التوكيل في طواف الوداع أو طواف الإفاضة أو رمي الجمرات

فتاوى البطاقة التعريفية
العنوان: التوكيل في طواف الوداع أو طواف الإفاضة أو رمي الجمرات
اللغة: كردي
نبذة مختصرة: سؤالان أجاب عنهما الشيخ ابن جبيرين ـ يرحمه الله تعالى ـ واللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء حول التوكيل في طواف الوداع أو طواف الإفاضة أو رمي الجمرات...
تأريخ الإضافة: 2009-11-18
الرابط المختصر: http://IslamHouse.com/251652
:: هذا العنوان مصنف موضوعياً ضمن التصانيف الآتية ::
- هذه البطاقة مترجمة باللغات التالية: كردي
نبذة موسعة

 

ته‌وكیل كردن بۆ ته‌وافی وداع یان ته‌وافی ئیفاضه یان بۆ ‌ڕه‌می جه‌مه‌رات

 

 

 

ئه‌م پرسیار  له‌شێخ عه‌بدوڵڵا  بن جبرین كرا ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : كۆمه‌ڵێك ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانیاندا ڕۆشتن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وافی ( وداع ) ماڵئاوایی بكه‌ن، به‌ڵام كه‌گه‌شتنه‌ئه‌وێ حه‌ره‌م زۆر قه‌ره‌باڵه‌غ بوو، بۆیه‌ئافره‌ته‌كان هه‌ستان پیاوه‌كانی خۆیان كرده‌ ( وه‌كیل ) بۆ ئه‌وه‌ی ته‌وافی ( وداع ) ماڵئاواییان بۆ بكه‌ن ته‌نها یه‌كێكیان نه‌بیت كه‌نه‌زری كرد كه‌ته‌وافه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ئایا حوكمی ئه‌م وه‌كاله‌ته‌چیه‌له‌گه‌ڵ حوكمی نه‌زری ئه‌و ئافره‌ته‌؟

وه‌ڵامی شێخ عه‌بدوڵڵا  بن جبرین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه‌ته‌وكیل كردن بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واف جا چی بۆ ته‌وافی قدوم بێت یان بۆ ته‌وافی ئیفاضه‌بێت یان بۆ ته‌وافی وداع بێت، جا هه‌ركه‌س ئه‌وه‌بكات ئه‌وه‌حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو نابیت، به‌لام ئه‌گه‌ر بۆ ته‌وافی وداع بوو ئه‌وا ده‌بێت له‌تۆڵه‌یدا ئاژه‌ڵیك سه‌رببڕێت له‌حه‌ره‌می مه‌ككه‌، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه‌ئافره‌تێك كه‌له‌سوڕی مانگانه‌دا بیت یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مناڵیان بووه‌ته‌وافی ( وداع ) یان له‌سه‌ر نیه‌، به‌ڵام تــــه‌وافی ( ئیفاضه‌) یان له‌سه‌ر ناكه‌وێت و واجبه‌چاوه‌ڕوان بكه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی پاك ده‌بنه‌وه‌كه‌پاك بوونه‌وه‌ته‌وافه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌نسبه‌ت ئه‌و نه‌زره‌ش ئه‌و ئافره‌ته‌كردوویه‌تی هیچ سوودێكی نیه‌چونكه‌ته‌وافی واجبه‌پێویست به‌نه‌زر ناكات، چونكه‌به‌ده‌قی شه‌رعی واجبه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سیك نه‌زری كرد كه‌ته‌وافێك بكات كه‌واجب نیه‌له‌سه‌ری ئه‌و كاته‌به‌و نه‌زره‌ی ئه‌و ته‌وافه‌ی له‌سه‌ر واجبه‌ده‌بێت، چونكه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : (( ثم ليقضوا تفثهم وليوفوا نذورهم وليطوفوا بالبيت العتيق )) الحج. 29   واته‌: له‌وه‌ودوا با خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌له‌چڵك وئاره‌ق وموو نینۆك و ( ئیحرام بشكێنن ) هه‌روه‌ها وه‌فا بكه‌ن به‌نه‌زره‌كانیان وجێ به‌جێیان بكه‌ن وبه‌ده‌وری ماڵێ دێرین وبه‌نرخی ( كه‌عبه‌دا ) ته‌واف بكه‌ن .

 

ته‌وكیل كردن بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات

 

ئه‌م پرسیاره‌كرا له‌لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ وفه‌توادان له‌شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه : ئایا دروسته‌ئافره‌تیك كه‌سێك ته‌وكیل بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌می جه‌مه‌راتی بۆ بكات ئه‌ویش له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ك له‌و قه‌ره‌باڵه‌غیه‌زۆره‌دا ناره‌حه‌ت ببێت یان گیانی بكه‌وێته‌مه‌ترسیه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حـه‌جیه‌تی وحه‌جی فه‌رزی ئیسلام ده‌كات، یان ده‌بیت هه‌ر خۆی ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ؟‌

ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بوو : له‌كاتی قاره‌باڵه‌غی و بوونی زه‌حمه‌ی زۆردا دروسته‌ئافره‌ت كه‌سێكی تر بكات به‌وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌می جه‌مه‌راتی بۆ بكات، هه‌رچه‌ند ئه‌م حه‌جه‌شی حه‌جی فه‌رزی ئیسلام بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاوازه‌یان نه‌خۆشه‌یان هر عوزریكی تری مه‌شروعی هه‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی سك پڕ بێت له‌ترسی له‌بار نه‌چوونی مناڵه‌كه‌ی كه‌سێك ته‌وكیل بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌می جه‌مه‌راتی بۆ بكات، یان له‌ترسی ئابڕوو شه‌رمی خۆی نه‌وه‌ك بكه‌وێته‌نێو قه‌ره‌باله‌غی پیاوانی نا موحره‌مه‌وه‌و تووشی گوناهـ بێت .

خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌موو كه‌س زاناتره‌.

  هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ئه‌م پرسیاره‌كرا له‌شێخ ابن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ): كه‌ئایا حوكمی ته‌وكیل كردن بۆ ڕه‌می جه‌مه‌رات بۆ نه‌خۆش یان ئافره‌ت یان مناڵ چیه‌؟

ئه‌ویش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌وه‌ڵامدا ووتی : هیچ قه‌یدی ناكات كه‌كه‌سی نه‌خۆش یان ئافره‌تی نه‌توانا وه‌ك ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌سكی پڕ بێت یان  زۆر قه‌ڵه‌و بێت كه‌هاتوچوكردنی ناڕه‌حه‌ت بێت یان لاواز وبێ هیز بێت كه‌نه‌توانن ڕه‌مجی جه‌مه‌رات بكه‌ن كه‌سیكی تر بكه‌ن به‌وه‌كیلی خۆیان و ڕه‌میه‌كه‌یان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته‌ی یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌به‌هیز وتوانا بیت ئه‌بیت هه‌ر خۆی ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات وكه‌س ته‌وكیل نه‌كات، جا ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی پاش نیوه‌ڕۆ ره‌می بكات ئه‌توانێت شه‌و ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ڕۆژی جه‌ژن ڕه‌می جه‌مه‌رات بكات ئه‌توانێت شه‌وی یانزه‌هه‌م واته‌ڕۆژی دواتر ئه‌وه‌ی پێشوتریش ئه‌نجام بدات، وه‌هه‌ركه‌سێك نه‌یتوانی ڕه‌می جه‌مه‌راتی ڕۆژ یانزه‌ی ذی الحجة بكات ئه‌توانێت شه‌وی دوازه‌هه‌م ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سیك نه‌یتوانی ڕه‌می جه‌مراتی دوانزه‌هه‌می ذی الحجة بكات یان نه‌یتوانی بوو پاش نیوه‌رۆ بیكات ئه‌وه‌ده‌توانێت له‌شه‌وی سیانزه‌هه‌می ذی الحجة ئه‌نجامی بدات، وه‌ئه‌بیت ئه‌وه‌ش بزانین ره‌می كردن به‌هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانی كۆتایی دێت، به‌نسبه‌ت ڕه‌می كردنیش له‌ڕۆژه‌كانی ( أیام التشریق ) دا ده‌بێت له‌پاش ( زه‌وال ) واته‌له‌پاش ئه‌وه‌ی خۆر له‌ناوه‌ڕاستی ئاسمان لایدا بكرێت و دروست نیه‌له‌پێش ئه‌و كاته‌وه‌بكرێت .

 

Go to the Top