حكم التهنئة برأس السنة الهجرية الجديدة

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: حكم التهنئة برأس السنة الهجرية الجديدة
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤال أجاب عنه كل من الشيخ ابن العثيمين ـ رحمه الله تعالى ـ والشيخ صالح الفوزان ـ يحفظه الله ـ، ونصه: « ما حكم التهنئة بالسنة الهجرية؟».
تأريخ الإضافة: 2009-12-18
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/261049
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

حومكی پیرۆزبایی كردن به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچیه‌وه‌

 

سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ دردو ڕه‌حمه‌تی نه‌بڕاوه‌ش بۆ سه‌ر گیانی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م یار وهاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ زانایانی سه‌رده‌م دوو ڕای جیاوازیان هه‌یه‌ :

ڕای یه‌كه‌م : ڕا وبۆچــونی شێـــخ محمــد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه‌ پێی وایه‌ پیرۆزبایی كردن به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچیه‌وه‌ كارێكی موباحه‌ وهیچ تاوان وگوناهێكی تێدا نیه‌،وله‌م باره‌یه‌وه‌ ووتویه‌تی : " من وای ده‌بینم سه‌ره‌تا ده‌ست پێكردن به‌پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی كۆچیه‌وه‌ ‌شتێكی ئاسایی یه‌و هیچی تێدا نابینم، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نیه‌ مه‌به‌ستمان پێی ئه‌وه‌ بێت بڵێن به‌خه‌ڵكی مه‌شروعه‌ به‌و واتایه‌ كه‌ سونه‌ت بێت پیرۆبایی له‌یه‌كتر بكه‌ن به‌و بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پیرۆزبایشیان له‌یه‌كتر كرد هیچی تێدا نیه‌ - به‌و مانایه‌ كه‌ حه‌رام بێت – وه‌ پێویستیشه‌ ئه‌وه‌ بزانرێت ئه‌گه‌ر هاتوو پیرۆزباییان له‌یه‌كتر كرد داوا له‌خوای گه‌وره‌ بكه‌ن كه‌خوای گه‌وره‌ ئه‌م ساڵه‌ نوێیه‌یان بۆ بگێرێت به‌ ساڵی خێر وخۆشی وبه‌ره‌كه‌ت له‌به‌رامبه‌ریشدا مرۆڤی باوه‌ڕدار وه‌ڵامی پیرۆزبایی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌داته‌وه‌، ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌ بوو بۆم باسكردن، كه‌ كارێكی ئاسایی و هیچ په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ كاروباری عیباده‌ت وپه‌رستنه‌وه‌ " سه‌رچاوه‌ به‌رنامه‌ی لقاء المفتوح .

هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) قسه‌یه‌كی تری كردوه‌ كه‌ زیاتر وورده‌كاری پێوه‌ دیاره‌ وله‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ له‌ ( اللقاء الشهری = به‌یه‌ك گه‌یشتن وكۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ قوتابیانی عیلم دا ) لێی كراوه‌ ووتویه‌تی : " ئه‌گه‌ر پیرۆزباییان لێكردیت به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچیه‌وه‌ تۆش وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌، به‌ڵام تۆ ده‌ست پێشخه‌ر مه‌به‌ له‌پیرۆزبایی كردن له‌خه‌ڵكی ئه‌مه‌ش ڕاستر وصه‌واب تره‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی ووتیت : پیرۆزبایت لێ ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی كۆچیه‌وه‌، تۆش وه‌ڵامی بده‌ره‌وه‌ وبڵێ : خوای گه‌وره دڵت خۆش بكات ‌وبیگێڕیت به‌ ساڵی خێر وخۆشی وبه‌ره‌كه‌ت، به‌ڵام تۆ هه‌وڵبده‌ ده‌ست پێشخه‌ر مه‌به‌ له‌پیرۆزبایی كردن له‌م بۆنه‌یه‌دا، چونكه‌ به‌ڕاستی هیچ شتێكی وام به‌دی نه‌كردوه‌ كه‌ سه‌له‌ف و پێشینی خێری ئه‌م ئومه‌ته‌ له‌سه‌ری ساڵی كۆچیدا پیرۆزباییان له‌یه‌كتری كردبێت،وه‌ بشزانن‌ لای سه‌له‌فی ئه‌م ئومه‌ته‌ مانگی موحه‌ڕه‌م سه‌ره‌تای ساڵێ كۆچی نه‌بووه‌ تا ئه‌و كاته‌ی عومه‌ری كوڕی خه‌تاب ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) بوه‌ به‌خه‌لیفه‌ی موسڵمانان ئه‌وجا مانگی موحه‌ڕه‌می كرد به‌سه‌ره‌تا ومێژووی ساڵی كۆچی .

    هه‌روه‌ها له‌ كتێبی ( الضیاء اللامع ) له‌ لاپه‌ره‌ - 702 - دا شێخ عثیمین ئه‌ڵێت : "  ليس من السنة أن نُحدث عيداً لدخول السنة الهجرية أو نعتاد التهاني ببلوغه " واته‌ : هیچ سوننه‌ت نیه‌ كه‌ ئێمه‌ جه‌ژنێك دابهێنین به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی كۆچیه‌وه, يان خوو بگرین به‌وه‌ی كه‌ پیرۆزبایی له‌یه‌كتر بكه‌ین به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وبیكه‌ن به‌ عاده‌تی خۆمان .

ڕای دووه‌م : ڕای كۆمه‌ڵێك زانایه‌ له‌وانه‌ شێخ صاڵح الفوزان  : كه‌‌ پێی وایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی كۆچیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌یه‌كتر نه‌كرێت، هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌ پرسیاری لێكراوه‌ : له‌وه‌ڵامدا ووتویه‌تی : " له‌م باره‌یه‌وه‌ هیچ ئه‌صڵ وبنه‌مایه‌ك نازانم كه‌ به‌ڵگه‌ بێت له‌سه‌ر دروستی ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌، وه‌مه‌به‌ست له‌ مێژوو وساڵی كۆچی ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ بكرێته‌ بۆنه‌ و موناسه‌به‌ وجه‌ژن گێڕان وپیرۆزبایی له‌یه‌كتر كردن، به‌ڵكو مێژوو وساڵی كۆچی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ كه‌ ئێمه‌ی موسڵمان كات ومێژووی خۆمانی پێ دیاری بكه‌ین، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ر ( ڕه‌زای خوای لێ بێت ) له‌سه‌رده‌می خیلافه‌تی خۆیدا كردی كاتێك ده‌سه‌ڵات و خیلافه‌ته‌كه‌ی فراوان بوو له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ نامه‌ ونووسراوی بێ مێژووی بۆ ده‌هات، بۆیه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌بوو كه‌ مێژوویه‌ك دابنێت تاوه‌كو مێژووی نامه‌ ونووسراوه‌كانی پێ بناسێته‌وه‌ وبزانیت له‌چ كاتێكدا بۆی هاتوه‌، یان له‌چ كاتێكدا نامه‌یه‌ك یان نوسراوێك ده‌نوسێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕاوێژی به‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان كرد، ئه‌وانیش عه‌رزیان كرد كه‌ ڕۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ مه‌ككه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ بكات به‌بنه‌مای مێژووی كۆچی بۆ موسڵمانان و وازیان هێنا له‌ مێژووی زاینی، جا سه‌یر بكه‌ین له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ساڵی كۆچی هاتوه‌ وڕۆشتوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێمان نه‌گه‌شتوه‌ و وارد نه‌بووه‌ كه‌ له‌و ڕۆژه‌دا پیرۆزباییان له‌یه‌كتر كردبێت وكردبێتیان به‌جه‌ژن وبۆنه‌گێران، وه‌ كردنی شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ ده‌چێته‌ ژێر ناونیشانی بیدعه‌ وداهێنراو‌ له‌دیندا، چونكه‌ پێشینی ئێمه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) ساڵی كۆچیان ته‌نها وه‌ك مێژوویه‌ك به‌كارهێناوه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕۆژ ومێژووی به‌ڵگه‌نامه‌ ونووسراوه‌كانیان .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌ .

Go to the Top