نیه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوێندی خوارد كه سوره‌تێك له‌قورئان نا‌خوێنێت، به‌ڵام دواتر ته‌نها سه‌یری قورئانی كرد وتێگه‌یشت له‌مانا ومه‌به‌سته‌كانی به‌بێ جوڵاندنی زمانی، سوێنده‌كه‌ی ناكه‌وێت .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یخوێندوه‌ته‌وه به‌ڵكو ته‌نها سه‌یری كردوه .
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ی كه‌ووتمان ئه‌وه‌یه زانایان وئه‌هلی عیلم ڕێگری ئه‌وه‌یان كردوه كه كه‌سێك له‌شی پیس بێت قورئان بخوێنیته‌وه وزمانی بجوڵێنێت، به‌ڵام ڕێگه‌یان داوه كه ته‌ماشی مه‌صحه‌فی قورئانه‌كه بكات وبه‌دڵ بیخوێنێته‌وه به‌بێ جوڵاندنی زمانی، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر جیاوازی له‌نێوان ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا، كه زمان نه‌جوڵاندن به خوێندنه‌وه دانانرێت .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا شێخ محمد صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه ئایا پێویست ده‌كات له‌نوێژدا بۆ خوێندنی نوێژه‌كه زمان بجوڵێت، یان ته‌نها به‌دڵ به‌سه؟
شێخ‌یش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : خوێندنی نوێژ ده‌بیت به‌زمان بێت، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌دڵی نوێژه‌كه‌ی خوێند به‌بێ جوڵاندنی زمانی ئه‌وه دروست نیه، هه‌روه‌ها ذیكره‌كانی تریش دروست نیه ته‌نها به‌دڵ بكرێن، به‌ڵكو ده‌بێت زمان ولێوه‌كانیشی له‌گه‌ڵدا بجوڵێنیت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ووته و گوفتارن، ئه‌مه‌ش جێ به‌جێ ناكرێت جگه به‌وه نه‌بێت كه زمان و لێوه‌كانی له‌گه‌ڵدا بۆ بجوڵێنیت { مجموع فتاوی لابن عثیمین به‌رگی 13 / لاپه‌ڕه 156 } .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زانا و شاره‌زاتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .