الموالاة شرط في صحة الوضوء
شۆردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ مه‌رجه بۆ دروستی ده‌ست نوێژ
پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بیری چوو له‌كاتی ده‌ست نوێژدا به‌شێكی بچووك له‌ئه‌ندامێكی بشوات، ڕاسته‌وخۆ پاش ده‌ست نوێژگرتنه‌كه‌ی بیری كه‌وته‌وه، ئایا ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه یان پێویست ده‌كات ته‌نها ئه‌و شوێنه بشواته‌وه؟
پرسیارێكه وله‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی وفهتوادان وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه .
وه‌ڵام : شۆردنی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژ به‌شێوه‌یه‌ك هێنده نێوانیان نه‌كه‌وێت كه ووشك بونه‌وه له‌نێوانیاندا ڕووبدات، كه بهئیصطلاحی فیقهی پێی ده‌وترێت ( الموالاة ) مه‌رجه بۆ دروستی ده‌ست نوێژ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌بیری چوو ئه‌ندامێكی ده‌ست نوێژی یان به‌شێكی بشوات ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی بچو‌وكیش بێت، جا ئه‌گه‌ر له كاتی ده‌ست نوێژ گرتنه‌كه‌یدا یان پاشتر ڕاسته‌وخۆ بیری كه‌وته‌وه وشوێنه‌واری ئاو به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیه‌وه مابویه‌وه و ووشك نه‌بوو بووه‌وه، ئه‌وه ئه‌و كاته ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یان ئه‌و به‌شه‌ی كه‌له‌بیر چووه وله‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی دوای ئه‌و ئه‌ندامه ده‌شواته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتێك بیری كه‌وته‌وه كه شوێنه‌واری ئاو به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیه‌وه نه‌مابویه‌وه، یان له‌كاتی نوێژه‌كه‌یدا یان پاش نوێژكردنی بیری كه‌وته‌وه، ئه‌وه پێویست ده‌كات جارێكی تر و سه‌ر له‌نوی ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه، هه‌روه‌ك شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكردووه نوێژهكهیشی جارێكی تر بكاته‌وه، چونكه له‌م كاته‌دا مه‌رجی ( مولاة ) جێ به‌جێ نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نێوانیان زۆر كه‌وتووه، خوای گه‌وره‌ش واجبی كردووه كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ده‌س نوێژ بشۆررێت، جا هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامێكی یان به‌شێكی هه‌رچه‌نده كه‌میش بێت له‌بیری چوو كه بیشوات ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ده‌ست نوێژی واز لێ هێنابێت، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی : ( ما رواه عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال : رأى رسول الله صلى الله عليه وسلم رجلا توضأ فترك موضع الظفر على قدمه ، فأمره أن يعيد الوضوء والصلاة . قال : فرجع فصلى ) { أخرجه أحمد 1/21 ،23 ، ومسلم 1 / 215 برقم ( 243 ) ، وابن ماجه 1 / 218 برقم 666}.,واته : عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) پیاوێكی بینی به‌ئه‌ندازه‌ی جێگا نینۆكێكی له‌بیری چوو بوو بیشوات له‌كاتی ده‌ست نوێژگرتندا، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی پێكرد كه ده‌ست نوێژه‌كه‌ی بگرێته‌وه و نوێژهكهیشی دووباره بكاته‌وه، ئه‌مجا عومه‌ر ووتی : پیاوه‌كه گه‌ڕایه‌وه ده‌ست نوێژه‌كه‌ی گرته‌وه ونوێژهكهیشی دووباره كرده‌وه .
خوای گه‌وره له‌هه‌موو كه‌س زانا وشارهزاتره .
سه‌رچاوه : به‌رگی 4 / لاپه‌ڕه 92 ، فه‌توای ژماره ( 20196 ) لهفهتواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستیی وفهتوادان له شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه .